باوه‌ڕهێنان به خودا پێویسته بۆ ته‌ندرووستییه‌كی باشتر
باوه‌ڕهێنان به خودا پێویسته بۆ ته‌ندرووستییه‌كی باشتر | |||||||
هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان به سه‌ركوتكردنی ڕای بێباوه‌ڕه‌كان ده‌شكێنه‌وه، له‌م لێكۆلینه‌وه نوێیه‌شدا زانایان جهختدهكهنهوه كه ئاین یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ مانه‌وه به بهختهوهریو گه‌شبینی…. ن/ عبدالدائم الكحیل له زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا زانایان له‌زانكۆی( University of British Columbia)جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاین نه‌بووایه، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو. ئاین له ڕابردوو‌و ئێستاشدا پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی بووه بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه ڕێكخراوه‌كاندا، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دوای چاودێرییه‌كی زۆری كۆمه‌ڵێك بێباوه‌ڕو كۆمه‌ڵێكی تری باوه‌ڕدار به هه‌بونی خودا پێی گه‌شتن، بۆیان ڕوونبووه‌ته‌وه كه باوه‌ڕ به هه‌بوونی درووستكه‌ری گه‌ردوون(الله) یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی باشتر. لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو جهختیانكردبووهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕبوون به‌خودا یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری زۆری نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ریشه بۆ چاره‌سه‌ری ڕهشبینیو خه‌مۆكیی. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان جهختدهكهنهوه، كه باوه‌ڕبوون به‌خوا وا له مرۆڤ ده‌كات زیاتر به‌خشنده‌و سه‌خاوت بێت!!! حه‌ز به یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی تربكاتو چاكه‌ی بۆ جگه له‌خۆشی بوێت.ئه‌م لێكۆلینهوهیهش لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستیی چه‌سپاوه، نه‌ك بیروباوه‌ڕێكی ئاینی، به‌ڵكو لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ڕووتی دوور له هه‌موو بیروبۆچوونێكه. ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه ماوه‌ی سی ساڵ به‌رده‌وامبوو، چاودێری سه‌دان حاڵه‌ت كراوه، لێكۆڵه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه مرۆڤه باوه‌ڕداره‌كان زیاتر توانادارن بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان‌و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مرۆڤه بێباوه‌ڕه‌كاندا. پرۆفیسۆر Norenzayan له به‌شی زانستی ده‌روونی له زانكۆی ناوبراو ده‌ڵێت: ویستمان به‌ڵگه‌ی زانستی كۆبكه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی ئاین له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ئاین یارمه‌تی مرۆڤی داوه بۆ مانه‌وه به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ، به‌بێ ئاین له‌وانه‌یه مرۆڤه‌كان له‌ماوه‌یه‌ك له ماوه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ببوونایه‌ته‌وه. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان جهختدهكهنهوه، كه ئاین باوه‌ڕبوون به كه‌سانی تر زیاد ده‌كات، دڵه‌ڕاوكێ كهمدهكاتو ڕێگه له مرۆڤ ده‌گرێت كه فروفێڵ ئه‌نجامدات، ئاین ڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا مرۆڤیهكانو گره‌نتی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونیان به‌رامبه‌ر جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه، باوه‌ڕبوون به‌خودا وا له مرۆڤ ده‌كات كه زیاتر به‌خته‌وه‌ر بێت و زیاتر تێكڵاو بێت و زیاتر بیرۆكه‌ی مردن به شتێكی ئاسایی وه‌ربگرێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌وه كه گرفتیان له ڕووی بهختهوهریو تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا هه‌یه، ده‌توانین بڵێین له هه‌ر خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی له‌شی مرۆڤدا گهواهیدهرێكو به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون له‌سه‌ر هه‌بوونی خودا هه‌یه، ئه‌م خانه‌یه درووستكه‌ره‌كه‌ی ده‌ناسێت، چۆن نایناسێت له‌كاتێكدا هه‌رخودایه یه‌كه‌مجار درووستی كردووه؟ چۆن نایناسێت، كه‌هه‌موو شتێك سوپاس‌و ستایشی خودا ده‌كات. پرسیارهكهشمان بۆ هه‌موو بێباوه‌ڕێك ئه‌وه‌یه: بۆچی عه‌قلی منداڵ بیری درووستبوونی گه‌ردوون به‌ڕێكه‌وت قبوڵناكات؟ بۆچی منداڵان پرسیار له نهێنیی درووستبوونیان ده‌كه‌ن؟ ته‌نها به وهڵامدانهیان به‌وه‌ی كه خودا به‌دیهێنه‌ری ئه‌وانه، یه‌كسه‌ر ئه‌م ڕاستییه به ئاسانی وهردهگرنو قبوڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك باسی بیرۆدۆزهكانی گهشهسهندنو ڕێكهوتیان بۆده‌كه‌یت، هیچ منداڵێك ئه‌م بیره به‌تاڵه قبوڵ ناكات، ده‌زانی بۆ؟ له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده، ئه‌ویش چونكه ئه‌مه ڕاست نییه… قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییانه ده‌كاته‌وه: خودای گه‌وره به‌ڵێنی به هه‌موو مرۆڤێكی باوه‌ڕدار داوه، كه ژیانێكی خۆش‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌ژیت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) [النحل: 97]. له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بینین كه مرۆڤی باوه‌ڕدار له‌ژیانێكی زۆر پارێزراوتر له بێباوه‌ره‌كان ده‌ژین، له به‌دواداچوونێكی تایبه‌ت كه خۆم ئه‌نجاممدا، كه ڕووی چه‌ند پرسیارێكم له هه‌ندێك بێباوه‌ڕو هه‌ندێك باوه‌ڕدار به‌خودا ( هه‌ندێكیان قورئانیان له‌به‌ر بوو) كرد، بینیم كه جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌م دوو ده‌سته‌یه‌دا هه‌یه، بێباوه‌ڕ به‌رده‌وام له ژیاندا هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌و به‌ده‌ست دوو دڵی‌و ونه‌بوونی جێگیرییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ههڵچوونهكانیداو ته‌نانه‌ت له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارهكانیشهوه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا باوه‌ڕدار له هه‌موو باره‌كاندا سوپاس‌و ستایشی خودا ده‌كات، هیچ جۆرێك له جۆره‌كانی دوو دڵی‌و ڕه‌شبینی له‌لا درووست نابێت‌و هه‌ست بهخۆشییهك ده‌كات كه وێنه‌ی نییه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ركات مرۆڤ باوه‌ڕو پشتبه‌ستنی به خودا زیادیكرد، ئه‌وه‌نده زیاتر به‌خته‌وه‌ر دهبێتو له خه‌مۆكی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بێباوه‌ڕ له ژیانێكی ماندوویی و دوودڵیدا ده‌ژی كه به‌خته‌وه‌ریی تێدا نییه، خودا باسی ژیانی دووڕووه‌كانی بۆ كردووین، كه ژماره‌یان یه‌كجار زۆره له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ) [التوبة: 55]. ئه‌و كه ئه‌م ڕووه دره‌وشاوه‌یه‌ی ئه‌و دووڕووانه پیشانی ده‌ده‌ن، جگه له شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان هیچی تر نییه، ئه‌گه‌ر بچیته ناو ناخیانه‌وه ده‌بینی پڕه له ترس‌و بێئومێدیی‌و ڕه‌شبینی. له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست دامه‌زراومان بكات.
|