ئیعجازی زانستيی له فه‌رمووده‌ی: تێپه‌ڕبوونی چل‌ودوو شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا
ئیعجازی زانستيی له فه‌رمووده‌ی: تێپه‌ڕبوونی چل‌ودوو شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا
نوسینی: د. عبدالدائم الكحیل
و: د. دیاری أحمد إسماعیل
چه‌ند جار له لایه‌ن بێباوه‌ڕانه‌وه ڕه‌خنه له‌م فه‌رمووده‌یه گیراوه: (إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكاً فصوًّرها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظمها)، كه پێشه‌وا موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه.
واته: (هه‌ر كات 42 شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا تێپه‌ڕی، خوای گه‌وره فریشته‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت، تا شێوه‌ی دیاریبكات، گوێ، چاو، پێست، گۆشت‌و ئێسكی بۆ دروستبكات).. ڕه‌خنه‌گران ده‌یانگوت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌گه‌ڵ زانستی سهردهمو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌دا ناگونجێت، به‌ڵام زانست به كرداریی پێش دهكهوێتو ڕۆژانه ڕاستیی نوێمان بۆ ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌ر بڕوانینه دوایین توێژینه‌وه‌كانی كۆرپه‌له‌زانی، سه‌رنجبده‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی لێوه‌ده‌كات (واته كاتێك ته‌مه‌نی كۆرپه‌له 42 ڕۆژه) چیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت؟ بۆچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (صلی الله علیه وسلم)، به‌تایبه‌ت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی باسكردوه؟ ئایا ده‌بێت ئه‌و قۆناغه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا چی بگه‌یه‌نێت؟ جا بفه‌رموون با پێكه‌وه ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌و هه‌ندێك باس له‌سه‌ریان، سه‌رنجبده‌ین، تا ڕوونببێته‌وه چۆن كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا، به‌تایبه‌تی له هه‌فته‌كانی “پێنجهمو شهشهمو حه‌وته‌م” دا گه‌شه‌ده‌كات، پاشان ده‌قی فهرموودهكهو قسه‌ی زانایانی سه‌رده‌م به‌راورد بكه‌ین.كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن 6 هه‌فته.. ئه‌م ته‌مه‌نه سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی شێوه‌ی مرۆڤ‌و ناردنی شه‌پۆله‌كانی مێشكه، كه ده‌توانرێن له ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌تییه‌وه تۆمار بكرێن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی خانه‌كانی مێشكن. تێبینی بكه‌ن چۆن چاوه‌كان ده‌ستیان به دروستبوون كردووه.. زانایان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه كه چاوه‌كان ده‌ست به‌ده‌ركه‌وتن دهكهنو ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی وته‌ی خۆشه‌ویسته (فصورها وخلق سمعها وبصرها).
ئه‌وقۆناغانه‌ی كه كۆرپه‌له پێیدا تێده‌په‌ڕێت له‌و كاته‌وه كه نوتفه‌یه، تا ده‌گاته هه‌فته‌ی شه‌شه‌م (42 شه‌و)، تێبینی ده‌كرێت كۆرپه‌له، تا نه‌گاته 42 شه‌و، شێوه‌ی مرۆڤ وه‌رناگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم)، له فه‌رمووده‌كه‌دا دووپاتیكردووه‌ته‌وه! باش سه‌رنجبده‌ن چۆن له سه‌ره‌تادا كۆرپه‌له‌دا نوتفهیهو ئنجا ده‌بێته خوێنی مه‌یو (علقه)، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له مرۆڤ ناچێت.. پاشان ده‌بێته شتێكی جوراو (مصغه) كه ئه‌ویش دووباره شێوه‌ی له مرۆڤ ناچێت، به‌ڵام كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 42شه‌و، به ڕوونیی شێوه‌ی مرۆڤی تێدا دهردهكهوێتو تا كۆتایی ماوه‌ی دووگیانی ئه‌م شێوه وه‌رگرتنه به‌رده‌وام ده‌بێت.. سبحان الله!
وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كۆرپه‌له‌یه‌ك، كه ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی مرۆڤی پێوه دیار نییه. زانایان ده‌ڵێن: له‌م ته‌مه‌نه‌دا، زۆرینه‌ی كۆرپه‌له‌ی گیانداران ئه‌م شێوه‌یه وه‌رده‌گرن.. كه‌واته تا ئێستا كۆرپه‌له‌كه ڕوخسار‌و شێوه‌ی مرۆڤی وه‌رنه‌گرتووه، گوێ، چاو، پێست‌و ئێسك هیچیان دیار نین.
وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن 47 ڕۆژ.. له‌م ته‌مه‌نه‌دا به‌ڕوونی شێوه‌ی مرۆڤی وه‌رگرتووه‌و ئامڕازی بیستن‌و بینینی بۆ دروستبووه.. گوێچكه، چاوو پێستی ده‌بینین، ئه‌مانه هه‌موویان له‌هه‌فته‌ی شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستیان به دروستبوون كردووه‌و له هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا ڕووكاره جیاكه‌ره‌وه‌كانی به‌جوانی ده‌ركه‌وتوون.. له هه‌فته‌ی شه‌شه‌مه‌وه به ئاشكرا، دڵی كۆرپه‌له ده‌ست به لێدان ده‌كات.
وێنه‌یه‌كی به‌راوردكاریی نێوان كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن پێنج هه‌فته‌و هه‌مان كۆرپه‌له له ته‌مه‌نی هه‌شت هه‌فته‌ییدا. لێره‌دا ئه‌وه سه‌رنجبده‌ن چۆن شێوه‌و قه‌باره‌ی گۆڕاوهوشێوه مرۆڤییهكهی ده‌ركه‌وتووه! زانایان ده‌ڵێن: كۆرپه‌له له كۆتایی هه‌فته‌ی شه‌شه‌مه‌وه -واته كه ته‌مه‌نی ده‌بێت به 42 ڕۆژ- ده‌توانێت ده‌نگه‌كان لێكجیابكاتهوهو كارلێكیان له‌گه‌ڵدابكات! هه‌ره‌وه‌ها زانایان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ته‌مه‌نی 42 ڕۆژی كۆرپه‌له، خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان كۆرپه‌له‌یه‌ك كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی نییه، له‌گه‌ڵ قۆناغێك كه تیایدا كۆرپه‌له شێوه‌ی مرۆڤ وه‌رده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین زانایان به ڕاشكاوی -وه‌ك له یه‌كێك له‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه گرنگی به كۆرپهڵهزانی ده‌ده‌ن ده‌رده‌كه‌وێت- ده‌ڵێن:
((During the sixth week after fertilization the unborn child can respond to local tactile stimulation by reflex movements. At the end of the sixth week, the unborn child is clearly recognizable as a human being by gross morphological observation)).
واته: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی شه‌شه‌مدا دوای پیتاندن، له ڕیگه‌ی كاردانه‌وه جوڵهكانهوه، كۆرپه‌له توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌یه. له كۆتایی هه‌فته‌ی شه‌شه‌مدا به‌ڕوونی ده‌توانرێت منداڵه له‌دایك نهبووهكه، له‌ڕیی چاودێری شێوه‌كه‌یه‌وه وه‌ك مرۆڤ جیابكرێته‌وه. هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕێكی تردا ئه‌مه ده‌خوێنینه‌وه:
((The brainwaves have been noted at 43 days. Dr. Stiff has noted that electroencephalographic waves have bee n obtained in forty-three to forty-five day old fetuses, and so conscious experience is possible after this date)).
واته: له‌ته‌مه‌نی 43 ڕۆژیدا شه‌پۆله‌كانی مێشكی كۆرپه‌له تێبینیكراون. دكتۆر Stiff ئه‌وه‌ی تێبینی كردووه: توانراوه شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی مێشكی كۆرپه‌له‌ی ته‌مه‌ن 43-45 ڕۆژ، ده‌ستبخرێن، كه‌واته دوای ئه‌م ته‌مه‌نه ده‌گونجێت تێبینی كاردانه‌وه‌ی به‌ئاگا بكرێت.
كۆرپه‌له‌زانی به‌ناوبانگ (كیث موور) ده‌ڵێت:
The eye is obvious, about day 42 after fertilization (Moore, p 99).
