به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى د.موریس بوكاى به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى د.موریس بوكاى ن: د.يحى الغوثانى ئاماده‌كردن و وهرگێرِانى حكیم ابوبكر علىى/ كۆلیجى شه‌ریعه قۆناغى دووه‌م / زانكۆى كۆیه www.hakem85.jeeran.com hakem1423@yahoo.com كاتێك فرانسۆ میتران سه‌رۆكى كۆچكردووى فه‌ره‌نسا له‌ساڵى 1981 ده‌سه‌ڵاتى حوكمى گرته‌ده‌ست، فه‌ره‌نسا ئه‌وكات له كۆتایى هه شتاكاندا داواى له میسركرد كه ئه‌و مۆمیایه بێنن بۆ فه‌رنسا، بۆ پشكنین و تویژینوهو توێكارى شوێنهوارناسىى، بۆیه لاشه‌ى گه‌وره‌ترین( طاغوت ) كه زه‌وى به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى گویزرایه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا كاتێك كه فرۆكه‌كه گه‌یشته فه‌ره‌نسا سه‌رۆكى فه‌ره‌نساو وه‌زیران وگه‌وره پیاوان و كاربه‌ده‌ستانى فه‌ره‌نسا بهرێزێكهوه وه‌ستابوون بۆ پێشوازى لاشه‌ى فیرعه‌ون، پاش ته‌واوبوونى مه‌راسیمى پێشوازى لاشه‌كه‌ى فرعه‌ون له‌فه‌ره‌نسا، لاشه‌كه هه‌ڵگیراو گوێزرایه‌وه بۆ بنكه‌ى شوێهوارناسى فره‌نسى بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترینى زاناكانى شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ پزیشكانى برینكارى و لێكۆلێرهوانى توێكارى هه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له‌م مۆمیاكراوه و نهینیه‌كانى ئاشكرابكه‌ن، سه‌رۆك و به‌رپرسى یه‌كه‌م له لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م مۆمیایه پرِۆفیسۆر(موریس بوكاى) بوو هه‌موو پزیشكه‌كان خه‌ریكى رِیكخستن و توێكاى كردنى لاشه‌كه بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى گرینگى پێدانى موریس بوو ئه‌وه بوو كه ده‌یوویست بزانێت ئه‌م باشا فرعهونیه چۆن مردووه، له كاتژێرهكانى كۆتاى شه‌ودا ئه‌نجامى كۆتاى ده‌ركه‌وت… كه تۆزیك خوێ لهلاشهكهیدا جێماوه‌و لهلاشهكهدا گیراوه، بۆیه موریس ووتى: ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌م پاشایه له ده‌ریادا خنكاوه، لاشه‌كه‌ى پاش خنكانى به‌خێراى دهرهێنراوهتهو هه‌ر به‌خێرایش مۆمیایان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى لاشه‌كه‌ى بپارێزرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر سه‌یرو سهرسورِهێنهربێت ئه‌وه‌یه! چۆن ئه‌م لاشه‌یه ئاوا به هساغ وسه‌لامه‌تى ماوه‌ته‌وه كه جگه له‌م لاشه‌یه هیچ لاشه‌ى فیرعهونیكانى تر كه مۆمیاش كراون ئاوا نه‌ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م لاشه‌یه له ده‌ریادا ده‌رهێنراوه‌ته‌وه !موریس بوكاى رِاپۆرتى خۆى ئاماده‌كرد كه پێشكه‌شى بكات كه برِواى وابوو شتێكى تازه‌ى دۆزی وه‌ته‌وه كه لاشه‌ى ئه‌م فیرعونه له ده‌ریادا ده‌رهێنراوه‌و رِاستهوخۆ مۆمیاكراوه. یه‌كێك له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوو به‌گوێدا سرپاندى و ووتى : په‌له مه‌كه….چونكه موسڵمانه كان لهسهرخنكانى ئه‌م مۆمیایه قسه‌ده‌كه‌ن . به‌ڵام موریس قسه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه‌و واقى ورِماو حه‌په‌سا پاشان ووتى: ئه‌م دۆزینوهیه ناگوجێت بزانرێت مه‌گه‌ر له رِێگهى زانستى پێشكوتوو و ئامێرى كۆمپیوته‌رى زۆر ووردهوهنهبێت، یه‌كێكیان پێى ووت ئهوقورئانهى ئه‌وان باوهرِیان پێ یه‌تى باسى به‌سه‌رهاتى خنكانى وسه‌لامه‌ت بوون ئهولاشهیه ده‌كات پاش خنكانهكهشى ,موریس زۆر زیاتر سه‌راسیما بوو له‌خۆیه‌وه پرسیارى ده‌كردوو ده‌یگوت… ئاخرچۆن ئه‌م مۆمیایه تاساڵى (1898) نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ى دوو سه‌د ساڵ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قورئانه‌كه‌یان هه‌زارو چوار سه‌د ساڵه له مه‌وپێش هه‌یه؟ ئاخرچۆن عه‌قڵ ئه‌مه‌ى قبوڵه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تى نه‌ك تهنهاعهرهب هیچیان نه‌زانیوه سه‌باره‌ت بهههستانى میسریه كۆنه‌كان به مۆمیاكردنى فیرعه‌ونیه‌كان جگه له چه‌ند ساڵێك لهمهوپێش نه‌بێت كه ئه‌م مۆمیاكردنى میسریهكۆنهكان دۆزرایوه؟ موریس بوكاى ئه‌وشه‌وه به‌وردى ته‌ماشاى لاشه‌كه‌ى فیرعه‌ونى دهكردو زۆربه ووردى و به‌قوڵى بیرى ده‌كردوه له‌وه‌ى كه هاورِێكهى به گوێیدا سرپاندى كه قورئانى موسڵمانه‌كان باسى رِزگاربوونى ئه‌م لاشه‌یه ده‌كات دواى خنكانى له‌و ده‌ریایدا… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كتێبى موقه‌ده‌س واته ئینجیل باسى خنكانى فرعه‌ون ده‌كات له كاتێكدا كه دواى موسى علیه السلام ده‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ى مه‌سیرى لاشه‌كه‌ى دیارى بكات …. موریس له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت ئایه معقوله كه ئه‌م مۆمیایهى به‌رده‌مى من ئه‌و فیرعهونهبێت كه دواى موسى كه‌وت؟ ئایا معقوله كه محمحدهكهیان پێش زیاترلهههزارساڵ لهمهوپێش ئه‌مه‌ى زانیبێت ؟ موریس نه‌یتوانى ئه‌وشه‌وه بخه‌وێت داواى كرد كه ته‌وراتى بۆبهێنن پاش ئه‌وه‌ى وه‌ریگرت ئه‌وبه‌شه‌ى خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رمێت: ئاوه‌كه گهرِایهوهو هه‌موو جهیشهكهى فرعه‌ون و ئه‌وانه‌ى لهدوایهوههاتن و له گه‌ڵیدابوون له سوارچاك و هه‌موو سهربازهكانیشى داپۆشى وهیچ كه‌س له‌وان نه‌مایه‌وه … دووبارهموریس حه‌په‌سا … كه نه له ئینجیل نه له ته‌ورات باسى مانه‌وه‌ى ئه‌م لاشهیهو مهسیرهكهى ناكه‌ن دواى ده‌ست كاریكردنى لاشه‌كه‌ى فیرعه‌ون و توێكارى كردن بۆى ، فهرِنسا مۆمیاكهى نارده‌وه بۆ میسر به‌ڵام موریس نه ئه‌هاته‌وه سه‌رخۆى ، دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له‌ناو موسڵمانه‌كاندا بڵاوبوه ه‌سه‌ر سه‌لامه‌تى ئه‌م لاشه‌یه ، موریس خۆی وشت ومهكهكانى كۆكرده‌وه‌و برِیارى سه‌فه‌ركردنیدا بۆ ووڵاتانى موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ى چاوى به چه‌ند زانایه‌كى توێكارى موسڵمانان بكه‌وێت، یه‌كه‌م قسه‌و باسێك كه كرا سه‌باره‌ت بوو به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م لاشهیهى فیرعه‌ون كه ئه‌م پاشایه خنكاوه و پاش خنكانیشى لاشه‌كه‌ى به‌سه‌لامه‌تى ماوه‌ته‌وه ..یه‌كێك له‌زانا موسڵمانه‌كان هه‌ستاو قورئانێكى بۆموریس هێناو ئه‌و ئایه‌ته‌ى بۆخوێندوه: {فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ} (92) سورة يونس واته (ئهمرِۆ ئیترلاشهى تۆ رِزگار ده‌كه‌ین تا ببێته (معجزه) و په‌ندو ئامۆژگارى بۆكه‌سانى تر به‌ڵام به رِاستى زۆربه‌ى خه‌ڵكى له ئایه‌ت و(معجزه)كانى ئێمه غافڵ و بێ ئاگان) ئایه‌ته‌كه زۆر به‌قوڵى كاری تێكرد تاواى لێهات ته‌زوو به هه‌موو گیانیدا ده‌هات و دهشڵهقى و ده‌له‌رزی و له‌به‌رچاوى هه‌موویان به ده‌نگێكى به‌رز هاواری كرد هاتمه ناو ئیسلامه‌وه ئیمانم هێنا به‌م قورئانه ، پاش ئیمان هێنانى، موریس گهرِایهوه بۆ فهرِهنسا به‌ڵام به ده‌موچاوێكى تره‌وه جگه له‌و ده‌موچاوه‌ى كه پێوه‌ى هاتبوو ، هه‌ر له فهرِهنسا نزیكه‌ى ده ساڵ مایه‌وه به هیچ شتێكه‌وه خه‌ریك نه ده‌بوو جگه له ڵيَكۆڵینهوه وهاوتاییى كردنى قورئان له‌گه‌ڵ زانسته دۆزراوه‌كانى سه‌رده‌م له ژێررۆِشناوى ئه‌م ئایه‌ته‌دا كه ده‌فه‌رمێت: { لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ} (42) سورة فصلت بۆئه‌وه‌ى بۆ ناحه‌زانى بسه‌لمێنێ كه قورئان یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ى زانسته‌كانه، پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى به سه‌ری برد كتێبێكى له‌سه‌ر قورئان نوسى ووڵاتانى رِۆژئاواى شڵه‌قاند زاناكانیانى سه‌رسام كرد كتێبه‌كه‌شى به‌ناوى (القرا‌ن والتوراة والانجيل والعلم) لێكۆڵینه‌وه له كتێبه پیرۆزه‌كانه له رِۆشناوى زانستى سه‌رده‌مدا ، هه‌ر له یه‌كه‌م چاپى ئه‌م كتێبه له هه‌موو كتێبخانه‌كان بڵاوبۆوه‌و نه‌ما پاشان به‌سه‌دان هه‌زارى لێ چاپكرایه‌وه له دواى ئه‌وه وهریشگێرِرایه سه‌ر زمانه‌كانى عه‌ره‌بى وئینگلیزى وئهندۆنیسى و فارسى و سرب وكرواتى و توركى وئۆردو وئهڵمانى زمانى تریش بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو كتێبخانه‌كانى رِۆژئاواو رِۆژههڵاتدا بڵاوببێته‌وه هه‌ندێك كه‌س ویستیان به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانى به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه له‌هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك له‌وانه‌ى كه‌ده‌یان وویست به‌رپه‌رچى بده‌نه‌وه دواى ئه‌وه‌ى له خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى قوڵ ده‌بوونه‌وه‌و راستیه‌كانیان بۆدهردهكهوتوو موسڵمان ده‌بوون . Post Views: 467 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا