You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بروسك (هەورە تریشقە)

بروسك (هەورە تریشقە)

بروسك (هەورە تریشقە)

بروسك دیاردەیەكی سروشتی زۆر ئاڵۆزە، زاناكان نەیانتوانی نهێنی هەورەتریشقە بدۆزنەوە تا كۆتایی سەدەی بیستەم. زاناكان بۆیان دەركەوت كە بروسك دروست نابیت تەنها ئەو كاتە نەبیت كە تیشكەكانی بارگە كارەباییەكان لە هەورەوە بەرەو زەوی دەڕۆن و روو بەڕووی بارگەی پێچەوانەی خۆیان دەبنەوە لەسەر زەوی و خاڵی بوونەوەی بارگە كارەباییەكان دروست دەبێت و جارێكی تر بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو هەور دەگەرێتەوە . كەواتە ئێمە تیشكە گەڕاوەكە دەبینین . زانستی راستەقینە دەڵێت هەورەتریشقە لە كۆمەڵێك قۆناغ پێكهاتووە گرینكترینیان قۆناغی رۆیشتن و گەڕانەوەیە ، وە ئەو كاتەی كە بروسك دەیخایەنێت زۆو نزیكە لە چاو تروكانێك . ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێت ) زۆر بە ووردی باسی ئەو راستی یە دەكات . وەك دەفەرموێت : (ئایا ئێوە نابینن كە هەورە تریشقە چۆن لەماوەی چاو تروكانێكدا دەڕوا و دەگەڕێتەوە ) (رواه مسلم)
كەواتە پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەم فەرموودەیە نابێتە موعجیزەیەكی بینراو لەو سەردەمەی ئێمەدا ؟
و/ عومەر تەیب

brwska

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top