باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا
باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا
لەکاتێکدا پەروەردگار نیعمەتی هۆکارەکانی گەیاندن لە ئەسپ و ماین و هێستر و گوێدرێژ و کەشتی بارکراومان بۆ دەژمێرێت، هەواڵدەدات نیعمەتەکانی تەنیا لەو هۆکارانە قەتیس نەبوون، بەڵکو چەندین هۆکاری تر دروستدەکات، دەفەرموێت: وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ (النحل :٨)
ئهسپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژیش هەتا سواریان بن و هۆی ڕازانهوهش بن، شتی تریش دروست دهکات که ئێسته ئێوه نایزانن، بەو جۆرە قورئان هەواڵی زیادبوون و تازەبوونەوەی بەردەوامی هۆکارەکانی گەیاندنی دا، هەر موسڵمانێك جۆرێك لە جۆرەکانی گەیاندن دەبینێت و ئەو ئایەتە دەخوێنێتەوە: (ویخلق مالا تعلمون)، هەست دەکات هۆکاری گەیاندنی نوێی تر دێتە کایەوە. ئەم راستیە لەم ئایەتە پیرۆزەی تریشدا ڕوونە کە دەفەرموێت: وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ (٤١) وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ (٤٢) يس، واتە: بهڵگهیهکی ئاشکرای تر بۆ ئهوان ئهمهیه که بێگومان ئێمه نهوهکانی ئهوانمان له کهشتی پڕکراو (له خۆیان و کهلوپهلیان) دا ههڵگرتووه بهوێنهی کهشتیش شتانێکی تریشمان بۆ دروست کردوون که سواری بن. ئایا هاو وێنەی کەشتی پڕکراو لەخەڵك و شمەك چیە؟ بێگومان هۆکاری تری گەیاندنە کە لەو کەشتیە پڕکراوانە دەچن. وێنەی شەمەندەفەر و پاپۆڕ و ئۆتۆمبێلە گەورەکان.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.