ئەی مرۆڤ خۆت بناسە! ئەی مرۆڤ خۆت بناسە! منیرە رەحمان سیوەیلی باساتێك بوەستین و لەو گەردوونە ڕابمێنین كەتیایدا دەژین، بەراوردی تەمەن وقەبارەكەی بكەین بەتەمەن وقەوارەی خۆمان، بۆ ئەوەی ئەم مرۆڤە لەخۆباییە خۆی بدۆزێتەوە، كە لەڕاستیدا ئەو لەبەرامبەر دەسەڵات وگەورەیی خوادا هیچ كێش و قەبارەیەكی نییە… ئەم بونەوەرە گەورەیە بۆشاییەك وماوەیەكی زۆر فراوانی هەیە كە هیچ ژیریەك پەی پێ نابات، كۆبونەوەی ئەستێرەكان بە شێوەیەكی گونجاو لەو گەردونەدا بەڵگەیە لەسەر جوانی و ووردی دروستكراوانی خوای گەورە، لەكاتێكدا خوای گەورە ژماریەكی بێ شوماری لەگەلەئەستێرە وئەستێرە دروست كردووە بۆ ئەوەی دڵنیامان بكاتەوە كەخوای گەورە گەورەترین و بەتواناترینە، بەڵام بێ باوەڕان دەڵێن زەوی تەنها گەردیلەیەكی بچوكە لە بونەوەردا و هیچیتر نییە، ئیتر بۆچی قورئان ئەو هەموو گرنگیەی پێ دەدات، ئێمەش دەڵێین قورئان بۆ ئەوە دابەزیوە كە گفتوگۆ لەگەڵ ژیریماندا بكات، ئەگەر زەوی نەبوایە ئەوا مرۆڤ هەرگیز بوونی نەدەبوو! “ئێستا باسەرنجی ئەم وێنەیە بدەین كە بەشێكی بچوكی گەلەئەستێرەكەمانە (رێگای كاكێشان) ئەم ناوچەیە پێی دەڵێن M13 كە بریتیە لە كۆبونەوەی زیاتر لە 100000 ئەستێرە، دوریەكەی لە ئێمەوە 25000 ساڵی ڕوناكییە، ئەم كۆبونەوەیە یەكێكە لە 150 كۆمەڵەی گەلەئەستێرەكەمان. هەر ئەستێرەیەك لەوانە هاوشێوەی خۆرەكەی خۆمانە یان لەویش گەورەترە، ئەم ئەستێرانە لە یەكتر نزیك دەبنەوە بەرەو ناوجەرگەی هێشوو ولەوێ بەریەك كەوتن ڕوودەدات، بەهۆیەوە ئەستێرە دەمرێت و ئەستێرە دروست دەبێت بەهۆی ئەو بەیەكدا كێشانەوە، ئەمەش بەپێی سستمێكی شكۆدار كەتەنها پەروەردگار ڕاستیەكەی دەزانێت. كاتێك ئەم دیمەنە شكۆدارە دەبینین پێویستە یادی گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگارمان بكەینەوە و هەست بە بچوكی قەبارەمان بكەین لەبەرامبەر ئەم بونەوەرەدا! چونكە درێژی مرۆڤـ بە بەراوورد لەگەڵ بونەوەردا كەمترە لە : 1 / 100000000000000000000000000 واتە بەشێك لەسەد تریلیۆن تریلیۆن ( یەك تریلیۆن 12سفری لە تەنیشتەوەیە) بەڵام تەمەنی مرۆڤ بە بەراوورد بە تەمەنی گەردوون كەمترە لە 1 / 100000000 واتە بەشێك لە سەد ملیۆن. ئەم ژمارانە ئەوە دەردەخەن كە دروستكردنی ئاسمانەكان وزەوی لە دروست كردنی مرۆڤـ گەورەترە، قورئان ئەم هەواڵەی پێداوین وەك دەفەرموێت (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر: 57]. خوا گەورەتر و بەتواناترە! تێبینی: زاناكان تەمەنی گەردون بە نزیكەی 13بلیۆن ساڵ مەزەندە دەكەن، كەقەبارەكەی بەزیاتر لە بیست بلیۆن ساڵی ڕوناكی مەزەندە دەكەن، ساڵی تیشكی بریتیە لەو ماوەیەی كە تیشك لەساڵێكدا دەیبڕێت (خێرایی تیشك لە بۆشاییدا بریتیە لە 300000 كم لە چركەیەكدا.) بقلم عبد الدائم الكحیل www.kaheel7.com مصدر الصورە: http://news.nationalgeographic.com/news/2008/12/photogalleries/space-photos-week23/index.html مصدر المعلومە: Matts Roos, Introduction to Cosmology, John Wiley and Sons, 2003. Post Views: 493 Related posts كاريگهريی ژههری مار لهسهر مناڵ لهبارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا