ئەستێرەیەكی تازە دۆزراوەتەوە، پێكهاتەكەی لە ئەڵماسە
ئەستێرەیەكی تازە دۆزراوەتەوە، پێكهاتەكەی لە ئەڵماسە
و: كاوە شارباژێڕی
ئەم ئەستێرەیە نزیكەی 900 ساڵی ڕوناكی لە زەویەوە دوورە، مێژوی دروست بونی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروست بونی بونەوەر بەر لە 11 بلیۆن ساڵ، كە لە قۆناغەكانی كۆتاییدا بووە، قەبارەی ئەم ئەستێرەیە بەئەندازەی زەوی دەبێت، بەدرەوشانەوەكەی ئاسمان دەڕازێنێتەوە و گرانبەهاترین ئەستێرەیە لە بونەوەردا…!! لێرەوە لەوە حاڵی دەبین كە پێویستە سوپاسگوزاری خوای گەورە بین، پاكوخاوێنی و گەورەیی بۆ ئەو زاتە بەسۆز و میهرەبانە، جێگەی خۆیەتی كە باسی ئەو ئاماژە قورئانی یە جوانە بكەین كە باس لەجوانی و ڕازاندنەوەی ئاسمان دەكات بەم ئەستێرانە: (ولقد جعلنا فی السماء بروجا و زیناها للناظرین) الحجر 16
جیگەی خۆیەتی كە بپرسین كێ ئەو ئەستێرەیەی دروست كرد؟ وە كێ ئاسمانی پێ ڕازاندەوە؟ وكێ لە كتێبەكەیدا هەواڵی لەو بارەیەوە داوە؟ ئایا ئەو كەسە زاتی (الله) نییە؟