ئیعجازی زانستی بۆ نەوجەوانان
ئیعجازی زانستی بۆ نەوجەوانان
ن: عبدالمجید زندانی
وەرگیراوە لە: كتێبی موسوعة العلامة الزنداني.
شیری ئاژەڵان لە خۆراكی ناو ڕیخۆڵە باریكە دەپاڵێورێت
دوای ئەوەی كە خۆراك هەرس دەبێت و بە شلی دەچێتە ناو ڕیخۆڵە باریكەوە، پاشان ماددەی خۆراكيی دەچێتە خوێنەوە و لەوێشەوە شیر لە گوانەكاندا دەپاڵێورێت، پاشماوەكەشی لە شێوەی پشقل و جگە لەو دەردەكرێت، ئەم ڕاستیە زانستیە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوه:
وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ۖنُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِ مِن بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِّلشَّارِبِينَ ﴿٦٦﴾ النحل
واته: بهڕاستی له بونی ماڵاتدا پهند و ئامۆژگاری ههیه بۆتان و جێگهی سهرنج و تێڕامانه، له نێوان ئهو شتانهی که له سکیاندا ههیه، له گژو گیای ههرس کراو و خوێندا، شیرێکی پاك و بێگهرد و خۆش و بهتام بهرههم دههێنین بۆ ئهوانهی دهیخۆنهوه.
ئەو دەمارانەی هەست به ئازار دەكەن، تەنیا لە پێستدا هەن
ئەو دەمارانەی بە سوتانی ئاگر یان سەرمای توند ئازاریان دەگات، تەنیا لە پێستدا هەن، هەر لەبەرئەوەشە لە كاتی لێدانی دەرزیدا لەكاتی چونە ژورەوەی لە پێستدا مرۆڤ هەست بە ئازار دەكات و هەر كاتێك دەرزیەكە گەیشتە گۆشتەكە ئازارەكە نامێنیت، ئەم ڕاستیە پزیشكیە قورئانی پیرۆز باسیكردوه:
إنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿٥٦﴾
واته: بهڕاستی ئهوانهی باوهڕیان نههێناوه به ئایهت و فهرمانهکانی ئێمه، له ئایندهدا دهیانسوتێنین به ئاگری دۆزهخ، ههموو جارێک كه پێستیان داوهشا و سوتا و ههڵقرچا، پێستی تر دهکهین به بهریاندا، بۆ ئهوهی به چاکی سزا و ئازار بچهژن.
سەركەوتن بۆ ئاسمان سنگ توند دەكات
ئەو كەسەی بۆ ئاسمان سەربكەوێت هەوای باشتر هەڵدەمژێت، بەلام كاتێك مرۆڤ فڕۆكەی نوێ و كەشتی ئاسمانی دروستكرد و بۆ ئاسمان سەركەوت، دەركەوت سەركەوتن بۆ ئاسمان سنگ توند دەكات و، دەگاتە ئەوپەڕی پلەكانی هەناسە توندى، ئەویش لەبەرئەوەی هەرچەندە مرۆڤ بۆ ئاسمان سەربكەوێت هەوا كەم دەبێتەوە، ئەم ڕاستیە زانستیە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە:
فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ
واتە: جا ئهو کهسهی (خێری تێدا بێت) و خوا بیهوێت هیدایهتی بدات، ئهوه سینهی ساف و پاک و ئاماده دهکات بۆ ئاینی ئیسلام، ئهو کهسهش خوا بیهوێت گومڕای بکات، ئهوه دڵی دهگوشێت و سنگی توند دهکات و ههناسهی سوار دهبێت، ههر وهک ئهوهی بهرهو ئاسمان بهرز بێتهوه (چۆن توشی تهنگه نهفهسی و دڵه تهپێ و خوێن بهر بون دهبێت) (تەفسیری ئاسان).
مانگ داگیرساو بووە، دواتر ڕوناكیەكەی نەماوە
مانگ داگیرساو و ئاگر بوە و دواتر كوژاوەتەوە و ڕوناكیەكەی نەماوە، ئەو ڕوناكیەش كە لە شەودا هەیەتی تەنیا ئاوێنەی چرایەكی ترە كە خۆرە، پەروەردگار دەفەرموێت:
وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً ﴿١٢﴾
واتە: نیشانەی شەو كە مانگە كوژاندمانەوە، نیشانەی ڕۆژ كە خۆرە بە ڕوناكی هێشتمانەوە.
موفەسیرەكان دەڵێن: ( آیة اللیل) مانگە و (آیة النهار) خۆرە، ئیبن عەباس لە تەفسیری ئەم ئایەتە دەڵێت: (كان القمر یضیء كالشمس) واتە: مانگ وەك خۆر ڕوناكی داوە، (فمحونا آیة اللیل) واتە: ڕوناكیەكەیمان نەهێشت.
پاشان قورئان باسی مانگ و چراكەی دەكات (خۆر)، دەفەرموێت: (تبارك الذي جعل في السماء بروجا وجعل فيها سراجا وقمرا منيرا) الفرقان 61
واتە: پیرۆزی بۆ ئەو خودایەی كە لە ئاسماندا بورجی داناوە هەروەها چرا و مانگێكی ڕوناكی داناوە.
خوای گەورە بە خۆری فەرموه: چرا(سراجا)، ئەگەر مانگیش وەك خۆر داگیرساو بوایە، ئەو كاتە دەیفەرموو: (سراجین) واتە: دوو چراكە، بەڵام ئێستا كە تەنیا خۆر داگیرساوە تەنیا بە خۆر دەفەرموێت سراج. ئاشكرایە ئەمەش لەسەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لە دوای ئەویش بە چەندین سەدە نەزانراو بوو.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.