ئەمە بەسەرهاتێكە كە كۆن نابێت ئەمە بەسەرهاتێكە كە كۆن نابێت دكتۆرگارى رِیمۆند میله‌ر (G. R. Miller) كه موبه‌شیر (مونه‌سیر)ێكى خه‌ڵكى كه‌نه‌دا و، مامۆستایه‌كى پسپۆرِى زانسته‌كانى “بیركارى ” و “مه‌نتیق ” بوو له زانكۆى تۆرینتۆ، ساڵى (1977ز) به‌شداریى مونازه‌ره‌یه‌كى كرد له‌گه‌ل زاناى موسڵمان مامۆستا ئه‌حمه‌د دیدات، خوا لێى خۆش بێت. له‌و مونازه‌ریه‌دا “دكتۆر گارى میله‌ر ” نوێنه‌رى لایه‌نى مه‌سیحى بوو. D.G. R. Miller هه‌ر ئه‌و كاته و له ده‌مى مونازه‌ره‌كه‌دا كه‌سایه‌تیى به‌هێزى “د. میله‌ر ” بۆ ئاماده‌بووان ده‌ركه‌وت، چونكه له لایه‌كه‌وه به‌ڵگه‌ى به‌هێز و ئاماده‌ى له‌سه‌ر قسه‌كانى خۆى ده‌هێنایه‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه كاتێ به‌ڵگه‌ى به‌هێزترى لایه‌نى زانا موسڵمانه‌كه‌ى ده‌بیست یه‌كسه‌ر ویژدانى ده‌خسته‌كار و ده‌مارگیریى ئایینیى ده‌نایه لاوه!! ئه‌م دیارده‌یه‌ش كه له‌م مرۆڤه به‌ویژدان و كه‌سایه‌تىیه به‌هێزه‌دا بینرا، هانى ئه‌و لاوانه‌ى دا كه ئاماده‌ى مونازه‌ره‌كه بوون ئاوات بخوازن “د. میله‌ر ” موسڵمان ببێت! دواى ئه‌وه.. “د. میله‌ر ” ویستى خزمه‌تێكى گه‌وره پێشكه‌ش به مه‌سیحیه‌ت بكات و، به نیازى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵه‌ى زانستى و مێژوویى له قورئاندا بدۆزێته‌وه، ده‌ستى دایه توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قورئان، تاكو خۆى و مونه‌سیره‌كانى هاورِێى له ده‌مى بانگهێشتى موسڵماناندا بۆ ئایینى مه‌سیحى سوودى لـێ وه‌ربگرن. ئه‌مه نیازى “د. میله‌ر ” بوو كاتێ ده‌ستى دایه لێكۆڵینه‌وه له قورئانى پیرۆز.. به‌ڵام ئایا گه‌یشته چ ئه‌نجامێك؟ دیاره “د. میله‌ر ” به رِوانینى كه‌سێكى مه‌سیحى و، به وێنه‌ى شاره‌زایه‌ك له‌وه‌ى كه پێى ده‌ڵێن: (كتێبى پیرۆز Bible) و ئاگادار له سه‌رجه‌م نهێنىیه‌كانى ئه‌و كتێبه و، به تێرِوانینه كه‌نیسه‌ییه‌كانى پێشووى كه‌وته توێژینه‌وه له قورئانى پیرۆز.. به‌ڵام له لایه‌كى تره‌وه پێگه زانستىیه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى لێ ده‌خواست كه به وردى له قورئان رِابمێنێت و برِیارى بێ به‌ڵگه نه‌دات. له سه‌ره‌تادا چاوه‌رِوانى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ئه‌و قورئانه‌ى پێى وایه كتێبێكى كۆنه و چوارده سه‌ده پێشتر نووسراوه، باس له بیابان و شتى كۆن بكات.. به‌ڵام زۆر سه‌رى سوورِما كاتێ كه زانیى بۆچوونه‌كانى پێشووى هه‌ڵه‌ن، به‌تایبه‌ت كه بۆى ده‌ركه‌وت قورئان له چه‌ند شتێكى ئه‌وتۆ دواوه له هیچ كتێبێكى تر‌ى جیهاندا باسیان نيیه! واته یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى “د.میله‌ر ” رِاستكردنه‌وه‌ى تێگه‌شتنه هه‌ڵه‌كانى خۆى بوو ده‌رباره‌ى قورئان! كه ئه‌وه‌ش رِه‌هه‌ندێكى گونجاو بوو تاكو به تێرِوانینێكى قووڵتر و پشوویه‌كى درێژتر له قورئان بكۆڵێته‌وه. چونكه: * له پێشدا چاوه‌رِێى ئه‌وه‌ى ده‌كرد قورئان چه‌ند رِووداوێكى دڵته‌زێن بگێرِێته‌وه كه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم ) هاتوون، وه‌ك وه‌فاتى خه‌دیجه‌ى خێزانى و وه‌فاتى مناڵه‌كانى، كه‌چى هیچ شتێكى له‌و جۆره‌ى له قورئاندا نه‌بینى. ته‌نانه‌ت ئه‌و شته‌ى زیاتر سه‌رسامى كرد ئه‌وه‌بوو سووره‌تێكى سه‌رتاسه‌ریى له قورئاندا بینى به ناوى “مه‌ریه‌م ” كه به‌وپه‌رِى رِێز و حورمه‌ته‌وه، به‌ڵكو زۆر زیاتر له هى ئینجیله‌كان و هه‌موو كتێبى دیانه‌كانیش له‌باره‌ى “مه‌ریه‌م “ى دایكى حه‌زره‌تى عیسا – دروودیان له‌سه‌ر بێت – ده‌دوێ و داكۆكیى لـێ ده‌كات! به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش سه‌رنجى دا هیچ سووره‌تێك له قورئاندا نىیه به ناوى “خه‌دیجه ” و “عائیشه ” و “فاتیمه ” خوایان لـێ رِازى بێت! * پاشان بۆى ده‌ركه‌وت كه قورئان (بیست و پێنج) جار به رِێزه‌وه ناوى حه‌زره‌تى عیساى – دروودى خواى له‌سه‌ر بێت – هێناوه، كه‌چى ته‌نها (پێنج) جار ناوى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو قورئاندا هاتووه! ئه‌م تێبینىیانه‌ى باس كران هانى “د.میله‌ر “یان دا كه پتر له قورئان ورد بێته‌وه. ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێ سه‌رنجى گرنگ و ناوازه‌ى ئه‌وتۆى پێ به‌خشى كه برِیارى چاره‌نووسى خۆى بدات و رِه‌وتى ژیانى به ئاراسته‌یه‌كى تردا ببات. سه‌رنجه گرنگه‌كانى “د. میله‌ر ” له قورئان: ئێمه لێره‌دا چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و سه‌رنجانه‌ى “د.میله‌ر ” ده‌هێنین كه به‌سه‌رچوونى رِۆژگار كۆنیان ناكات و، له هه‌موو كات و شوێنێكدا سوودیان لـێ وه‌رده‌گیرێت: 1 – خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً ) النساء : ٨٢ . واته: (ئایا بۆچى له قورئان رِانامێنن؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن غه‌یرى خواوه بهاتایه گه‌لـێ جیاوازى و ناسازییان تێدا ده‌بینىیه‌وه). “د. میله‌ر ” به وردى له‌م ئایه‌ته‌دا رِۆچوو، چونكه ده‌ڵێت: یه‌كێ له بنه‌ما زانستىیه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى “رِاستى ” ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌ڵێن: (Falsification test) و، بریتىیه له‌وه‌ى كه مرۆڤ له‌ناو بیردۆزه‌كاندا به دواى هه‌ڵه‌كاندا بگه‌رِێت، كاتێ هه‌ڵه‌ى تێدا نه‌دۆزینه‌وه ئه‌و كاته رِاستیى ئه‌و بۆچوونانه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌سه‌لمێت. “د. میله‌ر ” ده‌ڵێت: سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م ئایه‌ته خۆى داوا له خوێنه‌رانى ده‌كات كه به دواى هه‌ڵه‌دا بگه‌رِێن له قورئاندا! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان قسه‌ى مرۆڤ نييه، چونكه هیچ مرۆڤێك ناتوانێ هێنده متمانه‌ى به‌خۆى ببێت كه لافى له‌و جۆره لـێ بدات. له‌ولاشه‌وه، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیعدا، ماوه‌ى هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه ئه‌م ته‌حه‌دديیه به‌رده‌وامه، كه‌چى كه‌سێك نه‌یتوانیوه (به رِێبازێكى زانستییانه) پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ئایه‌ته بسه‌لمێنێت. 2 – هه‌ڵوێستێكى دیكه‌ى قورئان كه سه‌رنجى رِاكێشا، ئه‌وه‌یه قورئان چه‌ندین زانیارى به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌به‌خشێت، پاشان پێى ده‌فه‌رموێت: پێش هاتنى قورئان نه خۆت و نه قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌م زانیارىیانه‌تان له لا نه‌بوو: ( ذَلِكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُون أَقْلاَمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ)آل عمران: ٤٤. (تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَـذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ) هود:٤٩ (ذَلِكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُواْ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ) يوسف: ١٠٢. “د. میله‌ر ” ده‌ڵێت: ئه‌مه شێوازێكه له هیچ كتێبێكى ئایینی‌دا نایبینیت. مرۆڤ سه‌رى له‌وه سوورِ ده‌مێنێت كه خه‌ڵكى مه‌ككه و دوژمنانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ئایه‌تانه‌یان ده‌بیست، به‌ڵام كه‌سیان وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه كه بڵێت: (نه‌خێر، ئه‌م زانیارىیانه تازه نین، زووتر زانیومانه)! چونكه له رِاستیدا زانیاریى نوێ بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌یان وه‌حیى خواى گه‌وره بوو، نه‌ك ژیریى مرۆڤ. 3 – خاڵیكى تر‌ى جێى سه‌رنجدانى “د. میله‌ر ” لایه‌نى “ئیعجازى زانستى ” بوو له قورئانى پیرۆزدا. له‌م رِووه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قورئان په‌یوه‌ست نىیه به كات و شوێنێكى دیارى كرا‌و، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كات و شوێنه‌كانه، هه‌روه‌ك ئاماژه زانستىیه‌كانیشى ناگونجێ زاده‌ى بیرى مرۆڤ بن، نه‌خوازه‌ڵا چوارده سه‌ده پێش ئێستا و له بیاباندا. بۆ نموونه سه‌یرى كرد ئه‌و بابه‌ته‌ى كه ئایه‌تى: ( أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ) الأنبياء : ٣٠ لێى ده‌دوێ هه‌مان بابه‌تى زانستیى (ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه)یه كه ساڵى (1973ز) خه‌ڵاتى نۆبڵى له‌سه‌ر وه‌رگیرا. ئه‌و كاته زانست بۆى سه‌لما كه “گه‌ردوونى سه‌ره‌تا ” یه‌ك پارچه‌ى یه‌كگرتوو بووه، به‌ڵام له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى مه‌زن ئاسمان و گه‌له‌ستێره و ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كان دروست بوون. “د. میله‌ر ” كه سه‌رنجى ئه‌م ئایه‌ته‌ى دا بۆى ده‌ركه‌وت (الرتق) به شتێك ده‌وترێ كه یه‌ك پارچه بێت، به‌ڵام (الفتق) به شتى هه‌ڵوه‌شاو ده‌وترێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر قورئان گوفتارى خواى گه‌وره نه‌بێت ئه‌سته‌مه چوارده سه‌ده پێش ئێستا مرۆڤێك هه‌واڵى رِاستيیه‌كى له‌و جۆره بدات. هه‌ر له‌م ئایه‌ته‌دا ئیعجازێكى تر‌ى زانستى سه‌رنجى رِاكێشا، كه بریتىیه له‌وه‌ى: “ئاو ” سه‌رچاوه‌ى ژیانى هه‌موو زینده‌وه‌رانه: ( أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ) الأنبياء: ٣٠ “د. میله‌ر ” ده‌ڵێت: ئه‌مه شتێكى سه‌رسوورِهێنه‌ره! چونكه زانستى نوێ به‌م دواییه سه‌لماندوویه‌تى كه خانه‌ى زیندوو له سایتۆپلازم دروست ده‌بێت كه 80%ى خانه پێكده‌هێنێت، سایتۆپلازمیش به شێوه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى له ئاو پێكدێت. جا ئایا پیاوێكى نه‌خوێنده‌وار كه هه‌زار و چوارسه‌د سال پێش ئێستا ژیاوه له كوێ هه‌موو ئه‌مانه‌ى ده‌زانى ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بووبێت به سرووشى خواى گه‌وره‌وه؟ 4 – پاشان له وه‌ڵامى ئه‌و دوژمنانه‌دا كه ده‌ڵێن: (شه‌یتانه‌كان یارمه‌تیى محه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن).. “د. میله‌ر ” ده‌ڵێت: سه‌یرى قورئان بكه ده‌فه‌رموێت: ( مَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ. وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ. إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ الشعرا‌ء: ٢١٠ – ٢١٢. فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) النحل: ٩٨ ئينجا ده‌ڵێ: ئایا ئه‌مه شێوازى شه‌یتانه له نووسینى كتێبێكدا؟ واته: ئایا شه‌یتان هه‌رگیز ده‌چێت كتێبێك بنووسێت و پاشان به خوێنه‌ره‌كه‌ى بڵێت: (كاتێ ئه‌م كتێبه‌م ده‌خوێنیته‌وه په‌نا به خوا بگره له شه‌رِ و خراپه‌ى من)!! 