به خورما چاره‌سه‌ری خۆت بكه!
به خورما چاره‌سه‌ری خۆت بكه! | |||||||
وه‌رگێڕان:به‌رزان ئه‌بوبكر سه‌رچاوه: پێگه‌ی عبدالدائم الكحیل خورما به ئینسكلۆپیدیایه‌كی خۆراكیی ته‌واو داده‌نرێت، خوای گه‌وره بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌مهێناوه! بۆئه‌وه‌ی بیر له سووده‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه نایاب و ناوازه‌یه بكه‌ینه‌وه، وه‌ك خۆراك، چاره‌سه‌ر، ده‌رمان… له‌م وتاره‌دا ئه‌م پرسیاره ده‌خه‌ینه‌ڕوو: بۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی الله علیه وسلم) زۆربه‌ی كات له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ربانگی به خورما كردووه‌ته‌وە؟ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه(صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی داون، حیكمه‌تی گه‌وره‌یان تێدایه، كه‌واته بێگومان لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ڕۆژوو خورمادا هه‌یه، له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندیی له نێوان خورماو شیفای هه‌ندێك نه‌خۆشیدا هه‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) له هه‌موو كاته‌كانی ساڵدا خورمای خواردووه.. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین خواردنی چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك له هه‌ر ڕۆژێكدا سوودێكی زۆری تێدایه، به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، داواكارین له خوای میهره‌بان هه‌موو ڕۆژوه‌كانمان لێ قبوڵ بكات، له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزێت. ئێستاش چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو كه به خورما چاره‌سه‌ر ده‌كرێن: 1- خورما چاره‌سه‌ره بۆ ژه‌هراویبوون: ڕۆژانه خواردنی بڕێكی كه‌م له خورما یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له به‌شێك له‌و ژه‌هره‌ی، كه له‌خانه‌كانی له‌شدا كۆبووه‌ته‌وه، وه‌كو كانزا قورسه‌كان، بۆ وێنه قوڕقوشم. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ژه‌هراویبوونه زۆر بووه، به هۆی پیسبوونێكی زۆری ئاو‌و هه‌واو ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یانخۆین. لێره‌دا سوودێكی زۆر له خورمادا هه‌یه، له چاره‌سه‌ركردنی ژه‌هراویبوون به قوڕقوشم.. ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژین به مادده‌ی قوڕقوشم پیسبووه، به هۆی ده‌رچوونی بڕێكی زۆر له ئۆكسیده‌كانی قوڕقوشم له دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل‌و كارگه‌كانه‌وه. 2-خورما چاره‌سه‌ره بۆ تێكچوونی ڕیخۆڵه: خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی ڕیخۆڵه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ڕیخۆڵه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، جگه له‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دات له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌كتریای سوودبه‌خش بۆ ڕیخۆڵه‌كان، له‌به‌رئه‌وه خورما یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی به شێوه‌یه‌كی باش، ماسولكه‌كانی ڕیخۆڵه گرژ ده‌كاته‌وه‌و ڕیشاڵه‌كانیشی چالاكده‌كات، ده‌گونجێت نه‌خۆش سوودێكی زۆرباش وه‌ربگرێت له شه‌ربه‌تی خورما بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی، به مه‌رجێك به‌م شێوه‌یه به‌كاریبهێنێت: خوساندنی چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك له شه‌وداو خواردنی له‌به‌یانیاندا وه‌كو شه‌ربه‌تێكی ڕه‌وان. 3- خورما چاره‌سه‌ری گرفته سێكسییه‌كان ده‌كات: ده‌گونجێت شه‌ربه‌تی خورما به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری دڵی لاواز، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری لاوازیی سێكسی، ئه‌گه‌ر خورما له‌گه‌ڵ هه‌نگوین‌و شیردا تێكه‌ڵاو بكرێت، ده‌بێته خواردنه‌وه‌یه‌كی چالاك‌و كاریگه‌ر، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته سێكسییه‌كان لای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز. 4- خورما ئاستی وزه‌و توانای له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه: خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خورمای خوسێنراو له ئاودا، جه‌سته به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هێز ده‌كات‌و ئاستی توانا‌و وزه‌ی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه.. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به ساڵاچوون ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ به‌هێزبوونیان و ڕزگاربوونیان له‌و ژه‌هره كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی به درێژایی ژیانیان له ناو خانه‌كانیاندا كۆبووه‌ته‌وه. 5- خورما چاره‌سه‌ری گرفته ده‌روونییه‌كان ده‌كات: پێكهاته‌ی خورما ڕێژه‌یه‌كی زۆری له كانزاو خوێ و ڤیتامیناتی تێدایه، كه‌كارده‌كه‌نه سه‌ر شێوه‌ی كاركردنی مۆخ و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیی توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك، كه‌له له‌شدا ڕووده‌دات. ئه‌مه‌شه ده‌بێته جێگیربوونی باری ده‌روونی له لای مرۆڤ، كه‌واته ڕۆژانه خواردنی بڕێكی كه‌م له خورما به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك‌و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی، كارده‌كاته سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی مرۆڤ و وای لێده‌كات ببێته خاوه‌نی ده‌روونێكی ئارام‌و جێگیر. 6- خورما چاره‌سه‌ری كێشی زیاد ده‌كات: پێكهاته‌ی خورما، ده‌وڵه‌مه‌نده به توخمه خۆراكییه‌كان، ئه‌مه‌ش واده‌كات توانای به‌رگری‌و برسێتی هه‌بێت، كاتێك زانیمان هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌ڵه‌وی بریتییه له هه‌ستكردن به برسێتی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی‌و به‌رده‌وام حه‌زكردن له خواردن، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌وریی و شه‌كر له‌كاتی خواردندا، ئه‌وا چاره‌سه‌ر بریتییه له‌خواردنی چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك له كاتی برسێتیدا، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ستكردن به نه‌مانی برسێتی‌و هه‌ستكردن به تێربوون، خواردنی ئه‌م ده‌نكه خورمایانه به‌رگری له‌شت زیادده‌كه‌ن و بڕی شه‌كری پێویستت پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها خورما هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌و هه‌ستنه‌كردن به برسێتی دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌ستكردن به برسێتی، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خواردنه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لایجوع أهل البیت عندهم التمر)! رواه مسلم..واته: ((ئه‌و ماڵه‌ی خورمای تێدا بێت، هیچ كات برسی نابن))!لێره‌دا ده‌بینین خورما چاره‌سه‌ره بۆ كێشی زیاده. 7- خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی جگه‌ر ده‌كات: خورما چاره‌سه‌ری جگه‌ر ده‌كات و له ژه‌هراویبوون ڕزگاری ده‌كات، به تایبه‌ت كاتێك هاوڕێك بوو له‌گه‌ڵ به‌ربانگكردنه‌وه به خورما، باشترین‌و نایابترین ده‌رمانی سروشتییه بۆ چاكسازی‌و پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ژه‌هره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان تێیدا. 8- خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی هه‌ناسه‌دان ده‌كات: هه‌روه‌كو چۆن خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خورما ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و زۆرێك له جۆره‌كانی تاو لووت ئاوكردن‌و هه‌ڵامه‌ت، ئه‌مڕۆ توێژه‌ره‌وان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خورما به شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك‌و به به‌رنامه به كاربهێنرێت، ده‌بێته‌چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی درێژخایه‌نی سییه‌كان. 9-خورما چاره‌سه‌ری كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌كات: له پێكهاته‌ی خورمادا ڤیتامین له جۆری(A,B1,B2)هه‌ن، هه‌روه‌ها مادده‌ی فلوری تێدایه، كه ده‌بێته به‌رگرییه‌ك بۆ به‌هێز كردنی ددانه‌كان‌و پاراستنیان له كلۆربوون، جگه له‌وانه‌ش پێكهاته‌ی خورما ژماره‌یه‌ك كانزای له‌خۆ گرتووه، گرنگترینیان (بورون، كالسیوم، كوبالت، مس، فلور، ئاسن، مه‌گنیسیوم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر‌و سۆدیۆم‌و تۆتیا)ن 10- خورما چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ده‌كات! پێكهاته‌ی خورما توخمی سیلینیومی تێدایه، كه به‌رگری له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خواردنی خورما پێویسته به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك بێت، هه‌موو ڕۆژێك حه‌وت ده‌نك خورما، یان زیاتر بخورێت، ئه‌مه‌ش سوودی هه‌یه له پاراستنی مرۆڤ له جۆره‌ها شێرپه‌نجه‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها ئه‌م خواردنه كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوكات ئه‌م نزایانه‌ی له‌گه‌ڵدا بخوێنرێت: (بسم الله الذي لايضر مع اسمه شئ في الارض ولا في السما‌ء وهو السميع العليم) واته:(به ناوی ئه‌و خودایه‌ی له‌گه‌ڵ ناوهێنانیدا هیچ شتێك زیانت پێناگه‌یه‌نێت، نه له زه‌وی و نه له ئاسمانه‌كان، به‌ڕاستی خودای گه‌وره بیسه‌رو دانایه). 