ئایا لە گەردووندا بۆشایی و كون هەن؟!
ئایا لە گەردووندا بۆشایی و كون هەن؟!
ئامادەكردنی :جەمال قەرەداخی
هەندێك بە هەڵە وا تێگەیشتبوون كە كون یان درز لە گەردووندا یان لە ( ئاسماندا ) هەبێت دەبا بزانین ڕاستی ئەو بابەتە كامەیە و قورئان چۆن باسی دەكات؟
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت :
[أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ ] (ق:6) لەو ئایەتە پیرۆزەدا سێ ڕاستی زانستی گەورە هەیە كە ئەمانەن :
1/ كە دەفەرموێت ( بنیناها ) ئەوە دەگەیەنێت كە گەردوون ( ئاسمان ) بونیات نراوە كە ئەوەش زانستی نوێ جەختی لێ دەكاتەوە و زاناكان لە تۆژینەوەكانیاندا ئاماژە بەو ڕاستیە دەكەن و دەریدەخەن كە ئەندازەیەكی گەردوونی زۆر جوان دەستی بەسەر گەردووندا گرتووە و كۆنترۆڵی دەكات ، هەسارۆكە و هەسارە و ئەستێرەكان مەجەرەكان و گەلە مەجەڕەكان بە هەموویان بونیادی قەشەنگ و جوانی گەردوون پێكدەهێنن . خۆ ئەگەر بە چاوێكی ووردبوونەوەوە سەیری ئەم گەردوونە بكەین ئەوا دەبینین كە گەردوون دونیایەكی بێ سنورە لە جوڵە و چلاكی و ، گەردوون پڕە لە مەجەڕە و ئەستێرە و هەسارە و هەسارۆكە و تەنی ئاسمانی دیكە و تۆزی گەردوونی ودوكەڵ و ووزە و تیشكی گەردوونی بۆیە بیناكردنی گەردوون زۆر زۆر موحكەمە بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت : [أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ ] (ق:6) .
2/ كە خوا دەفەرموێت ( وزیناها) ئەوە باس لە جوانی ئاسمان دەكات كە چۆن ڕازێنراوەتەوە بە ئەستێرە و مەجەڕەكان ، كە ئەوەش بێ هیچ مشتومڕێك بۆ زاناكان ساغ بۆتەوە كە كە هێشووە مەجەڕەی وا هەیە كە ئاسمانیان بە ڕەنگە دڵڕفێنەكانیان ڕازاندۆتەوەو ئەو مەجەڕانە هەروەك دەنكەی تەسبیح و مرواری هۆنراونەتەوە .
3/ كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت [وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ ] هەندێك وا تێگەیشتن كە لە ئاسماندا كون یان بۆشایی و درز هەن كە ئەوەش بۆچونێكی هەڵەیە كە پێویستی بە ڕاستكردنەوە دەبێت چونكە هەندێك جار لە نێو زاراوەكانی زاناكاندا زاراوەی هەڵەشدەبێت كە پاش ماوەیەك ڕاست دەكرێتەوە بەڵام زاراوەكە هەر دەمێنێت .
كاتێك زاناكان هەندێك تەنی ئاسمانی وایان دۆزیەوە كەلە گەردووندا مەلە دەكەن وە هەندێكیان بە هەزاران جار گەورەتر و قورسترە لە خۆرەكەی خۆمان ، ڕاستەوخۆ و یەكسەر لە نهێنی ئەو تەنانە تێنەگەیشتن ، بەڵام ئەوان تاریكاییەكیان دی لە نێوان ئەستێرەكاندا بۆیە ناوی ( كونی ڕەش )یان لێنا ، بەڵام ئەو ناولێنانە لە ڕووی زانستیەوە ڕاست نیە بەڵام قورئان ناوی ( الخنس ) دەنێت لەو تەنانە كە بە مانای ئەو تەنانە دێت كە خۆیان دەشارنەوە ،ئەو ناولێنانەش لە ڕووی زانستیەوە ووردترە .هەروەها كاتێك زاناگەردوونیەكان ماددەی ڕەشیان لە گەردووندا دۆزیەوە وای بۆ چوون كە ئەو ماددانە كون یا بۆشایی یا درز پێكبێنن ، بەڵام زۆری پێنەچوو كە ئەوەیان دۆزیەوە كە بە تەواوی پڕن بە ماددەی ڕەش ، لەوەش زیاتر بۆیان دەركەوت كە هەر ئەو ماددە ڕەشەیە كە ڕۆڵی لە دابەشكردنی مەجەڕەكاندا هەیە لە گەردووندا و ، ئەو ماددەیە بە ڕێژەی 95 % ی گەردوونی پڕكردووە.
ئەمڕۆش بۆ زاناكان ڕوون بۆتەوە كە گەردوون بە تەواوی پڕە لە ماددە و ووزە ، ماددەی ئاسایی بینراو هەیە و ماددەی تاریكی نەبینراویش هەیە ،هەروەها لە گەردووندا ووزەی ئاسایی هەیە كە دەتوانرێت پێوانە بكرێت و بناسرێتەوە و ووزەی تاریكیش هەیە كە هیچی دەربارە نازانرێت ! جێی خۆیەتی كە لێرەدا ئاماژە بدەین بە ڕێسای جوتێتی لە هەموو شتەكاندا وەك خوا دەفەرموێت : : [سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ] [یس: 36]. سەیركەین لە ئایەتەكەدا باس لە جوتێتی كراوە لە سێ شوێنی گرنگدا كە هەموو ژیان و گەردوون دەگرێتەوە كە بریتین لە جوتێتی لە ڕووەك و جوتێتی لە گیانداران و مرۆڤدا و لە كۆتایدا جوتێتی لە دونیایەكی نادیاردا كە هیچی دەربارە نازانین ، ماددەی تاریك و ووزەی تاریكیش یەكێكن لەو نادیاریانە كە ئێمە هیچ لە بارەیانەوە نازانین ( ومما لا یعلمون ) .
ئەوە ئەو گەردوونەیە كە ئەمڕۆ زانا گەردوونیەكان بە گشتی پێی قایلن كە 74 % ی ووزەی ڕەشەو 22%ی ماددەی ڕەشە و تەنها لە 4 %ی گەردوون بریتیە لە گەردیلەكانی ماددەی ئەسایی كە ئێمەی مرۆڤــــ دەتوانین بیبینین ، واتە قەوارەی زانیاریەكانی ئێمەی مرۆڤــــ لەم گەردوونەدا لە 4% ی تێپەڕ ناكات !!!
بۆیە لە كۆتایدا دەگەینە ئەوەی كە گەردوون بە تەواوی پڕە لە ماددە و ووزە و بە هیچ جۆرێك كون یا درز یا بۆشایی تێدا نیە ، بەڵكو گەردوون بینایەكی مەحكەمی جوان و ڕازاوەیە و لە چەندین شوێنی قورئانی پیرۆزدا سەرنجمان بۆ ئەو ڕاستیە ڕادەكێشرێت بۆیە
پێویستە ئێمەش بە چاوی لێوردبوونەوە و بیركردنەوە سەیری ئایەتەكانی بكەین وەك دەفەرموێت :
[أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِنْ فُرُوجٍ] [ق: 6].
سەرچاوە /
سود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە بە زمانی عەرەبی :
1- J. Richard Bond, Lev Kofman & Dmitry Pogosyan, How filaments of galaxies are woven into the cosmic web, Nature 380, 603 – 606 ,18 April 1996.
2- Gemini, Subaru & Keck, Discover large-scale funneling of matter onto a massive distant galaxy cluster, www.gemini.edu, 30 June 2004.
3- Maggie McKee, Washington DC, Mini-galaxies may reveal dark matter stream, New Scientist, 12 January 2006.
4- Palle Møller, Johan Fynbo, Bjarne Thomsen, A Glimpse of the Very Early Universal Web, European Southern Observatory (www.eso.org), 18 May 2001.
5- Robert Sanders, “Dark matter” forms dense clumps in ghost universe, University of California, 05 November 2003.
ww.kaheel7.com
ئەم بابەتە لە ژمارە11ی گۆڤاری هەیڤ بڵاوكراوەتەوە