You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیمامی تەبەری

ئیمامی تەبەری

 

ئیمامی تەبەری

 

__1_~1

جەمال موحەمەد ئەمین

 

ئیمامی تەبەری پێشەوای مێژونووسان و ڕاڤەكاران، ناوی محەمەد كوڕی جەریری تەبەریە، ئەم زانا پایە بەرزە لە وڵاتی تەبەرستان لە دایكبوە، وە هەروەك پیشەی زانا موسڵمانەكانی دی، ئیمامی تەبەریش زۆربەی هەرێمە عەرەبیە ئیسلامیەكانی ئەو سەردەمە گەڕاوە لە ساڵی (240)ی كۆچیەوە دەسیكردوە بە گەشتەكانی، بەمەبەستی فراوانكردنی بیر و زۆركردنی زانستەكانی! هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستیەكان ڕاستەوخۆ لەدەمی خاوەنەكانیانەوە وەربگرێت, و ڕێبازەكەشی بەزۆری ڕێبازی بە یەك گەیشتن و گێڕانەوە بووە، واتە ئیمام خۆی ئەو كەسەی دەبینی كە زانیاریەكی لا بوایە، ئەمیش لێی وەردەگرت و تۆماری دەكرد ئیتر بەم جۆرەش بوواری هەڵە و هەواڵی نا دروست زۆر زۆر كەم دەبوەوە. سەرەڕای ئەوەش ئیمامی تەبەری زۆر زیرەك و بەتوانا و كارامە بووە و زۆر بیرتیژ بووە هەروەها لە بوواری لەبەركردندا زۆر بەتوانا بووە. دەگێڕنەوە كاتێك ئیمام دەچێت بۆ میسر لەوێ‌ دەگات بەزانای ئەو سەردەمەی میسر كە ناوی (ئەبو حەسەن كوڕی ئەلسەراجی میسر) بووە، ئەم زانایە پرسیاری هەموو زانستەكان لە ئیمامی تەبەری دەكات، هەتا دەگاتە هۆنراوە ئینجا ئیمام چاكترین هۆنراوەی بۆ دەخوێنێتەوە، پاشان لە بارەی هۆنراوەی وا دەگمەن لە ئیمام دەپرسن كە زۆر كەم كەس لەبەریان بووە بەڵام ئیمام لەبەری بووە و خوێندویەتیەوە بە سەر قوتابیەكانی ئەبو حەسەندا و ئەوانیش نوسیوویانەتەوە! ئیمامی تەبەری زۆر پیاو چاك و لە خواترس بووە، و دەوڵەمەندیی باوكیشی یارمەتی داوە لە گەشتو گوزارەكانیدا، هەرچەندە ئەگەر پارەی لێ‌ ببڕایە لە هەچ وڵاتێكی ئیسلامیدا بووایە ئەوە هەر وڵاتی خۆی بووە، چونكە پەكی نەكەوتووە لەسەر پارە و پارەی زەكات و ( بیت المال)ی لە بەر دەستدا بووە . لە پەڕتوكە بەناوبانگەكانی ئیمامی تەبەری (جامع البیان فی التفسیر القران) كە لە (30) بەشدا تەفسیری قورئانی پیرۆزی كردووە، هەروەها لە بوواری مێژوودا پەرتووكی (تاریخ الرسل والملوك والامم)ی نوسیووە كە سەرچاوەیەكی زۆر بە پێز و دەگمەنە لە مێژوودا، و تەبەری یەكەم كەس بووە كە مێژووی وەك زانستێكی سەربەخۆ خستۆتە بەردەست و لە زانستەكانی دیكەی وەك قورئان و فەرموودەی پەیامبەری جیاكردۆتەوە، جگە لەوانەش تەبەری گەلێك نوسراو و بەرهەمی دیكەی هەبووە لە بوواری ئەحكام و تەشریعی ئیسلامیدا، بەرهەمەكانی بە جۆرێك زۆرن كە قوتابیەكانی هاتوون تەمەنی تەبەرییان دابەشكردووە بەسەر بەرهەمەكانیدا بینیان كە هەر ڕۆژەی (14) پەڕەی بەردەكەوێت، ئا بەو جۆرە ئەو زانا پایە بەرزە ژیانی موبارەكی خۆی سەرف كردووە لە پێناو خزمەتی قورئان و زانستەكاندا. سەرچاوە / ئینتەرنێت

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top