You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بیردۆزی پەرەسەندن:دژبەیەکییەکی تەواو لەگەڵ زانست

بیردۆزی پەرەسەندن:دژبەیەکییەکی تەواو لەگەڵ زانست

بیردۆزی پەرەسەندن: دژبەیەکییەکی تەواو لەگەڵ زانست

بەشی یەکەم (تەحەددای باسکردن)

نووسینی: د.عبدالدائم الکحیل.

وەرگێڕانی: ئەحمەد موحەممەد نەقاش.

ئەمڕۆ لەگەڵ ڕاستییەکی زانستی نوێ دەژین کە هەڵەبوونی ئەم بیردۆزە دەسەلمێنێت کە هەرگیز نەبۆتە ڕاستییەکی زانستی.. وە ئەو بەڵگانەی کە پێشکەشیان دەکەین هەر لە زاناکانی پەرەسەندن خۆیانن، واتە ئەوانەی کە پشتگیری لەم بیردۆزە دەکەن هەرخۆیشیان هەڵەبوونی دەسەلمێنن بە بەڵگەى زانستى، بەڵام ئەوان خەڵکی گومڕا دەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندى خۆیان و پلەی زانستییان.

چەند تەحەددایەك پێشکەش دەکەین کە پەرەسەندن لەناو دەبات، و زاناکانیش ناتوانن وەڵامی هیچ کام لەم تەحەددایانە بدەنەوە.. هۆیەکەشی زۆر ئاسانە، چونكە پەرەسەندن ڕووی نەداوە!

تەحەددای باسکردن:

بۆچی زانایانی پەرەسەندن خۆیان بەدوور دەگرن لە باسکردنی چۆنیەتی ڕوودانی پەرەسەندن بەهۆی خێراکردنی کاتەوە؟

چونكە زاناکان توانیویانە کە باسی دروستبوون و فراوانبوونی گەردوون بکەن بە تێپەڕینی ملیارەها ساڵ و سوپەرکۆمپیوتەریشیان بەکارهێناوە، ئەم باسکردنەش پێویستی بە ملیارەها زانیاری هەیە، بەڵام لەکۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لەگەڵ پەرەسەندن بابەتەکە جیاوازە.. وە هەر كردارێكى باسكردن (لاسایی پەرەسەندن دەکات بەتێپەڕبوونی ملیۆنەها ساڵ و خێراکردنی کات بۆ نموونە ڕووداوەکان لە ماوەی ١٠٠ملیۆن ساڵ دەکرێت بە خولەکێك بزانرێت و ببینرێت).. هەر کردارێكيش ڕاستییەکان دەردەخات کە پەرەسەندن هەرگیز ڕووی نەداوە.

زاناگەلێك هەن کە هەستاون بە باسکردنی پەرەسەندن بە یارمەتی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی پەرەسەندنی مێرووەکان بزانن بە تێپەڕبوونی ٢٠٠ ملیۆن ساڵ… دەرئەنجامەکە ئەوە بوو كە ئەو مێروو و مێشوولانەی کە پێش ٢٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون هەمان ئەو مێرووانەن کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمەدان!! واتە زانست دەيسەلمێنێت کە پەرەسەندن هەرگیز ڕووی نەداوە لە ميێرووەكاندا.

ئەو توێژینەوەیەی کە لە ساڵی (٢٠١٤)دا بڵاوکرایەوە لەلایەن كۆمەڵێك زانا لە زانکۆ جیهانییەکان وەك زانکۆی (رۆتگرز)ى ئەمریکی (١)، یەکەم  داری مێرووەکانیان دانا (شجرة الأنساب-داری ڕەچەڵەکەکان) بۆیان دەرکەوت لەڕێگەی بەکارهێنانی ژمێریاری تایبەت بە ئەندازیاری بۆماوەزانی و بەبەردبووەکان کە مێرووەکان لەگەڵ ڕووەکەکاندا لەهەمان کاتدا ژیاوە و لەوانەشە پێش ئەوانیش بێت!!

توێژینەوەکە بە زمانی ژمارەکان دووپاتى دەکاتەوە کە مێرووەکان لەو کاتەی کە باڵادەست بوون بەسەر زەویدا ئەوا هەر ئەوکاتیش ڕووەکەکان بوونیان هەبوو، وە لەهەندێك کاتیشدا لەوانەیە زووتر بێت. هەمووان دەزانین کە مێرووەکان زۆر ئاڵۆزترن لە ڕووەکەکان بەتایبەت ئەو مێرووانەی وەك مێش و مێشوولە.. کەواتە چۆن ئەم مێروولە ئاڵۆزانە بەر لە ڕووەکەکان هاتبنە کایەوە!! ئەمە پێچەوانەی بیردۆزی پەرەسەندنە کە دەڵێت ڕووەکەکان قۆناغی پێش مێروولەکانن؟

وە لەهەمان توێژينەوەشدا دەیانبینین کە ڕایان جیاوازە و دەڵێن کە مێرووەکان “پەرەیان سەندووە”! باشە چۆن دەکرێت کە مەخلوقێك لەناکاو دەربکەوێ و دەسەڵاتدار بێت بەسەر زەوی و لەوانەشە پێش ڕووەکەکان بێت، دواتریش دەڵێن کە مێرووەکان لە دروستكراوەکانی دی “پەرەیان سەندووە”!! ئێمە دەزانین کە ڕووەکەکان بەر لە مێرووەکان بوونیان هەبووە، چونكە ڕووەکەکان کەمتر ئاڵۆزن بەپێی بیردۆزی داروین، ئەی چۆن دەڵێن کە مێرووەکان بەر لە ڕووەکەکان دروستبوون یان لەهەمان کاتدا، دواتر دەڵێن کە مێرووەکان پەرەیان سەندووە!!

ئەمە ئەو دژيەكیەيە کە ئەوان تیایدا دەژین بەداخەوە، وە ئەمەم دۆزیوەتەوە لە هەر توێژینەوەیەكى سەبارەت بە پەرەسەندن ئەوا لەهەمان کاتدا بینیومە کە توێژینەوەکە خۆی لەگەڵ خۆی ناکۆك و دژیەکە…

ئێمە لێرەدا دەربارەی بۆچوونێك نادوێین بەڵکو دەربارەی گەورەترین توێژینەوە لەسەر مێرووەکان کە کرابێت لە مێژووی زیندەوەرزانی وە بە بەشداری کردنی سەد زانا و ژمارەيەك زانکۆ دەدوێین، هەر بێباوەڕێك ئینکاری لە بوونی خودا دەکات لەم ناکۆکی و دژیەکییەدا دەژى. وە ئەمەش ئەوەيە کە قورئان دەربارەی دواوە:

(بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَرِيجٍ)(ق:٥)

وە ئەوەی کە درۆ بە قورئان بکات ئەوا لە حاڵەتێکی تێکەڵ و پێکەڵدایە.

ئەم توێژینەوەیە ئەوەى دۆزیوەتەوە کە یەکەم جار مێرووەکان دەستیان بەدەرکەوتن کردووە یەکەم جار (ئەوان چەمکی پەرەیان سەندووە بەکاردەهێننEvolve  ئەمەش چەمکێکی هەڵەیە) بەر لە ٤٧٩ ملیۆن ساڵ، پرسیار: چۆن پەرەسەندن ڕوویدا؟

بێگومان تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێك نییە، تەنانەت بیرۆکەیەکی وەهمیش.. تەنها دەڵێن: “مێرووەکان پەرەیانسەند و بەشێوەیەکی کت و پڕ و لەناکاو دەرکەوتن”.

ئەم توێژینەوەیەی کە لە گۆڤاری زانستەکاندا بڵاوکرایەوە، ئەوەيان دۆزیەوە کە ئەو مێرووانەى لە سەردەمی چاخی دایناسۆڕەکاندا ژیاون(بەر لە زیاتر ١٥٠ ملیۆن ساڵ) زۆر جیاواز نین لەوانەی کە ئەمڕۆ دەيانبينين… ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە مێرووەکان پەرەیان نەسەندووە لە ماوەی ١٥٠ ملیۆن ساڵ..

ئەمەش دەقەکە:

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت: ئەگەر بێتوو ببینە خاوەنی ئامێرێکی کات و گەڕاینەوە دواوە بۆ چاخی جۆراسیك(پێش زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن ساڵ) ئەوا دەبینین زۆر لە مێرووەکانی ئەوکات تا ڕاددەیەك بە مێرووەکانی ئەمڕۆ دەچن.. (واتە مێرووەکان پەرەیان نەسەندووە بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە)… ئەو مرۆڤەی بەر لە ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ئەو مێشوولەیەی کە دەیکوشت… هەمان ئەو مێشوولەیەیە کە تۆ ئەمڕۆ دەیکوژیت… پەرەی نەسەندووە بە درێژایی ٢٠٠هەزار ساڵ.

ئێمەش دەڵێین: بۆ خودا بیڵێن ئایا ئەم توێژینەوانە زانستین یان تەنها چەند ڕاستییەکە تێکەڵ بووە بە کێشمەکێشییەکان و خەڵکی پێ گومڕا کراون بەوەی کە پەرەسەندن ڕووی داوە، و ژمێردراوەکانیش دەڵێن هەرگیز ڕووی نەداوە؟

سەرچاوە:

١) Insect Family Tree Maps 400-Million-Year Evolution, 2014   https://www.livescience.com/48663-insect-family-tree-evolution.html

سەرچاوەکەی بابەتەکە وەرگێڕدراوەکە:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2012-12-04-18-20-16/2078-2018-07-31-04-31-23

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top