You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئایا تۆ شەوانە درەنگ دەخەویت؟

ئایا تۆ شەوانە درەنگ دەخەویت؟

ئایا تۆ شەوانە درەنگ دەخەویت؟

ئا: تارا محمد

سەرەڕای کاریگەریە خراپەکانی درەنگ خەوتنی شەوان لەسەر لایەنی فیزیکی و فسیۆلۆجی لەش کە هۆکاری زیان گەیاندنە بە تەندروستی، کاریگەری زۆر لەسەر لایەنی ڕۆحییش جێ دەهێڵێت.
لە سەرەتای هەڵهاتنی خۆرەوە لەرەلەرە موجەبەکان (فرێکوێنسیە پۆزەتیڤەکان) لە بەرگەهەوادا دەجوڵێنەوە، لە کاتێکدا لە پاش خۆرئاوا بوون (لەرەلەرە ماندووکەرەکان) لە بەرگەهەوادا دەست بە جوڵە دەکەن، ئەمەش بە شێوەیەکی دیار کاریگەریمان لەسەر دادەنێت کە بە کەمی توانای چالاکی و کارکردنمان، هەروەها خاوبونەوەی لاشە و لاوازی لایەنی دەروونیمان پێمانەوە دەردەکەوێت.
بۆ زياتر تێگەیشتن لەم باسه، با ١٢ کاتژمێری نێوان خۆرهەڵهاتن و خۆر ئاوابوون دابەش بکەین بەسەر چوار بەشی سێ کاتژمێریدا، ئەم دابەشکردنە ئەوەمان دەخاتە بەرچاو چۆن چالاکیيەکانمان لە کاتی خۆرئاوابوون بە دواوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو تەسک دەبنەوە. بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ دوورکەوتنەوە لەکاتی خۆرهەڵهاتن و سەرەتای ڕۆژ و، نزیکبوونەوە لە خۆرئاوابوون (وزەی نێگەتیڤی) زیاد دەکات و، پۆزەتیڤ بەرەو دابەزین دەچێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەش، گەر لە کارکردن و چالاکیەکانمان بەردەوام بین ئەوا پێویستە وزەیەکی زۆر زیاتر سەرف بکەین وەک لە کاتی بەیانیان. چونکە باشترین کات بۆ سوود وەرگرتن لە توانای ڕۆحی و دەروونی و لاشەییمان بەکارهێنانی ئەو وزەیەیە کە لە بەیانی زوودا (بەر لە خۆرهەڵاتن و ڕێک پاش خۆرهەڵاتن) هەمانە.

قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێشەوامان چۆن ڕێنماییمان دەکەن و فێری ژیانێکی تەندروستمان دەکەن.
محەمەدی پێشەوادەفەرموێت:
«اللَّهُمَّ بَارِكْ لِأُمَّتِي فِي بُكُورِهَا» صحیح ابن حبان:4754.
واتە: خودایە بەرەکەت بخەیتە (کاتی بەیانیان)ی ئوممەتەکەمەوە.
هەندێک ڕایان وایە پێغەمبەری خوا تەنها مەبەستی لە فراوانی و بەرەکەتی ڕزق بووە لەم نزایەدا، بەڵام ڕای دروست ئەوەیە کە مەبەستی لە بەرەکەت بووە بە مانا گشتیەکەی وەک فێربوونی زانست و خوێندن، پەرستش کردن، پەیداکردنی ڕۆزی، یان هەرجۆرە کارێکی تر..
هەروەها خوای گەورەش لە قورئاندا دەفەرموێت:
 وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ﴿١٧ وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ ﴿١٨ التكوير.
واتە: سوێند ناخۆم بە شەویش کە تاریک دادێ یان ڕوون دەبێتەوە. (وشەی (عسعس) هەردوو ماناکە دەگەیەنێت).
بە بەیانیش کە هەناسە دەدا، واتە کە ڕۆژ دەبێتەوە (واتە سوێند بێ بە هەموو ئەمانە).
ئه‌مه‌ و چەندین ئایەت و فەرموودەی پیرۆزی تریش باسی ئەرزش و گرنگی سەرەتای ڕۆژ و بەیانی زوو دەکەن کە پڕ بەرەکەتترین کاتە مرۆڤ تیایدا سودی لێ ببینێت بۆ چالاکیەکانی، دیارە لە ڕووی زانستیشەوە ئەوە سەلمێنراوە کە شەوانە هەر مرۆڤێک پێویستی بە خەوتنی (٦ بۆ ٨) کاتژمێر هەیە تاکو تەندرووست بێت، بۆیه‌ گەر کەسێک مەبەستی بێت سوود لە بەرەکەتی سپێدەی گزنگ ببینێت پێویست دەکات شەو زوو بخەوێت.

سه‌رچاوه‌:
http://www.spiritualresearchfoundation.org/how-to-sleep-better/sleeping-late
Sleeping late at night – how it affects us? – SSRF English
www.spiritualresearchfoundation.org

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top