You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » فیزیا و گه‌ردوونی » ئه‌ستێره‌

ئه‌ستێره‌

 

ئه‌ستێره‌

 

 

نووسینی: د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید

 

ئه‌ستێره ‌ یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌و گرنگی ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌، بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌ سیفات و دیارده‌كانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ فه‌یله‌سوف و زانایان هه‌وڵیانداوه‌ له‌و سیفاتانه‌ تێبگه‌ن و وه‌ڵامی زۆرێك له‌ پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه‌ له‌وانه‌: ئایا ماوه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كان ماوه‌یه‌كی فراوانه؟‌ ئایا ئه‌ستێره‌كان له‌ناو ده‌چن و چۆن؟ ڕووناكی و گه‌رمی ئه‌ستێره‌كان چۆنه‌؟

كه‌میی زانست له‌ سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا له‌لایه‌ك و نه‌بونی ئامڕاز و ئامێره‌كان بۆ پێوانه‌ و تێڕوانین و چاك ئه‌نجامدانی كاری لێكۆلینه‌وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ڕێگربوون له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا, ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌نه‌ گه‌ردوونییانه‌ بۆ خۆیان سیفاتیان ئاڵۆزه‌ و په‌یبردن به‌و سیفاتانه‌ خۆی له‌ خۆیدا كارێكی ئاسان نی یه‌. ئه‌مڕۆ زانستی نوێی گه‌ردوون له‌ سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌دایه‌ و ئێستا ده‌توانێت هه‌ندێك سیفات لێكبداته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ سیفه‌تی دووریی نێوان ئه‌ستێره‌كان ئه‌وه‌ بۆ زانایان ڕوونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رِای ژماره‌ى زوَری ئه‌ستێره‌كان كه‌ به‌ دوو سه‌د هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌ گه‌له‌ستێره‌ (مجره‌)ى خۆماندا, ماوه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كان به‌ گشتى زۆره‌ و ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كى تر نزیكه‌ى چوار ساڵی رِووناكىیه‌, واته‌: چوار ساڵ به‌ خێرایى رِووناكى برِۆین كه‌ له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا سىَ سه‌د هه‌زار كیلوَ مه‌تر ببرِین ئینجا له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی تر!!! له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ماوه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كان و جێگاو شوێنیان چه‌ند گرنگ و سه‌رنجرِاكێشن ، وه‌ك باسكرا ئه‌مرِۆ زانستى نوێی گه‌ردوون ئه‌و رِاستىیه‌ى بۆ رِوونبووه‌ته‌وه‌. به‌لام كاتێك ته‌ماشای قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ین كه‌ له‌ سووره‌تى (الواقعه‌) ئایه‌تى (75-76) دا ده‌فه‌رمووێت: (فلا أقسم بمواقع النجوم • وإنَّه لقسم لو تعلمون عظيم ) ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت چۆن په‌روه‌ردگار باس له‌ شوێن و جێگه‌ى ئه‌ستێره‌كان ده‌كات و سوێندى پىَ ده‌خوات, سوێندێك كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نى گه‌ردوون خۆیه‌وه‌ بێت بۆ یه‌كێك له‌ دیارده‌ گه‌ردونیيه‌كان ده‌بێت ئه‌و دیارده‌یه‌ چه‌ند گه‌وره‌ بێت!! هه‌ر له‌و رِوانگه‌یه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ى ئه‌ستێره‌كان چه‌ند گرنگه‌ و پێش چوارده‌ سه‌ده‌ زیاتر ئاماژه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئیعجازێكى زانستی گه‌وره‌ى قورئانه‌.

 

 

2971a134700bb636ee4b6d0f722ac9cd_400

 

 

زاستى نوێی گه‌ردوون سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نى ئه‌ستێره‌كان گه‌یشته‌ ئه‌و رِاستى یه‌ى كه‌ كردارى (ناووكه‌یه‌كبوون-الإندماج النووي) له‌ ئه‌ستێره‌كاندا رِووده‌دات به‌جۆرێك هاوسه‌نگىیه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر هێزی كێشكردن رِووه‌و ناوه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. له‌ ئه‌ستێره‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كاندا كرداری ناووكه‌ یه‌كبوون به‌هۆی گۆرِانی به‌رده‌وامى گازی هایدرۆجین بۆ گازی هیلیۆم ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌رمى و رِووناكى و تیشكى تر به‌هۆی فه‌وتاندنی به‌شێك له‌ هایدرۆجین له‌ ئه‌نجامی كرداره‌كه‌وه‌ دروست ده‌بن, پاش ئه‌وه‌ى به‌تێپه‌رِبوونى ملیۆنه‌ها ساڵ زۆربه‌ى مادده‌ى ئه‌ستێره‌كه‌ بوو به‌ گازی هیلیۆم كه‌ له‌ هایدرۆجین قورستره‌ گازی هیلیۆم ده‌بێته‌ سووته‌مه‌نى ئه‌ستێره‌كه‌ و كرداری ناووكه‌ یه‌كبوونى به‌سه‌ردا دێت و به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشوو ئه‌نجامى ئه‌و كرداره‌ مادده‌ى هیلیۆمیش به‌شێكی لێ ده‌بێته‌ ووزه‌ ئه‌م كرداره‌ش به‌ تێپه‌رِبوونی كات وا ده‌كات كه‌

 

مادده‌ى ئه‌ستێره‌كان له‌ مادده‌ى سووكه‌وه‌ بگۆرِێن بۆ مادده‌ى قورستر تا له‌ هه‌ندێكیاندا ده‌گه‌نه‌ مادده‌ى ئاسن. هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و هه‌نگاوانه‌ بریتىیه‌ له‌ قۆناغێكى ژیانى ئه‌ستێره‌كان، به‌جۆرێك كه‌ هایدرۆجین مادده‌ى سه‌ره‌كى سووته‌مه‌نى ئه‌ستێره‌یه‌ك بێت ده‌ووترێت ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ قۆناغی لاوێتى دایه‌ و تا مادده‌كه‌ى به‌ره‌و قورس تر برِوات به‌ره‌و پیرێتى ده‌چێ وتواناى ووزه‌دانی كه‌مترده‌بێته‌وه‌و له‌ هه‌ندێكیاندا كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و قۆناغه‌ى كه‌ مادده‌ى ئاسنی تیاكۆبۆته‌وه‌ ده‌وترێت ئه‌ستێره‌كه‌ له‌ قۆناغى مردندایه‌, ئه‌مه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ى پێش ئه‌و قۆناغه‌ دیارده‌ى مردنیش به‌پێی بارسته‌ى ئه‌ستێره‌كه‌ ده‌بێت چ به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كى (نۆڤا یان سوپه‌ر نۆڤا) یان كونه‌ رِه‌شه‌كان (الثقوب السوداء) یان هه‌ر دیارده‌یه‌كی تر. له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رِۆژێك له‌ رِۆژان ئه‌ستێره‌كانى گه‌ردوون گه‌رمى و رِووناكى یان نامێنێت و ده‌كوژێنه‌وه‌. قورئان باس له‌ ئه‌ستێره‌ پرشنگدار و نزیكه‌كه‌ی زه‌وى یه‌كه‌مان ده‌كات كه‌ خۆره‌ و سه‌رچاوه‌ى گه‌رمى و رِووناكى یه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر به‌ زه‌ویشه‌وه‌ كه‌ چۆن رِۆژێك له‌ رِۆژان نامێنێت و ده‌كوژێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تى (1)ی سووره‌تى پیرۆزی (التكوير) دا باس له‌ مردن و له‌ ناوچوونى خۆر ده‌كات و ده‌فه‌رموێت ( إذا الشمس كورت) ئاماژه‌كردنى قورئان بۆ ئه‌م سیفه‌ته‌ى ئه‌ستێره‌كان ئیعجازێكى زانستى تری قورئانه‌ له‌م بواره‌دا. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌گه‌رمى و رِووناكى ئه‌ستێره‌كان ده‌ڵێین په‌روه‌ردگار له‌ سووره‌تى (ملك)دا كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَلَقَد زَيَّنا السماء الدنيا بمصابيحَ) شوبهاندنێكى جوانى ئه‌ستێره‌كانى تێدا ده‌خوێنرێته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن چرا رِووناكى و گه‌رمى ده‌دات، ئه‌ستێره‌كانیش به‌م كردارى ناوكه‌یه‌كبوونه‌ رِووناكى و گه‌رمى ده‌ده‌ن. گه‌ر زیاتر بچینه‌ وورده‌كارى كردارى ناووكه‌ یه‌كبوونى ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ دیارده‌ى سه‌ر سوورِهێنه‌رى زیاترمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌م سالاَنه‌ى دوایى دا زانایان هه‌ستیان پێكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى په‌یدابوونى مادده‌ى ئاسن له‌ زه‌وى و هه‌ساره‌كانى تری كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا به‌ گشتى, هه‌رگیز ووزه‌ى زه‌وى و ئه‌و هه‌سارانه‌ ئه‌وه‌نده‌ نى یه‌ كه‌ بتوانێت ئاسن دروست بكات و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ توخمى ئاسن له‌ بۆشایی ده‌ره‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وى, ئه‌ویش ئه‌نجامى دروست بوونى ئه‌و توخمه‌ له‌و ئه‌ستێرانه‌دا كه‌ به‌ نۆڤا و سوپه‌ر نۆڤا ناو ده‌برێن و پله‌ى گه‌رمى ناو جه‌رگه‌كه‌یان سه‌دان بلیوَن پله‌ی سه‌دى ده‌بێت, وه‌ك له‌وه‌وپێش باسمان كرد ئاسنیان تیا دروست بووه‌ كاتێك دووچاری مردن ده‌بن و ده‌ته‌قنه‌وه‌ مادده‌ى ئاسنه‌كه‌یان بلاوده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆى هێزی كێش كردنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌نه‌ گه‌ردوونى یه‌كان, یه‌ك له‌وانه‌ش زه‌وى یه‌, كه‌واته‌ ئاسن له‌ بۆشایى ده‌ره‌وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر زه‌وى و هى خودى زه‌وى خۆی نى یه‌, قورئانیش ئاماژه‌ به‌و رِاستى یه‌ ده‌كات و ئیعجازێكى زانستى ترى قورئانه‌ و له‌ ئایه‌تى (25)ى سووره‌تى پیرۆزى (الحدید)دا رِه‌نگ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:- ( و أنزلنا الحديد فيه بأس شديد ) هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندین نموونه‌ى تر له‌ سیفاتى ئه‌ستێره‌كان گرنگى ئیعجازی زانستى قورئان ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چۆن ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گرنگى به‌ زانست و توێژینه‌وه‌ زانستى یه‌كانداوه‌ و هه‌ندێك سووره‌ت به‌م ناوانه‌وه‌ نراون وه‌ك سووره‌ته‌كانى ( النجم , الشمس) .

 ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (1) دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top