ئه‌و پیاوه‌ی فلیمه خراپه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنا، چی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت؟
ئه‌و پیاوه‌ی فلیمه خراپه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنا، چی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت؟
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ی سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام “محه‌مه‌د” دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، له ئێستا له وڵاتی سعودیه‌یه بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌وكاته‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته مه‌ككه به به‌رده‌وامی فرمێسك له چاوه‌كانی دێته خوارو له خۆشترین كاتیدا ده‌ژی، ئاشكراشیده‌كات، فلیمێكی نوێ به‌رهه‌م دههێنێتو تیایدا ره‌وشته جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (عه‌كاز)ی سعودی، ئارنۆڵد ڤاندرۆن_ هۆڵه‌ندی، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فلیمه‌ی سووكایه‌تی به “محه‌مه‌د” دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌كرد، له ئێستادا له شاری مه‌ككه‌یه بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج.
ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره، ده‌ڵێت:”ئه‌مه یه‌كه‌مجارم نییه سه‌ردانی شاره پیرۆزه‌كه‌ی مه‌ككه ده‌كه‌م، پێشتر‌و له مانگی شوباتی رابردوو به مه‌به‌ستی عومره‌كردن هاتوومه‌ته مه‌ككه”.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: “له ته‌نیشت گۆڕی پێغه‌مبه‌ر، هه‌ستی به سه‌رفرازییه‌كی زۆر كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌كان ناچاریان كردم نه‌توانم له ته‌نیشت گۆڕه‌كه بمێنمه‌وه (له وڵاتی سعودییه)”.
ده‌رباره‌ی چۆنێتی موسڵمانبوونی، ئارنۆڵد ڤاندرۆن، ده‌ڵێت: “پێمخۆشبوو زیاتر له سه‌ر ئاینی ئیسلام بزانم، بۆیه ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئایینه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئیمان چووه دڵمه‌وه‌و موسڵمانبوونی خۆمم راگه‌یاند”.
ئه‌مه هه‌رچه‌نده، ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ر به حزبی ئازادی هۆڵه‌ندی بوو، كه حزبه‌كه به‌وه ناسراوه زۆر دژایه‌تی ئیسلام و موسڵمانان ده‌كات، وه‌ك له رۆژنامه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
له سايتى- خه‌ندان ـ وەرگیراوە