5 – به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌لَ (ئه‌بووله‌هه‌بى مامى) یه‌كێكه له موعجیزه‌كانى دیكه‌ى قورئان كه كاریگه‌ریى گرنگى له‌سه‌ر “د. میله‌ر ” به‌جىَ هێشتووه، چونكه هه‌رچى دوژمنایه‌تى له تواناى مرۆڤدا هه‌یه ئه‌بووله‌هه‌ب نواندى به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ئایینى ئیسلام. ئنجا هه‌تا له دنیادا ما هه‌ر به كافرى مایه‌وه و به كافریش مرد و موسڵمان نه‌بوو.. “د. میله‌ر ” ده‌ڵێت: ده سال پێش ئه‌وه‌ى ئه‌بووله‌هه‌ب بمرێت، له‌سه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تىیه سه‌خته‌ى ده‌رى برِى به‌رامبه‌ر به ئیسلام، ئایه‌ت هاته خواره‌وه و هه‌واڵى ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاند كه ئه‌بووله‌هه‌ب ده‌رِواته دۆزه‌خه‌وه. واته به كافرى ده‌مرێت و موسڵمان نابێت: ( تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ{1} مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ{2} سَيَصْلَى نَاراً ذَاتَ لَهَبٍ{3} ) المسد: ١ – ٣ ئه‌مه‌ش هه‌لێكى باش بوو، كه ئه‌بووله‌هه‌ب ده‌یتوانى ده‌رفه‌تى لـێ وه‌ربگرێت و، ته‌نها به ماوه‌ى یه‌ك خوله‌ك (له‌و ده ساڵه‌دا) ئیسلام هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و قورئان به‌درۆ بخاته‌وه! واته ده‌یتوانى له‌و ماوه‌یه‌دا – ئه‌گه‌ر به درۆش بوایه – بهاتایه له پێش چاوى خه‌ڵكیدا موسڵمان بوونى خۆى رِابگه‌یاندایه و، ئنجا بیوتایه: خه‌ڵكینه! ئێوه به شایه‌ت بن، وا من موسڵمان بووم.. كه‌واته قورئان به درۆزن ده‌رچوو.. واته گوفتارى خوا نيیه!! كه‌چى ئه‌بووله‌هه‌ب ته‌نانه‌ت به‌درۆش ئه‌م هه‌نگاوه‌ى نه‌نا، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى و زیانى ئیسلام بوو!! بۆچى؟ چونكه هه‌ر ته‌نها خواى گه‌وره هه‌واڵى چوونه دۆزه‌خى ئه‌بووله‌هه‌بى له قورئانه‌كه‌یدا رِاگه‌یاندبوو.. جا ئایا كىَ ده‌توانێت به‌درۆى بخاته‌وه؟! یان قسه‌ى به‌سه‌ر برِیارى قورئاندا زال ببێت؟! پاشان ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بوایه چۆن پرِكێشیى ئه‌وه‌ى ده‌كرد برِیارێكى له‌و جۆره ده‌ربكات، له كاتێكدا كه مامى ده‌توانێ به موسڵمان بوونێكى رِووكه‌ش و درۆینه له پێش چاوى خه‌ڵكیدا به درۆى بخاته‌وه؟! به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى برِیاره‌كه هى سرووشى خواى گه‌وره‌یه نه‌ك هى ئه‌و، ئه‌وا به‌وپه‌رِى بێ باكى و متمانه به‌خۆ بوون برِیاره‌كه‌ى قورئانى رِاگه‌یاند و، ئه‌نجامى ئه‌بووله‌هه‌بیش هه‌ر به‌و جۆره بوو كه قورئان فه‌رمووى! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى دره‌خشان و به‌هێزى تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئان فه‌رمایشتى خواى گه‌وره‌یه و، حه‌زره‌تى محه‌ممه‌دیش ( صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌رى رِه‌وانه‌كراوى خۆیه‌تى. 6- هه‌ر له جۆرى ئه‌م موعجیزه‌یه “د. میله‌ر ” نموونه‌یه‌كى تر‌ى دۆزىیه‌وه كه تا ئێستا و هه‌تا نووسینى ئه‌م دێرِانه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه! ئه‌ویش هه‌واڵدانى قورئانه له‌وه‌ى كه “دوژمنترین كه‌س به‌رامبه‌ر ئیمانداران له پله‌ى یه‌كه‌مدا جووله‌كه‌كانن “: لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَاناً وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ المائدة: ٨٢ “د. میله‌ر ” ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌كى غه‌یبیى دیكه‌ى قورئانه كه ته‌حه‌ددیى داهاتوو ده‌كات. هه‌روه‌ك له هه‌مان كاتدا باشترین هه‌له كه قورئان خۆى بۆ جووله‌كه‌كانى رِه‌خساندووه كه به درۆى بخه‌نه‌وه! واته ده‌توانن لانى كه‌م بۆ چه‌ند ساڵێك مامه‌ڵه و سیاسه‌تیان له‌گه‌ل موسڵمانان بگۆرِن و رِه‌فتارى باشیان له‌گه‌ڵدا بنوێنن، پاشان بڵێن: ئه‌وه‌تا ئێمه دوژمنایه‌تیتان ناكه‌ین و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ل ئێوه‌دا باشه. كه‌چى قورئانه‌كه‌تان ئێمه به