با و هه‌ور
با و هه‌ور
زانایان ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه، كه با ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پێكهێنانی هه‌وره‌كاندا. با هه‌ڵمی ئاو و گه‌ردی ته‌پوتۆز پاڵده‌نێت و وه‌ك پیتاندنی ناوك كارده‌كات و هه‌ر ناوكێك ملیۆنان دڵۆپیلهی لێكۆدهبێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه ئاوێك پێك‌بێنن، به‌م شێوه‌یه با هه‌ڵده‌ستێت به پیتاندنی هه‌وره‌كان تا بارانیان لێوه‌ببارێت، ئه‌مه‌یه، كه قورئان پێش چه‌ندین سه‌ده ئاماژه‌ی پێداوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 22].
واتە: ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ره، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت.
ئه‌م ئایه‌ته باوه‌ڕداران بانگ ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه له گه‌وره‌یی خوای به‌دیهێنه‌ر