You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئەرشیف: لەچالاكيیەكانی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لەقورئان سوننەت دا

ئەرشیف: لەچالاكيیەكانی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لەقورئان سوننەت دا

لە ئەرشیفەوە:

لەچالاكیەكانی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لەقورئان سوننەت دا

ڕۆژی پێنج شەممە (25/4/2002)  ناوەندەكەمان لەهۆڵی مۆتێل میر یەكەم سیمیناری زانستی بەمەبەستی ناساندنی ناوەند سازدا.
سەرەتای سیمینار بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردو، پاشان سەرۆكی ناوەند بەڕێز (م. نشأة غفور) دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان كورتەیەكی سەبارەت بە (ناوەند) و كارەكانی و ئامانج لەدامەزراندنی ناوەند  ڕونكردەوە.

شایانی باسە سیمینارەكان لەلایەن (كاك عادل شاسواری) یەوە بەڕێوە دەبران.

سیمیناری یەكەم بەناونیشانی (چەند تێڕوانینێك بۆ ئیعجازی قورئان لەدیدی زانای پایە بەرزی كورد مامۆستا سعید نورسی یەوە) بوو، لەلایەن بەڕێز (مامۆستا فاروق رسول یحیی)وە پێشكەش كرا.

سیمیناری دووەم لەلایەن (مامۆستا شەماڵ عبدالرحمن موفتی)یەوە پێشكەش كراو، سێ‌ تەوەرەی لەخۆ گرتبوو، (ئیعجازی ژمارەیی قورئان، گەردونزانی، قوڵایی دەریاكان).

 

 

لەلایەن ئامادەبوونەوە گفتوگۆ ڕا گۆڕینەوە سەبارەت بەباسەكان ئەنجام درا.

 

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (1) دا بڵاوكراوەتەوە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top