دوژمنى پله یه‌ك داده‌نێت، كه‌واته قورئان هه‌ڵه‌یه!! خۆ وا هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه ئه‌م ئایه‌ته ته‌حه‌ددیى جووله‌كه‌كان ده‌كات و، ئه‌وانیش هیچ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌یان نه‌ناوه. دیاره نه ئێستا و نه له‌مه‌ولاش هه‌ر ناتوانن هه‌نگاوى له‌و جۆره بنێن، چونكه ئه‌مه برِیارى خواى گه‌وره‌یه كه ئاگادارى هه‌موو غه‌یبێكه و برِیاریشى باڵا ده‌ستى هه‌موو برِیاره‌كانه! 7 – سه‌رنجێكى گرنگى تر‌ى “د. میله‌ر ” له قورئانى پیرۆزدا ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه له دواى گرفته‌كانى رِێى بانگه‌وزاى ئیسلام ده‌هاتنه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مژده‌ى سه‌ركه‌وتنیان به موسڵمانان ده‌دا.. ئه‌و ئایه‌تانه‌ش كه له دواى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمانان ده‌هاتنه خوارێ داواى ئه‌وه‌ى لـێ ده‌كردن كه له‌خۆیان بایى نه‌بن و قوربانى و خۆبه‌ختكاریى زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن!! جا “د. میله‌ر ” ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر قورئان سرووشى خواى گه‌وره نه‌بوایه و هى كه‌سێك بوایه كه مێژووى ژیانى خۆى بنووسێت، ده‌چوو سه‌ركه‌وتنه‌كانى خۆى یه‌كجار به گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دا و، پاساوى جۆراوجۆریشى بۆ شكسته‌كانى ده‌هێنایه‌وه!! به‌ڵام قورئان له‌م رِیێه‌وه – له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سرووشى خواى گه‌وره‌یه – زیاتر ده‌ستووره گشتىیه‌كانى په‌یوه‌ندیى نێوان خوا و به‌نده‌كان رِوون ده‌كاته‌وه، تا ئه‌وه‌ى مێژووى قۆناغێك بگێرِێته‌وه! 8 – هه‌ر له بوارى به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ى له‌سه‌ر رِاستیى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ” د. میله‌ر ” ده‌ڵێ: گریمان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا تۆ له جێى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بویتایه له‌و ده‌مه‌دا كه ئه‌گه‌ر كافران سه‌یرى لاى پێى خۆیان بكردایه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لـێ ده‌رده‌كه‌وت و ئێوه‌یان ده‌بینى، ئایا كاردانه‌وه‌ى سروشتیى تۆ له‌سه‌ر مه‌ترسىیه‌كانى ئه‌بووبه‌كر له‌وه زیاتر ده‌بوو كه بڵێیت: (با هه‌ول بده‌ین ده‌رگایه‌كى په‌نهان له پشته‌وه بدۆزینه‌وه).. یان: (بێده‌نگ به با كه‌س گوێى له قسه‌كانت نه‌بێت)؟! كه‌چى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وپه‌رِى ئارامى و له‌سه‌رخۆیى فه‌رمووی: إِلاَّ تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا فَأَنزَلَ اللّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُواْ السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ التوبة: ٤٠ 9- “د. میله‌ر ” ئاماژه به‌وه ده‌دات كه چۆن “ئینسیكلوپیدیاى كاسۆلیكى ” له ژێر ناونیشانى (قورئان)دا باسى له‌وه كردووه كه: به مه‌به‌ستى تانه و ته‌شه‌ر دان له قورئان و گومان په‌یدا كردن له‌وه‌ى كه وه‌حیى خواى گه‌وره‌یه (به درێژایى سه‌ده‌كانى پێشوو تا ئێستا گه‌لـێ بیردۆزى جیاجیا سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ى قورئان – جگه له سه‌رچاوه‌ى وه‌حى – هاتووه‌ته كایه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه ناگونجێ لاى مرۆڤى عاقل بایه‌خى ببێت). جا “د. میله‌ر ” سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه ده‌ڵێ: كه‌نیسه حه‌زى ده‌كرد پشتى یه‌كێك له‌و بیردۆزانه بگرێت و داكۆكیى لـێ بكات، به‌ڵام دواى