You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » ئه‌ندازه‌ » ئایا  لە قورئانی پیرۆزدا، زەوی تەختە؟

ئایا  لە قورئانی پیرۆزدا، زەوی تەختە؟

ئایا  لە قورئانی پیرۆزدا، زەوی تەختە؟

ئا: خالد حەسەن عەلی

   وەڵامی سه‌رپێیی ئەم پرسیارە ئەوەیە كه بڵێین: “بەڵی، زەوی تەختە لە قورئاندا“.

بەڵام ئایا  هەر ئەوەندە ڕووکەشییانە سەیری ئایەتەکە بکەین و هیچ نەبێت تۆزێک ڕانەمێنین لەو ئایەتانە و نەزانین ئایا ئەگەر زەوی تەختە، لە چ ڕوانگەیەکەوە تەختە؟

ئایا سیاق و پێشەکیی ئەو ئایەتانە چییە و لە کوێدا باسی تەختیی کراوە؟

ئایا کە وترا زەوی بۆ ئێوە تەخت کراوە، ئەمە ڕێگە لە گۆییبوونی دەگرێت؟

ئاشکرایە باسکردنی دیاردە گەردوونییەکان لە قورئاندا تەواو ئیعجازییە، چونکە لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی بەیان و ڕەوانبێژییەوە لە لوتکەدایە. لە ڕووی باسکردنی هەقیقەتی دیاردەکانیشەوە، لەوپەڕی وریدایە و لە دەستەواژەیەکی کورتدا چەندین مەبەست دەگەیەنێت، بە جۆرێک هەتا زیاتر لێی ڕابمێنین، ئیعجاز و مانای زیاتری لێ دەردەکەوێت. بۆ نموونە؛ بابەتی تەختی و گۆیی زەوی کە ئێستا جێگەی مشتومڕی زۆرێك له‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ بریی ئه‌وه‌ی سه‌رگه‌رمی لێكدانه‌وه‌ی ڕووی (هیدایه‌ت)ی قورئان بن بۆ ئاده‌میزاد، خۆیان به‌ شتی لاوه‌كییه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ن، لە چەندین ئایەتی پیرۆزی قورئاندا هاتووە و بە تیڕامان لێیان، دەتوانین ڕووە ئیعجازییەکانی زیاتر ببینین، بەپێچەوانەی ئەوانەی ڕووکەشی و بێ تێڕامان بەسەر ئایەتەکاندا دەڕۆن و لە باسکرنی شێوەی زەوی، چەند ئایەتێک دەکەنە بەڵگە لەسەر گۆیینەبوونی زەوی، بەڵام کاتێک وردتر ڕادەمێنین، پێچەوانەکەی دەبینین. لەم بابەتەیشدا، پشتیوان بە پەروەردگار باسی ئەو ئایەتانە دەکەین کە هەندێک ڕووکەشییانە بەڵگە بۆ گۆیینەبوونی زەوی دەهێننەوە:

  ده‌بێ ئه‌وه‌ش یاد بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵكردنی موسڵمانان به‌م جۆره‌ باسانه‌وه‌، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دواخستنیانه‌ له‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان كه‌ بریتییه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی قورئان به‌ گرۆی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌.

1- وَإِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَيۡفَ سُطِحَتۡ (الغاشية:٢٠)

واتە: “بۆ سەیری زەوییش ناکەن، چۆن تەخت کراوە؟

ئەم ئایەتە لە ڕوانگەی بینەرێکی سەر زەوییەوە، ئاماژە دەکات  بە بەڵگەی ئەوەی کە پێشتر دەفەرمووێت:

أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ ١٧ وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ رُفِعَتۡ ١٨وَإِلَى ٱلۡجِبَالِ كَيۡفَ نُصِبَتۡ ١٩] (الغاشية)

واتە: “بۆ سەیری وشتر ناکەن چۆن دروست کراوە و ئاسمان چۆن بەرز کراوەتەوە.”

ئاشکرایە سەیرکرنی وشتر لە سەر زەوییەوە دەبێت، ئاسمانیش مەبەست پێی ئاسمانی زەوییە کە لە سەر زەوییەوە تەماشا بکرێت، ئەگینا لە ئەستێرەیەکی ترەوە سەیری زەوی بکرێت، زەوی دەبێتە ئاسمانی ئەو. پاشان باسی چیاکان دەکات چۆن دانراون لە کۆتاییدا باسی زەوی دەکات چۆن تەخت کراوە. لێرەدا سەرنج بدە زەوییە تەختەکەی لە چیاکان جیا کردۆتەوە، واتە زەوی لێرەدا مەبەستی پێی شوێنە تەختەکانی زەوییە، نەک چیاکان و تەختاییەکان پێکەوە. ڕوونکرنەوەی زیاتر لەسەر ئەم ئایەتە، لە ژمارە (٤٩)ی گۆڤای هەیڤدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌[1]. ئەمەش وەک بەخششێک بەسەر بەندەکانەوە باس کراوە، کە ڕێژەی زەویی تەختایی بە ئاوەکانیشەوە (٩٥%)ە، ئەگەر ئەو ڕێژە زۆرە تەختایی نەبووایە، هاتوچۆ و ژیان چەند سەخت دەبوو، وەک لە ئایەتێکی تر لە خاڵی دوودا باس کراوە.

2- وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ بِسَاطٗا (نوح: ١٩)

واتە: “هه‌ر ئه‌و خوایه‌ زه‌وی بۆ  (بسط) کردوون.”

وشەی (بسط) بە واتای کردنەوە و فروانکردن و پەخشکردن و تەختکردن دێت، حیکمەتی ئەمەیشی لە ئایەتی دواتردا ڕوون کردۆتەوە کە دەفەرمووێت:

لِّتَسۡلُكُواْ مِنۡهَا سُبُلٗا فِجَاجٗا (نوح: ٢٠)

واتە: “تا هاتوچۆ بکه‌ن به‌ ڕێگه‌ کراوه‌کانیدا.

کەواتە لێرەدا مەبەستی شوێنە تەختاييه‌کانی زەوییە کە هاتوچۆ پیایاندا ئاسانه‌، ئەگەر ڕێگەی وشکانی یان ئاوی یان ئاسمانی بێت، چونکە فڕۆکەخانەکانیش پێویستیان بە ڕووبەرێکی فراوانی تەختانییە. وەک وترا، وشەی (بسط) بە واتای کرانەوەش دێت، کە پێچەوانەی وشەی (قبض)ە، واتە داخستن. دەوترێت: (قبض یده و بسط یده)، واتە دەستی نوقاند و دەستی کردەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕێگاکانی زەوی بۆ ئێمە کراونەتەوە، تەنانەت لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا دۆڵی نێوان شاخاکان دانەخراون و  کراونەتەوە، ئەمەش بەخششێکی تری پەروەردگارە بە سەر بەندەکانیەوە. لە لایەکی تر بڕوانە ئایەتەکە نافەرمووێت: زەوی تەختە، بەڵکو دەفەرمووێت: (لکم)، واتە بۆ ئێوە تەخت کراوە، لە ڕاستیشدا هەر وایە، وەک (رازی) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت[1]:

(فهي كرة في غاية العظمة، والكرة العظيمة يكون كل قطعة صغيرة منها، إذا نظر إليها فإنها تُرى كالسطح المستوي)

واتە: “لەگەڵ گۆییبوونی زەوی، بەڵام بە هۆی گەورەیی زەوییەوە هەر پارچەیەکی بە ڕوویەکی تەخت دەبینرێت.”

3- وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ (الذاريات: ٤٨)

واتە: “زه‌وییشمان ڕاخستووه‌، جا چ ڕاخەرێکی چاکین.

لە ڕاستیدا ئەمە ئیعجازێکی قورئانە، چونکە زۆرینەی پێکهاتەی زەوی؛ ماددەی شل و نیمچەشلی کوڵاتووە، تەنیا چینێکی تەنک نەبێت کە توێکڵی زەوییە و وەک ڕاخەڕێک بەسەریدا ڕاخراوە و وای لێ کراوە به‌جۆرێك بۆ ژیان گونجاو بێت، کەواتە ئەمەش بەڵگە نییە بۆ گۆیینەبوونی زەوی.

4- وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ (النازعات:٣٠)

واتە: “دوای ئەوە زەویغشمان ئامادە کرد.”  وشەی (دحا), لە زمانی عەرەبیدا چەند واتایەکی هەیە, لەوانە:

1- ئامادەکردن و تەختکردن[2]: ئاشکرایە ئەگەر وشکاییەکانی زەوی زۆربەی تەخت نەکرایە، بۆ ژیان نەدەگونجا.

2- تلدان و هەڵدانی تەنێکی گۆیی: چونکە  (دحا) بۆ هەڵدانی تۆپی یاری  یان بەردی خڕ بەکار دێت[3].

ئەم واتایەش ئەوە دەگەیەنێت، کە زەوی گۆییە و دەخولێتەوە و دەشجووڵێت.

 لە  (مفردات الراغب)دا دەڵێت[4]:

دحاها“، أزالها من موضعها ومقرها، واتە: “لابردنی لە شوێنی خۆی.”

دەوترێت: (دحا المطر الحصى من وجه الأرض، أي: جرفها)، واتە: “بارانەکە چەوەکەی ڕاماڵی.”

هەروەها بۆ چاککردنی شوێنی هێلکەی نەعامە بەکار دێت، پێش دانانی هێلکەکان کە نەعامەکە شوێنەکەی پاک دەکاتەوە و چەوەکانی ڕادەماڵیت.

وەک ڕاڤەکاری قورئان (رازی) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت[5]:

وأدحى النعامة موضعه الذي يكون فيه أي بسطته وأزالت ما فيه من حصى، حتى يتمهد له، وهذا يدل على أن معنى الدحو يرجع إلى الإزالة والتمهيد[6]“، واتە: “کاتێک نەعامە شوێنی هێلکەکانی چاک دەکات، چەوەکان ڕادەماڵیت هەتا ئامادە بێت. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە واتای (دحو)، بۆ لابردن و ئامادەکردن دەگەڕێتەوە.”

٤- وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا طَحَىٰهَا (الشمس: ٦)

واتە: “سوێند بە زەوی و ئەوەی فراوانی کردووە.

ئەمیش وەک زۆرینەی تەفسیرزانەکان دەڵێن: (دحا) و (طحا) یەک شتن[7]، یەکێک لە واتاکانی (طحا)؛ تەختکردن و فراوانکردنە. مانایەکی تری؛ هەڵدان و تلدان و پاڵنانە، لە زمانەوانیدا دەوترێت: “طحا الکرة[8]“، واتە: “تۆپەکەی هەڵدا.”

ئەمەش وەک ڕاڤەکاری گەورەی قورئان (عبدالرحمن حسن حبنکة) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا  دەڵێت[9]:

 “وبين المعنى اللغوي لفعلَي (طحا ودحا) ترجح لدي أن المراد الدفع وهذا الدفع مماثل لدفع الحجرة المداحي الى حفريتها ومماثل لدفع السيل الحصا ودحرجته“،

دەڵێت: “به‌ لێكدانه‌وه‌ی واتای زمانەوانیی هەردوو کرداری (طحا و دحا) ئه‌وه‌م لا ته‌رجیح بوو كه‌ مه‌به‌ست هەڵدان و پاڵنان بێت، ئەمەش هاوشێوەی هەڵدانی خڕه‌ به‌رده‌ (به‌ردی مه‌داحی) بۆ ناو چاڵەکەی[10] و هاوشیوەی پاڵنان و تلدانی چەوە بە هۆی لێشاوی ئاوەوە.

پاشان دەڵیت:

وأما طحو الارض الذي أقسم الله عز وجل به ففيه دلالة على كرويتها ودورانها حول نفسها ودورانها في مدار حول الشمس ويهدينا الى هذا  تحقيق  لغوي نرجع  فيه الى معجمات اللغة العربية التي تبين معاني كلماتها“،

واتە: “ئەمە بەڵگەی گۆیی بوون و خولانەوەی زەوی دەگەیەنێت، بۆ ئەمەش واتای زمانەوانی لە فەرهەنگەکاندا پشتگیریی دەکات.”

هەروەها لە فەرهەنگی (لسان العرب)دا دەڵێت:

“(طحا) بە واتای ڕۆشتن و دوورکەوتنەوە و پاڵنان دێت[11].”

٥- {وَٱلأَرْضَ مَدَدْنَاهَا ..}(الحجر: 19). واتە: “زەویمان درێژ کردۆتەوە.” وشەی (مد) واتای درێژبوونەوەیە (إمتداد). زانا و ڕاڤەکاری قورئان شێخ شەعراوی دەڵێت:[12]،[13]

هەندێک دەڵێن ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر تەختیی زەوی، لای ئەوان وشەی (مد) ڕێگە لە گۆییبوونی دەگرێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە و ئەمە بەڵگەیەکی گۆییبوونی زەوییە، چونکە ئەگەر گۆیی نەبێت، زەوی لێوار و کۆتایی دەبێت، لەو شوێنەشدا (امتداد) درێژبوونەوە نامێنێت. بۆ نمونە؛ ئەگەر زەوی تەخت بووایە، کاتێک دەگەیشتیتە لێوارەکانی، ئیتر ڕێگەی درێژبووەوە لە بەردەمتدا نابێ بمێنێت، یان ئەگەر زەوی چوارگۆشە یان لاکێشە یان سێگۆشە یان هەر شێوەیەکی تر جگە لە گۆییەتی بووایە، کاتێک دەگەیشیتە لێوارە تیژەکانی، ڕێگای درێژبووەوە نابێ بمێنێت.

سەرچاوە و پەراوێزەکان:

[1] – بابەتی: (تابلۆیەکی ناوەزەی قورئانی)، لە ژمارە ٤٩ی گۆڤاری هەیڤ، لاپەرە ١٧، ئەم بابەتەی بە درێژتر ڕوون کردۆتەوە، دەتوانن بگەڕینەوە بۆ ئەوێ.

[1] – التفسير الكبير، الإمام فخر الدين الرازي أبو عبد الله محمد بن عمر بن حسين  http://www.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?bk_no=132&ID=&idfrom=3230&idto=3266&bookid=132&startno=10

[2] – معجم مقاييس اللغة ، مادة دحو: الدال والحاء والواو أصل واحد يدل على بسط وتمهيد.

[3]– لە تەفسیری (أضواء البيان في إيضاح القرآن بالقرآن، محمد الأمين بن محمد بن المختار الجنكي الشنقيطي)دا هاتووە:

http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=2935&idto=2935&bk_no=64&ID=2619

وذكر حديث ابن عمر: “فدحا السيل فيه بالبطحاء”، أي: رمى وألقى، قال: وسئل ابن المسيب عن الدحو بالحجارة، فقال: لا بأس به، أي: المراماة بها والمسابقة. وعن ابن الأعرابي: هو يدحو بالحجر، أي يرمي به ويدفعه، والداحي: الذي يدحو الحجر بيده، وأنشد لأوس بن حجر بمعنى ينزع قوله:
ينزع جلد الحصى أجش مبترك     كأنه فاحص أو لاعب داح

وفي حديث أبي رافع: “كنت ألاعب الحسن والحسين – رضوان الله عليهما – بالمداحي”، هي أحجار أمثال القرصة، كانوا يحفرون حفرة يدحون فيها بتلك الحجارة، فإذا وقع الحجر فيها غلب صاحبها، وإن لم يقع غلب. والدحو: هو رمي اللاعب بالحجر والجوز وغيره. اهـ . إن الصبي يدحو بالكرة أي يقذفها على وجه الأرض.

[4] -http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=2935&idto=2935&bk_no=64&ID=2619

[5]–  يقال: وأدحى النعامة موضعه الذي يكون فيه أي بسطته وأزالت ما فيه من حصى، حتى يتمهد له، وهذا يدل على أن معنى الدحو يرجع إلى الإزالة والتمهيد.

[6]http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=5221&idto=5221&bk_no=132&ID=2888

[7]– تفسير الجامع لأحكام القرآن – الجزء العشرون- أبو عبد الله محمد بن أحمد الأنصاري القرطبي

http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=3770&idto=3770&bk_no=48&ID=3257

Top of Form

Bottom of Form

[8]https://www.almaany.com/ar/dict/ar-ar/%D8%B7%D8%AD%D8%A7/

[9] – تفسير: معارج التفكر ودقائق التدبر تفسير تدبري … الأمثل لكتاب الله عز وجل، المؤلف: عبد الرحمن حسن حبنكة الميداني- سورة الشمس.

[10] – بەردی مەداحی, ئەو خڕه‌ بەردانەیە کە لە زوودا منداڵان یارییان پێ دەکرد و چاڵیان هەڵدەکەند و هەڵیاندەدایە ناویەوە. ئەوەی بەردەکەی بخستایە چاڵەکەوە, یارییەکەی دەبردەوە.

http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=2476&idto=2476&bk_no=122&ID=2479

[11]- طَحَا به قَلْبَهُ وهَمُّه يَطْحَى طَحْواً: ذهب به في مذهبٍ بعيدٍ، مأْخوذٌ من ذلك. وطَحَا بك قَلْبُكَ يَطْحى طَحياً: ذهب. قال: وأَقبَل التَّيْسُ في طَحْيائه أَي هِبَابِه. وطَحَا يَطْحُو طُحُوّاً: بعُدَ؛ عن ابن دُريدٍ. والقومُ يَطْحَى بعضُهم بعضاً أَي يَدفَع. ويقال: ما أَدْرِي أَينَ طَحَا، من طَحَا الرجلُ إذا ذهب في الأرضِ.

http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=5008&idto=5008&bk_no=122&ID=5016

[12]– https://www.youtube.com/watch?v=LdWPBKC3mjc

[13]https://www.youtube.com/watch?v=UU4hIWyYzlc

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top