ئایهت و ئیعجازێك
ئایهت و ئیعجازێك
و: تارا علی
پێگەی ئینسایكلۆپیدیای بەریتانی لە یەكێك لە بابەتەكانیدا ئاماژە به جۆره هەورێك دەكات، كە كەڵەكەبوو و باراناویە، بەڕواڵەتیش شێوەی شاخی وەرگرتووە، لەوانەیە بەرزیەكەشی لە بڵندترین شاخ تێپەڕ بكات، ئەم هەورانه تاكە جۆری هەورن كە تەرزە دەبارێنن و بروسكە لێدەدەن.
لە قورئاندا، خوای گەورە لە سورەتی نوردا، بە ڕوونی باسی ئەم جۆرە هەورە دەكات و دەفەرموێت: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّماءِ مِنْ جِبالٍ فِيها مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشاءُ يَكادُ سَنا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصارِ (43) النور، واته: ئایا نابینیت كە خوا بە هێواشی هەورەكان دەبات، پاشان پەیوەستیان دەكات بە یەكەوە پاشان كەڵەكەی دەكات، دەبینیت لە توێی ئەو هەورانەوە كە وەك چيا وان، باران و تەرزە دەبارینێت، هەر شوێنێك ویستی بێت لێی دەبارێنيت و هەر شوێنێكیش ویستی نەبێت لێی لا دەدات، خەریكە بریسكەی بروسكەكانی بینایی چاو بەرێت.
سەرچاوە:
http://www.britannica.com/EBchecked/topic/146500
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.