شیكار و هه‌ڵسه‌نگاندنیان ناچار بوو واز له هه‌موویان بهێنێت، به‌ڵام جورئه‌تى ئه‌وه‌شى نه‌بوو – وه‌ك موسڵمانان – دان به‌و رِاستىیه‌دا بنێ كه قورئان سرووشى خواى گه‌وره‌یه! موسڵمان بوونى “د. میله‌ر “: لێكۆڵینه‌وه‌كانى “د. میله‌ر ” ساڵێكى خایاند. ئنجا دواى ئه‌وه‌ى كه به‌م رِێگا زانستى و توێژینه‌وه بێ لایه‌نانه‌ى خۆى، هیچ دوودڵىیه‌كى به‌رامبه‌ر به رِاستیى ئیسلام نه‌ما، دڵى بۆ ئایینى ئیسلام كرایه‌وه و.. موسڵمان بوونى خۆى رِاگه‌یاند و.. ناوه‌كه‌شى گۆرِى بۆ: (عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر)! دواى موسڵمان بوونى، بۆ چه‌ند ساڵێك له عه‌ره‌بستانى سعوودى وه‌ك ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى وانه وتنه‌وه له به‌شى (بیركارى) له زانكۆى (الملك فهد للبترول والمعادن) دا وانه‌ى وته‌وه. ئنجا گه‌رِایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆى و به ته‌واوى لـێ برِا بۆ بانگه‌وزاى ئیسلام و بانگهێشتى هاووڵاتییانى كه‌نه‌دا بۆ ئه‌م ئایینه پیرۆزه. (عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) دواى موسڵمان بوونى له‌سه‌ر چالاكيیه‌كانى به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى چالاكىیه‌كانى پێشووى.. ئه‌وه‌بوو چه‌ند مونازه‌ره‌یه‌كى له‌گه‌لَ زانایانى نه‌سرانى ئه‌نجام دا كه خۆى پێشتر یه‌كێك بوو له‌وان!! شایانى باسه (د. عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) شاره‌زاییه‌كى باشى له بوارى بانگه‌وازى ئیسلامدا هه‌یه و هه‌ندێ له بانگخوازان سوودیان له شاره‌زایى ئه‌و وه‌رگرتووه، بۆ نموونه مامۆستا ئه‌حمه‌د دیدات – خوا لێى خۆش بێت – ساڵى 1984ز بانگهێشتى (د. عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر)ى كرد بۆ باشوورى ئه‌فریقیا و، له “سه‌نته‌رى جیهانیى بانگه‌وازى ئیسلام ” له شارى (دووربان Durban) پێكه‌وه كۆرِێكى هاوبه‌شیان گرت سه‌باره‌ت به (جیاوازیى رِاسته‌قینه له نێوان موسڵمانان و مه‌سیحىیه‌كاندا). د, میله‌ر (عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) له بابه‌ته‌كه‌ى خۆیدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و فرتوفێڵانه‌ى كه مونه‌سیره‌كان له‌گه‌ل موسڵماناندا به‌كارى ده‌هێنن! بابه‌ته‌كانى ئه‌م كۆرِه هاوبه‌شه له لایه‌ن (محمد مختار) ه‌وه كراوه به عه‌ره‌بى و، ده‌زگاى (المختار الإسلامي) له قاهیره ساڵى (1995)ز چاپى كردووه. چالاكىیه‌كانى (پرِۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) له خزمه‌تى ئیسلامدا زۆربه‌ى لایه‌نه مۆدێرنه‌كانى بانگه‌وازى گرته‌وه، چه‌شنى: پێشكه‌ش كردنى به‌رنامه‌كانى له رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا و، ئاراسته‌كردنى موحازه‌راتى گشتى و تایبه‌تى و، نووسینى وتار و، دانانى چه‌ندین كتێب كه خزمه‌تى بانگه‌وازى ئیسلام ده‌كه‌ن، وه‌ك: (به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى مه‌سیحیه‌ت، له گۆشه‌ى رِوانینى موسڵمانێكه‌وه). (قورئانى سه‌رسوورِهێنه‌ر) (بناغه‌كانى باوه‌رِى موسڵمان) (جیاوازیى نێوان ئینجیل و قورئان) (گفتوگۆ) (پێنج جیاوازى له نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت) (شیكردنه‌وه‌ى موسڵمانێك بۆ مه‌سیحیه‌تى ته‌بشیرى) شایانى باسه هه‌ندێ له وتار و كتێبه‌كانى له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت به زمانى ئینگلیزى بڵاوكراونه‌ته‌وه. هه‌ڵبژارده‌یه‌كى خواى گه‌وره بۆ ناو رِیزى پیاوچاكان: هه‌روه‌ك “د. میله‌ر ” .. ببوورن (عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تاى ئایه‌تى (82)ى سووره‌تى (المائدة) باسى له دوژمنى پله یه‌كى موسڵمانان كرد كه جووله‌كه‌كانن، خۆیشى به‌م لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى قورئان، كه له رِێى به‌كارهێنانى ویژدان و پێوه‌رى زانستىیه‌وه رِاستیى قورئانى بۆ سه‌لما و باوه‌رِى پێ هێنا، نموونه‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌ى دواباسى هه‌مان ئایه‌ت و دوو ئایه‌ته‌كه‌ى تر‌ى دواى ئه‌وه كه له‌و “نه‌سرانى “یانه ده‌دوێن نزیكترین كه‌سن له موسڵمانانه‌وه، به‌وه‌ى كه فیز و ده‌مار ده‌خه‌نه لاوه و، چاویان ئه‌سرین هه‌ڵده‌رِێژێ كاتێ گوێیان له قورئانى پیرۆز ده‌بێت و، ده‌زانن سرووشى حه‌ق و رِه‌واى خواى گه‌وره‌یه و، ده‌ڵێن: ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان! وا باوه‌رِمان هێنا.. ده‌تۆش لاى خۆت ناوى ئێمه به شایه‌ت تۆمار بكه له‌سه‌ر ئه‌م ئیمانه: لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَاناً وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ{82} وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ{83} وَمَا لَنَا لاَ نُؤْمِنُ بِاللّهِ وَمَا جَاءنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبَّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ المائدة: ٨٢ – ٨٤ هه‌ندێ له ئامۆژگارىیه‌كانى بۆ ئێمه‌ى موسڵمان: 1 – (پرِۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدولئه‌حه‌د عومه‌ر) دواى موسڵمان بوونى و، نرخ زانینى پله و پایه‌ى ئایینى ئیسلام، له وتارێكیدا ئامۆژگاریى ئێمه‌ى موسڵمان ده‌كات و، ده‌ڵێت: (ئه‌ى موسڵمانان! ئه‌گه‌ر به‌ها و گرنگى و مه‌زنیى ئایینه‌كه‌ى خۆتان له چاو ئایینه‌كانى تردا بزانن، ئه‌وا گه‌لـێ سوپاسى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له پشتى باوكانى موسڵمان ئێوه‌ى به‌دیهێناوه و، له باوه‌شى دایكانى موسڵماندا ئێوه‌ى گۆش كردووه و، له‌سه‌ر ئه‌م ئایینه مه‌زنه‌ش په‌روه‌رده‌ى كردوون! دڵنیا بن جیاوازیى واتاكانى: “پێغه‌مبه‌رایه‌تى و سرووش و زیندووبوونه‌وه و رِۆژى دوایى ” لاى ئێوه و لاى خه‌ڵكانى تر هێنده‌ى ماوه‌ى نێوان زه‌وى و ئاسمانه)! 2 – له ئامۆژگارىیه‌كى دیكه‌یدا ده‌ڵێت: ده‌بێ موسڵمانان هانى خه‌ڵكانى تر بده‌ن كه بۆ خۆیان له قورئان بكۆڵنه‌وه، چونكه قورئان هه‌موو شتێكى به وردى باس كردووه و، خۆیشى داوا ده‌كات كه خوێنه‌رانى لێى بكۆڵنه‌وه، تاكو به دڵنیایى بگه‌ن به “حه‌ق “ى رِوون و بێ گومان. ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندىیه‌كى (وه‌حى)ى خواى گه‌وره‌یه! له‌سه‌ر ئه‌مه به‌سه‌رهاتێكمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه و ده‌ڵێ: (له دواى موحازه‌ره‌یه‌كم له ئه‌فریقیاى باشوور پیاوێك به توورِه‌ییه‌وه هات بۆ لام و وتى: كه گه‌رِامه‌وه بۆ ماڵه‌وه به دواى هه‌ڵه‌دا ده‌گه‌رِێم له قورئاندا! منیش ئافه‌رین و پیرۆزبایى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م لـێ كرد)! مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كه ده‌بىَ موسڵمانان به‌و جۆره بن له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سێكدا كه گومانى له قورئاندا هه‌بێت، چونكه ئه‌وان كاتێ بۆ خۆیان حه‌ق ده‌دۆزنه‌وه بێ گومان باوه‌رِى پێ ده‌هێنن و نرخى ده‌زانن و، شه‌یداى ده‌بن، قورئانیش له‌و رِێ‌یه‌وه رِێزى ئه‌وان بۆ خۆى به‌ده‌ست ده‌هێنێت. وه‌ڵامى پرسیارێك: هه‌ندێ جار ئه‌م پرسیاره له ده‌مى باسى موسڵمان بوونى كه‌سایه‌تيیه گه‌وره‌كاندا ده‌ورووژێت، كه: ئایا بۆچى بایه‌خ به موسڵمان بوونى ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌درێت، له كاتێكدا كه ساڵانه به هه‌زاران كه‌سى تر‌ى ئاسایى له سه‌رانسه‌رى جیهاندا موسڵمان ده‌بن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار گوندێك، یان هۆزێك، كه ژماره‌یان له هه‌زاران تێپه‌رِ ده‌بێت موسڵمان ده‌بن، كه‌چى ئه‌و گرنگىیه به باسى موسڵمان بوونیان نادرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى به هى ناوداران ده‌درێت؟ له وه‌ڵامى ئه‌مه‌دا ده‌ڵێین: سووچى ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌میى هۆكاره‌كانى رِاگه‌یاندنى جیهانى ئیسلامى. به‌ڵام گه‌ر ئه‌وانه لاى خه‌ڵكى باس نه‌كرێن و ناونه‌هێنرێن، به دڵنیاییه‌وه لاى خواى گه‌وره به پله‌ى به‌رزه‌وه ناویان تۆمار كراوه. له لایه‌كى تریشه‌وه گرنگیى باسى موسڵمان بوونى گه‌وره زانایانى بیانى، رِاستىیه‌ك ده‌خاته‌رِوو كه مامۆستا “سه‌عیدى نوورسى ” به‌مه‌ى خواره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كردووه: (هه‌ر له باشترینى سه‌ده‌كان و چه‌رخى به‌خته‌وه‌رییه‌وه هه‌تا ئێستا، مێژوو موسڵمانێكى پیشان نه‌داوین كه له ئه‌نجامى “داوه‌ریى ژیرى ” و “به‌ڵگه‌ى یه‌قینییه‌وه ” ده‌ستى له ئایینه‌كه‌ى خۆى هه‌ڵگرتبێت و ئایینێكى تر‌ى پێ باش بووبێت. له كاتێكدا كه خه‌ڵكانێكى زۆر له شوێنكه‌وته‌ى ئایینه‌كانى تر – ته‌نانه‌ت ده‌مارگیره‌كانیشیان، چه‌شنى رِووس و ئینگلیز – له ئه‌نجامى داوه‌ریى ژیرى و به‌ڵگه‌ى عه‌قڵییه‌وه ئایینى ئیسلامیان له ئایینه‌كانى خۆیان به‌لاوه باشتر بووه و، موسڵمان بوون. لێره‌دا ئاورِ له چاولێكه‌ریى خه‌ڵكانى عه‌وام نادرێته‌وه، چونكه پشتى به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌به‌ستووه. هه‌روه‌ك بایه‌خ به كارى له ئایین ده‌رچوون و هاتنه‌ده‌ره‌وه له رِاستییه‌كانى نادرێت، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكى تره. لاى هه‌موانیش ئاشكرا و زانراوه كه مێژوو بۆمان ده‌رده‌خات ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى دواى به‌كارهێنانى “داوه‌ریى ژیرى ” كۆمه‌ل به كۆمه‌ل دێنه ناو ئایینى ئیسلامه‌وه، رِۆژ له دواى رِۆژ له زیادبووندایه. خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه به كردار و رِه‌فتارى خۆمان رِه‌وشته به‌رزه‌كانى ئیسلام و بڵندیى رِاستییه‌كانى ئیمانمان پێش چاوى خه‌ڵكى بخستایه، ئه‌وا پۆل پۆل و ده‌سته به ده‌سته شوێنكه‌وته‌ى ئایینه‌كانى تر ده‌هاتنه ناو ئایینى ئیسلامه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تان و كیشوره‌كانى جیهانیش له‌وانه بوو ملیان بۆ ئایینى ئیسلام كه‌چ بكردایه)! سه‌رچاوه‌كان: 1 –إظهار الحق: قساوسة وعلماء ومستشرقون أشهروا إسلامهم. تأليف: محمد عبد الحليم عبد الفتاح. الناشر: دار الكتاب العربي (دمشق – القاهرة) ص: 14-16. 2 – الخلاف الحقيقي بين المسلمين والمسيحيين. تأليف: أحمد ديدات و جارى ميلر. ترجمة وتعليق: محمد مختار. نشر دار المختار الإسلامى – القاهرة. (1995)م 3 – مائدة القرآ‌ن العظيم. تأليف جارى ميلر (عبد الأحد عمر). ترجمة: زكي شلطف الطريفي . (له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت). 4 – رجال ونسا‌ء أسلموا. إعداد: قذيفة الحق . (له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت). 5 – گۆڤارى (بانگى حه‌ق) ژ (26) ساڵى (2008)ز. وتارى: (هیواى داهاتووى گه‌ش بۆ موسڵمانان) نووسینى مامۆستا سه‌عیدى نوورسى، وه‌رگێرِانى ئێمه. 6 – چه‌ند پێگه‌یه‌كى ئینته‌رنێت، كه ئه‌مانه لینكى هه‌ندێكیانه: لینکی 1 لینکی 2 Post Views: 477 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا