You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئەسپسواری بەسوودە بۆ منداڵان

ئەسپسواری بەسوودە بۆ منداڵان

ئەسپسواری بەسوودە بۆ منداڵان

 و: سازگار عثمان

 
لە لێكۆڵینەوەیەكی ساڵی 2014 دا دەركەوت كە ئەسپسواری زۆر بەسوودە بۆ منداڵان. چونكە بە پێی لێكۆڵینەوەیەك زانكۆی واشنتۆن ئەم جۆرە وەرزشە هۆڕمۆنی(ماندوبون- الاجهاد) لەلای منداڵ كەمدەكاتەوە. وە لێكۆڵینەوەكە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی ئەسپسواری بۆ منداڵان متمانە بە خۆبوونی زیاتریان پێ دەبەخشێ و كەسایەتیان بەهێزدەكات و ڕێگری لە گەشەكردنی كێشە تەندروستی و دەروونیەكان دەكات..
دەشكرێت نەخۆشی (هەستكردن بە تەنهایی – التوحد) منداڵانە چارەسەر بكات و بەهەمان شێوەش دەكرێت ببێتە چارەسەر بۆ نەخۆشی(ڕەبو) و هەندێ نەخۆشی درێژخایەن. لێكۆڵینەوەكانی پێشتر جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەسپسواری دژی خەمۆكی و هەستكردن بە (ڕێزگرتن لە خود) زیاد دەكات میزاج باشدەكات و دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە..هەندێ لە لێكۆڵینەوەكان دڵنیامان دەكەنەوە كە ئەسپسواری بەپێی بەرنامە (بەڕێك وپێكی) پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی خەو زڕاندن و تێكچوونەكانی خەوتن لەلای منداڵان…دەگێڕنەوە لەسەر زاری گەورەمان (عومەری كوڕی خەتاب)[ خوای لێ ڕازی بێ] كە فەرمویەتی:

(منداڵەكانتان فێری مەلەكردن و تیرهاویشتن وئەسپسواری بكەن)

خۆشەویستیشمان محمد (صلی الله علیە وسلم) دەڵێت: (الخیل فی نواصیها الخیر الی یوم القیامة)واتە: (ئەسپ بەناوچاویەوە خێرگرێدراوە هەتاكو ڕۆژی دوایی){موسلیم گێڕاویەتەوە}چارەسەر بەئەسپسواری جۆرێكە لە جۆرەكانی سوود (جۆرەسوودێكە) كەبەم دواییانە دەركەوت و كەس پێشتر پێی نەزانیبوو….

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top