باخچه‌كانی ته‌بوك، كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێشبینیكردن
باخچه‌كانی ته‌بوك، كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێشبینیكردن | |||||||
له صه‌حیحی ئیمامی موسلیمدا هاتووه: عن مُعَاذَ بْنَ جَبَلٍ أَخْبَرَهُ قَالَ خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- عَامَ غَزْوَةِ تَبُوكَ فَكَانَ يَجْمَعُ الصَّلاَةَ فَصَلَّى الظُّهْرَ وَالْعَصْرَ جَمِيعًا وَالْمَغْرِبَ وَالْعِشَاءَ جَمِيعًا حَتَّى إِذَا كَانَ يَوْمًا أَخَّرَ الصَّلاَةَ ثُمَّ خَرَجَ فَصَلَّى الظُّهْرَ وَالْعَصْرَ جَمِيعًا ثُمَّ دَخَلَ ثُمَّ خَرَجَ بَعْدَ ذَلِكَ فَصَلَّى الْمَغْرِبَ وَالْعِشَاءَ جَمِيعًا ثُمَّ قَالَ « إِنَّكُمْ سَتَأْتُونَ غَدًا إِنْ شَاءَ اللَّهُ عَيْنَ تَبُوكَ وَإِنَّكُمْ لَنْ تَأْتُوهَا حَتَّى يُضْحِىَ النَّهَارُ فَمَنْ جَاءَهَا مِنْكُمْ فَلاَ يَمَسَّ مِنْ مَائِهَا شَيْئًا حَتَّى آتِىَ ». فَجِئْنَاهَا وَقَدْ سَبَقَنَا إِلَيْهَا رَجُلاَنِ وَالْعَيْنُ مِثْلُ الشِّرَاكِ تَبِضُّ بِشَىْءٍ مِنْ مَاءٍ – قَالَ – فَسَأَلَهُمَا رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « هَلْ مَسَسْتُمَا مِنْ مَائِهَا شَيْئًا ». قَالاَ نَعَمْ. فَسَبَّهُمَا النَّبِىُّ-صلى الله عليه وسلم- وَقَالَ لَهُمَا مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَقُولَ – قَالَ – ثُمَّ غَرَفُوا بِأَيْدِيهِمْ مِنَ الْعَيْنِ قَلِيلاً قَلِيلاً حَتَّى اجْتَمَعَ فِى شَىْءٍ – قَالَ – وَغَسَلَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فِيهِ يَدَيْهِ وَوَجْهَهُ ثُمَّ أَعَادَهُ فِيهَا فَجَرَتِ الْعَيْنُ بِمَاءٍ مُنْهَمِرٍ أَوْ قَالَ غَزِيرٍ – شَكَّ أَبُو عَلِى أَيُّهُمَا قَالَ – حَتَّى اسْتَقَى النَّاسُ ثُمَّ قَالَ « يُوشِكُ يَا مُعَاذُ إِنْ طَالَتْ بِكَ حَيَاةٌ أَنْ تَرَى مَا هَا هُنَا قَدْ مُلِئَ جِنَانًا) . رواه مسلم في صحيحه. له مه‌عازی كوڕی جه‌به‌له‌وه خوا لێی ڕازیبێت ….. ده‌یگێڕێته‌وه:( له ساڵی غه‌زای ته‌بوكدا، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه و سلم) ڕۆیشتینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و غه‌زایه، له‌و ماوه‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) نوێژه‌كانی كۆده‌كرده‌وه ، نوێژی نیوه‌رۆو عه‌سری به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها نوێژی شێوان‌و عیشاش، هه‌تا ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) نوێژی دواخست، پاشان هاته ده‌ره‌وه و نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری پێكه‌وه كرد‌و پاشان چووه‌وه ژووره‌وه ،دوای ماوه‌یه‌ک هاته‌وه ده‌ره‌وه‌و نوێژی شێوانوعیشای پێكه‌وه كرد ،فه‌رمووی : ان شا‌ء الله سبه‌ینێ كاتی چێشته‌نگاو ده‌چنه سه‌ر كانی ته‌بوك. جا هه‌ركه‌س له ئێوه گه‌یشته ئه‌وێ، با هیچ ده‌ست له ئاوه‌كه‌ی نه‌دات، هه‌تا منیش ده‌گه‌مه لای… كاتێك گه‌یشتینه لای كانییه‌كه، دوو پیاو پێش ئێمه كه‌وتبوون و له‌وێ بوون، كانییه‌كه‌ش ئاوێكی كه‌می هێنده‌ی قه‌یتانی پێڵاوێكی لهبهردهڕۆیشت ….. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پرسیاری له دوو پیاوه‌كه كرد: ئایا هیچ ده‌ستتان له ئاوی كانییه‌كه داوه؟ وتیان به‌ڵێ . پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه و سلم)لۆمه و سه‌رزه‌نشتی كردن و هێنده‌ی خوا ویستی لێ‌بوو قسه‌ی پێ گوتن …..پاشان خه‌ڵكه‌كه به‌ده‌ستیان كه‌م كه‌م ئاویان له‌كانییه‌كه ده‌گرت، هه‌تا له شتێك‌دا ئاوه‌كه‌یان كۆكرده‌وه ….. پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه و سلم )ده‌ست و ده‌موچاوی تیادا شت‌و پاشان ئاوه‌كه‌ی كرده‌وه ناو كانییه‌كه، ئیتر كانییه‌كه ئاوێكی خوڕ یان زۆر و لێشاوی له‌به‌ر ڕۆشت ..، هه‌تا خه‌ڵكه‌كه ئاویان خوارده‌وه ، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی : ئه‌ی مه‌عاز نزیكه، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌مه‌نت درێژ بكات، ئه‌وكاته ئه‌م ناوچه‌یه ببینیته‌وه،كه‌هه‌مووی پڕ بووه لهباخو باخات). ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌روه‌ك چۆن باس له دروستیی كۆكۆدنه‌وه‌ی نوێژه‌كان ده‌كات، هاوكات باس له هه‌ندێك موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم)ده‌كات. پێگه‌ی ته‌بوك میرنشینی ته‌بوك، ده‌كه‌وێته باكووری ڕوژئاوای سعودیه، ڕووی سه‌ره‌وه‌ی ته‌بوك به‌رامبه‌ر به وڵاتی شامه‌و كهنارێكیشی له‌سه‌ر ده‌ریای سوور هه‌یه، ناوچه‌ی ته‌بوك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) بیابانێكی كه‌م ئاو بوو، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه، كه ناوچه‌ی ته‌بوك و گۆی زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرته‌وه، ڕێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌ی ته‌بوكدا زیادی كرد‌و بووه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ئاو له میرنشینی عه‌ره‌بی سعوودیدا، به‌وه‌ش ته‌بوك له بیابانه‌وه گۆڕرا به یه‌كێك له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان به‌جۆرێك له ساڵی 1420ی كۆچی‌دا، پانتایی زه‌ویی چێنراو نزیكه‌ی2283840 هكتار بوو، كه له 70% ی ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاری ته‌بوكه‌وه له‌سه‌ر ڕێی مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره‌و ڕێگای ئوردون ( ڕێگای مه‌لیك خالیدی پیشوو). ڕێژه‌ی گه‌نم له پێش هه‌موو به‌رهه‌مه چێنراوه‌كانی تردا دێت، هه‌روه‌ها (شركه تبوك للتنمیه الزراعیه) ( تادكوا)،كه به گه‌وره‌ترین و زه‌به‌لاحترین كۆمپانیای كشتوكاڵی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند (جیهانی ئیسلامی)دا دادهنرێتو پسپۆڕه له به‌رهه‌مهێنانی میوه و ئالیك ودانه‌وێڵه و په‌تاته و پیازدا، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ته‌بوكه‌وه، كه نزیكه‌ی 45 كم به ئاڕاسته‌ی سنووری ئوردونی له شاری ته‌بوكه‌وه دووره. هه‌روه‌ها له ته‌بوكدا كۆمپانیای(ئه‌سترا)هه‌یه، كه پانتایی زه‌وییه‌كه‌ی 35كم دووجایه‌و گوڵی چنین بهرههمدهیهێنێت، گوڵی جۆری مێخه‌ك و لهیلیم وبهیبوون وجهربیراو ئه‌ستر، كه ته‌نها بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی سعودیه ده‌نێردرێن، هه‌روه‌ها كێڵگه‌كانی ته‌بوك ترێ وزه‌یتوون وچهقاله وقۆخ و قه‌یسی و مزره‌مه‌نییه‌كان و سێ‌و به‌رهه‌م دێنن. ئیعجازی غه‌یبی و زانستی هه‌ربه خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه ئاشكرایه، كه‌ناوچه‌ی ته‌بوك له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه و سلم) سكاڵای لهكهمیی ئاو بووه، هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ریگرت له‌وه‌ی هاوه‌ڵانی ده‌ست له ئاوی كانی ته‌بوك بده‌ن، هه‌تا خۆی ده‌گاته لایان و نزایان بۆده‌كات، به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، كه به مه‌عازی فه‌رموو( ئه‌ی مه‌عاز نزیكه، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌مه‌نت درێژ بكات، ئه‌وكاته ئه‌م ناوچه‌یه ببینیته‌وه، كه‌هه‌مووی پڕ بووه له باخوباخات). پێشبینییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) هاته‌دی، ئێستا كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان له ناوچه‌ی ته‌بوكدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له چوارده‌وری شاره‌كه‌دا، له ساڵانی داهاتووشدا به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی بارانبارین كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له‌م ساڵدا بارانبارینی زۆر بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاوی گه‌وره، كه ناوچه‌كه ساڵانێكی زۆره لافاوی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه ئه‌مه‌ش وێنه‌ی باخوباخاتهكانی تهبوكن، كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم پێشبینیكردن: ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و لافاوه‌یه، كه له ته‌بوك به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه ڕوویدا |