You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازێك له‌ سوننه‌ته‌وه‌ (كلێنچكه)

ئیعجازێك له‌ سوننه‌ته‌وه‌ (كلێنچكه)

 ئیعجازێك له‌ سوننه‌ته‌وه‌ (كلێنچكه)

ئامادەكردنی: م. جمال محمد أمین

به‌پىَى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوىَ كه‌ دكتۆر (عوسمان گه‌یلانى) له‌ زانكۆى (سه‌نعاء) ئه‌نجامیداوه‌, ئیعجازى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ ده‌فه‌رموێت: (كل ابن أدم يأكله التراب الا عجب الذنب، منه خلق ومنه يركب رواه) مسلم

واته‌: هه‌موو به‌شێكى مرۆڤ زه‌وى ده‌یخوات و ده‌یرِزێنێت ته‌نها به‌شێكى ئێسكێك نه‌بێت كه‌ هه‌رگیز زه‌وى ناتوانێت بیفه‌وتێنێت, له‌م ئێسكه‌وه‌ دروست بووه‌ و هه‌ر له‌میشه‌وه‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌, ئه‌ویش: به‌شێكى ئێسكى كلێنچكه‌یه‌.

دكتۆرى ناوبراو به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌, كه‌ له‌سه‌ر (عجب الذنب )ه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شێكى دواهه‌مین برِگه‌ى برِبرِه‌ى پشته‌ له‌ مرۆڤدا، هه‌ر له‌ ساڵى (1904)ه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى زۆركراوه‌ له‌سه‌ر (عجب الذنب) ى گیانداران، زاناكان ئه‌و به‌شه‌ى كۆتایى برِبرِه‌ى پشتیان هێناوه‌ واته‌ (عجب الذنب) ئینجا كرداره‌كانى هارِین و كوڵاندن و زۆرى دیكه‌یان به‌سه‌ردا هێناوه‌، بینیویانه‌ كه‌ خانه‌كانى نامرن و هه‌ر زیندوون، كه‌ ئه‌وه‌ش سه‌لماندنى به‌شێكى فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئێستا زانستى كۆرپه‌له‌زانى ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن مرۆڤ له‌سكى دایكیدا دروست ده‌بێت و له‌چى دروست ده‌بێت، له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ریشدا هاتووه‌: … منه خلق و منه يركب ، دكتۆر عوسمان له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ىدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ یه‌كه‌مین شتێك كه‌ له‌رِۆژى چوارده‌هه‌میندا له‌ كۆرپه‌له‌دا دروست بێت: (عجب الذنب )ه‌، ئینجا ئه‌و (عجب الذنب) ه‌ وه‌ك تاڵه‌ ده‌زوویه‌ك درێژده‌بیـَته‌وه‌, سه‌رێكى ده‌بێـته‌ گرىَ و ئه‌و گريَیه‌ش ده‌بێـته‌ سه‌ر و تاڵه‌ ده‌زووه‌كه‌ش له‌شى لـىَ دروست ده‌بێت، ئینجا كه‌ كردارى دروست بوونه‌كه‌ ته‌واو بوو تاڵه‌ ده‌زووه‌كه‌ ده‌چێته‌یه‌ك و پاشان ده‌چێـته‌ ئه‌و شوێنه‌ى ئێستاى كه‌ تا رۆژى دوایى هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌مێنێـته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رچاوه‌ زانستى یه‌كانه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌، قورئانى پیرۆز باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چۆن له‌ رۆژى دوایيدا ئه‌و تۆوه‌ سه‌وز ده‌بێته‌وه‌ واته‌ (عجب الذنب)، ئه‌و تۆوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا بێـت هیچى لـىَ نایه‌ت با له‌ژێر زه‌وى یان ناوده‌ریا یان له‌ سكى گیاندارێكدا بێت ئه‌وه‌ هه‌ر ده‌مێنێت، له‌ رۆژى دوایىدا خواى گه‌وره‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌نێرێت كه‌ هه‌رچى له‌ناو سكى زه‌وىدا بێت فرِى ده‌ردێته‌ ده‌ره‌وه‌: إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ...(الزلزلة:1)، ئینجا خواى گه‌وره‌ وه‌ك له‌ (شه‌رحى عه‌قیده‌ى طه حاوى)دا هاتووه‌ بارانێك ده‌نێرێت وه‌ك تۆواوى پیاو وایه‌ و ئه‌و تۆوانه‌ سه‌وز و زیندوو ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك رووه‌ك و سه‌وزایى: يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَيُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (الروم:19), به‌و جۆره‌ش له‌شه‌كان زیندوو ده‌بنه‌وه‌ و گیانه‌كانیان وه‌به‌ردا ده‌كرێنه‌وه‌ ئه‌وه‌شیان:  وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (التكویر:7) ده‌گرێـته‌وه‌.

تێبینى:

 ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌واوكه‌رى بابه‌تى ژماره‌ى پێشووه‌: {موعجیزه‌ى پزیشكى له‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ى كلێنچكه‌ (عجب الذنب )}, كه‌ تيَيدا باسى ئیعجازى فه‌رمووده‌كان كرا له‌ هه‌واڵدانیان به‌وه‌ى مرۆڤ له‌ كلێنچكه‌وه‌ درووست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌:

كه‌ناڵى (الجزيرة)/ به‌رنامه‌ى (الشريعة و الحياة)/ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل (پرۆفیسۆر عبدالمجید الزندانی).

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top