واته: ( نزیكی ڕۆژی (42)ی دوای پیتاندنی هێلكه، چاو به‌ئاشكرا دیاره) دوای تێپه‌ڕبوونی 42 ڕۆژی ته‌واو، چاوو گوێ ده‌ست به گه‌شه‌سه‌ندنێكی خێرا ده‌كه‌ن. زانایان ده‌ڵێن:
The eyes are developing rapidly, The ears are developing rapidly, 7th week after conception (Rugh, p 52).
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا(واته دوای تێپه‌ڕبوونی 42 شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا)، گوێچكهكانو چاوه‌كان به خێرایی گه‌شه‌ده‌كه‌ن. واته دوای هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ده‌گه‌یه‌نێت، كه كۆرپه‌ڵه شێوه ئادهمیهكهی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی وردیی فه‌رمووده‌كه ده‌رده‌خات كه ده‌فه‌رموێت: (إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكاً فصوًّرها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظمها)
سه‌رنجبده‌نه وێنه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی لای ڕاست كه ته‌مه‌نی نزیكی 41 ڕۆژه، تا ئه‌م ساته‌ش ناتوانرێت شێوه مرۆییه‌كه‌ی جیابكرێته‌وه، به‌ڵام دوای ڕۆژی (42)هم، ڕاسته‌وخۆ شێوه مرۆییه‌كه‌ی ڕوونده‌بێته‌وه، وه‌ك له وێنه‌كه‌ی لای چه‌پدا شێوه‌ی كۆرپه‌له‌ی مرۆڤ ده‌بینین، چاوو گوێكانی به ئاشكرا دیارن.. هه‌روه‌ها پێ، ده‌ست و په‌نجه‌كانیش- سبحان الله! دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتانی نائیسلامیدا ژماره‌یه‌كی ترسناك منداڵ لهباردهبران، ئێستا چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی دژی له‌باربردن به‌دی ده‌كرێن.. ته‌نانه‌ت زانایانی ئه‌و وڵاتانه، سه‌رقاڵی داڕشتنی یاسایه‌كن ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه نابێت كۆرپه‌له تێیدا له‌بارببرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆرپه‌له له كۆتایی هه‌فته‌ی شهشهمو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا (واته كاتێك ته‌مه‌نی ده‌گاته 42 ڕۆژ)، مێشكی ده‌ست به ناردنی شه‌پۆلی تایبه‌ت ده‌كات، كه نیشانه‌ی ده‌ستپێكردنی ژیانی ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌یه، بۆیه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌یان، له‌و ته‌مه‌نه‌دا كردووه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان به‌بیردێته‌وه كه چۆن هه‌ندێك له فیقهییه ناسهكانمان، كاتی خۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت كۆرپه‌ڵه دوای تێپه‌ڕبوونی 42 شه‌و به‌سه‌ریدا له‌بارببرێت، به‌ڵام پێش ئه‌و كاته ده‌كرێت له‌بارببرێت، ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی پزیشكی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی به‌رزی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) كه گیان (روح) له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌كرێت به به‌ری كۆرپه‌له‌دا.. هه‌روه‌ها زانایان هه‌ستاون به پێوانی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له مێشكی كۆرپه‌له‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌دا (واته 42 ڕۆژ) ده‌رده‌چن.. هه‌روه‌ها به تۆماركردنی لێدانی دڵی كۆرپه‌له‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له نێوان كاری مێشك‌و دڵ‌و گیانبهبهرداكردندا هه‌بێت.. خوای گه‌وره زاناتره.
كۆرپه‌له‌یه‌ك به قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، ته‌مه‌نی 42 ڕۆژه، كه له‌م ته‌مه‌نه‌دا وێنه مرۆییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.. سه‌رنجبده‌ن قه‌باره‌یه‌كی بچووك، به‌ڵام شێوه مرۆڤی ته‌واو، بۆیه زانایان وتوویانه: نابێت دوای ئه‌م ته‌مه‌نه له‌بارببرێت، چونكه به‌مرۆڤێكی ته‌واویان ئه‌ژماركردووه!