11- خورما له دایكبوون ئاسان ده‌كات! ماسولكه‌ی منداڵدان له قۆناغی ژانگرتن‌و منداڵبووندا، زۆرتر پێویستی به شه‌كری سروشتی هه‌یه، وه‌كو خۆراكێك بۆ ئه‌م ماسولكه برینداره، خورماش مادده‌یه‌كی نه‌رم‌و ڕه‌وانه‌و خۆراكێكی پێویسته بۆ ئافره‌تی دووگیان پێش له دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی، بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆلۆن‌و ئاسانكردنی كرداری له دایكبوون، له‌به‌رئه‌وه خورما كاریگه‌ری له سه‌ر ماسولكه‌كانی منداڵدان هه‌یه‌و چالاكیان ده‌كات‌و جوڵه‌یان ڕێكده‌خات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ئاسانكردنی كرداری له دایكبوون، لێره‌دا ئیعجازی زانستی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌گه‌ڵ خاتوو مه‌ریه‌م (سه‌لامی خودای لێبێت) ده‌دوێت و ده‌فه‌رمووێت: (وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَباً جَنِيّاً) [مريم:25]. واته: (ئه‌و دارخورمایه‌ش (كه پاڵت پێوه‌داوه) كه‌مێك ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به سه‌ردا ده‌بارێنێت). 12- خورما منداڵ ئارام ده‌كاته‌وه: خورما پێكهاتووه له شه‌كرێكی سروشتی، به ئاسانی‌و خێرایی ده‌مژرێت‌و هه‌رسده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه خواردنێكی ئاسووده‌به‌خش‌و هێوركه‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌ی منداڵان، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت سوود له شه‌ربه‌تی خورما وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شیر تێكه‌ڵاو بكرێت، خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی لێ ده‌رده‌چێت چ بۆ منداڵ‌و چ بۆ گه‌وره. ده‌كرێت ئه‌م گیراوه‌یه له بری مادده‌یه‌كی هێوركه‌ره‌وه بۆ پووكی منداڵ به‌كاربهێنرێت، له‌كاتی هه‌ڵاوسانی ددانه‌كانیدا، جگه‌له‌وه‌ی پووكی هێور ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی زوو ده‌رهاتنی ددانه‌كانیشی ده‌دات. 13-خورما چاره‌سه‌ری سكچوونی منداڵان ده‌كات! تێكه‌ڵه‌ی خورماو هه‌نگوین‌و دروستكراوێك وه‌كو مادده‌یه‌كی هه‌ویری ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری سكچوونی منداڵان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سكچوونی خوێنی ده‌كات 14- خورما خواردنه بۆ منداڵانی تازه له دایكبوو! لێره‌دا پێویسته بیر له دیاریی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) بۆ مرۆڤایه‌تی بكه‌ینه‌وه، له گۆشكردنی(تحنیك)ی منداڵ به خورمای جوراو،كه له دوای له دایكبوونی بڕێكی كه‌می پێبدرێت، زانستی نوێ سه‌لماندوویه‌تی منداڵی تازه له دایكبوو پێویسته شتێكی پێبدرێت له‌ئاوو شه‌كر، بۆ یارمه‌تیدانی به خۆراك، هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رگریی پێویست له دژی نه‌خۆشییه‌كان. كه زانیمان بڕی ئه‌و شه‌كره‌ی له خورمادا هه‌یه، له ئاسانترین جۆره‌كانی ئه‌و شه‌كرانه‌یه، كه ده‌مژرێن‌و هه‌رسده‌كرێن، ئه‌مه‌ش گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ منداڵی تازه له‌دایكبوو له كاتی بوونیدا، پێویسته بجورێت، یان بخرێته نێو ئاوێكی پاكه‌وه، تا خواردنی ئاسان بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خۆراكه به سووده بكه‌نه‌وه، چۆن پێشیان ناكه‌وێت پێغه‌مبه‌رێكه له‌لایه‌ن خودای ئه‌و پزیشكانه‌وه نێردراوه؟! له‌كۆتاییدا: بیربكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) زۆربه‌ی كات به خورما به‌ربانگی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه زانایانی ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆژووی كاریگه‌ر پێویسته له‌سه‌ر ئاو‌و مادده‌ی شه‌كری سروشتی بێت، ئه‌و شه‌كره‌ش له‌خورمادا هه‌یه بریتییه له‌چاكترین جۆره‌كانی شه‌كری سروشتی، به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) بنچینه‌كانی ڕۆژووی كاریگه‌رمان فێر ده‌كات به‌خواردنی خورماو ئاو، پێش ئه‌وه‌ی به چه‌ندین سه‌ده ڕۆژئاوا ئه‌و ڕاستییه بدۆزێته‌وه. |