ئیعجاز لە ئایەتی (والارض مددناها)
ئیعجاز لە ئایەتی (والارض مددناها)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت “والارض مددناها” (الحجر: 19) واته “ئێمه زه‌ویمان ڕاخستووه”.. گه‌ر ئایه‌ته‌كه به ساده‌یى وه‌ربگيرێت، هه‌ستده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه زانستییه ناكۆكه، كه ده‌ڵێت زه‌وی خڕ و شێوه گۆییه. به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته هه‌ردوو ئیعجازی زانستی و زمانه‌وانی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه. خوا ده‌فه‌رموێت “والارض مددناها” ئه‌و باس له زه‌وی به گشتی ده‌كات و شوێنێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان نه‌كردوه، بۆیه‌ش ده‌بینی له‌سه‌ر زه‌وی ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكه‌ی، له هه‌ر كیشوه‌ر و جه‌مسه‌رێك، ده‌بینی كه ئه‌و خاكه له به‌رده‌متدا وه‌ك فهرشێكه بۆ مرۆڤ ڕاخرابێت، ئه‌مه‌ش ڕوونادات گه‌ر زه‌وی شێوه گۆیی نه‌بێت. خۆ گه‌ر زه‌وی شێوه سێگۆشه و چوارگۆشه و شه‌ش پاڵوو بوایه، ده‌بوو مرۆڤ له شوێنێكدا بگاته لێواری زه‌وی و هه‌رگیز زه‌وی به‌و شێوه‌یه له به‌رده‌م مرۆڤدا ته‌خت و ڕاخراو نه‌ده‌بوو، وه‌ك خوای گه‌وره باسی لێوه‌ده‌كات، بۆیه تاكه شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌سفه‌ی خوای گه‌وره‌دا بگونجێت، شێوه گۆییبوونی زه‌وییه.