كۆرپه‌له‌یه‌ك په‌نجه‌ی ده‌مژێت، خۆی بۆ مژینی مه‌مكی دایكی ،دوای له‌دایكبوون، ڕاده‌هێنێت. پاك‌و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م منداڵه‌ی فێركردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [النحل: 78]. واته: (خوا ئێوه‌ی له سكی دایكتان ده‌رهێناوه كه هیچتان نه‌ده‌زانی، گوێ‌و چاوو دڵی پێدان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی بكه‌ن).
لێره‌دا ده‌پرسین: ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: دوای تێپه‌ڕبوونی42 ڕۆژ، بێ زیادو كه‌م، به‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌له‌دا، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی ڕووده‌دات. له ڕۆژی (43)هه‌مدا مێشك ده‌ست به كارلێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ده‌كات، هه‌ستده‌كات، واته گیان ده‌ستی به چالاكییه‌كانی له‌ناو لاشه‌ی كۆرپه‌له‌دا كردووه.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌مان (صلی الله علیه وسلم) پێش هه‌موو زانایان باسی له‌و بابه‌ته زۆر ورده كردووه، كه ئاشكرایه بێ یارمه‌تی خودای كارزان، هیچ كه‌س پێش چوارده سه‌ده توانای گه‌یشتنی پێیان نییه! واته هیچ كه‌س توانای باسكردنی ئه‌م زانیارییه زۆر وردانه‌ی نییه، مه‌گه‌ر پزیشكێكی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره، كه هه‌موو ئامێرێكی پێویست‌و پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا بێت.. جا ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پزیشك بووه، گشت ئه‌و ئامێر‌و پێداویستییانه‌ی، دوای چه‌ندین سه‌ده‌ی لێكۆڵینهوهوپهرهپێدان، زانایان پێی گه‌یشتوون، له به‌رده‌ستدا بووه‌و تاقیگه‌یه‌كی ته‌واو پێشكه‌وتووی سه‌رده‌مییانه‌ی هه‌بووه، تا ڕۆژ به ڕۆژ چاودێرییه‌كی وردی كۆرپه‌له بكات‌و سه‌رنجی ئه‌وه بدات كه له دوای ڕۆژی چلودووههمهوه شێوه‌ی مرۆڤ وهردهگرێتو چاو، گوێ، پیست، گۆشت‌و ئێسقانی بۆ دروستده‌بێت؟ پێویسته جارێكی تر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین‌و له‌و بهگومانانه بپرسین: چۆن موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی زانی كه نوتفه كاتێك ده‌گاته 42 ڕۆژی ته‌واو، ده‌گۆڕێت بۆ به‌دیهێنراوێكی مرۆیی‌و گوێ، چاو، پێست‌و ئێسكی ده‌بێت؟
سه‌رچاوه‌كانی نووسه‌ر
1- Carlson, Bruce M. Human Embryology and Developmental Biology, 2nd ed. New York: Mosby, 1999.
2- Gilbert, Scott F. Developmental Biology, 3rd ed. Sunderland, MA: Sinauer Associates, Inc., 1991.
3- Moore, Keith L., and T. V. N. Persaud. Before We Are Born: Essentials of Embryology and Birth Defects, 5th ed. Philadelphia, PA: W. B. Saunders, Co., 1998.
4- Embryo, Wikipedia.
5- The Biology of Prenatal Development, www.ehd.org.
6- Vaughn, C. How Life Begins: the science of life in the womb. New York: Times Books, 1996.
7- The Visible Embryo, www.visembryo.com
8- Larsen, W. Human Embryology. New York: Churchill Livingston Co. 1993.
9- Horder, T.J. and others. A History of Embryology, Cambridge University, Press, 1986.
10- Balinsky, B.I. An Introduction to Embryology, SCP, 1981.
11- Moore, P.D. Embryology, Mosby, 1986.
12- Gilbert, Stephen. Pictorial Anatomy of the Human Embryo, University, of Wash. Press, 1988.
13- http://embryology.med.unsw.edu.au/Medicine/BGDFace/BGDFace.htm
14- http://www.deathroe.com/Baby_Development/index.cfm
15- http://www.100abortionpictures.com/
16- The Chronological Development of The Unborn Child, www.sfuhl.org