ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
ئاماده‌و وه‌رگێڕانی: كاوه محمد شارباژێڕی
یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی، كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” ئومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و بهنیشانهیهكی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی باسكردووه ده‌ركه‌وتنی شاخێكی ئاڵتونه له‌ڕووباری فوراتدا.
بوخاری له”فتن”دا، هه‌روه‌ها موسلیم له”فتن”دا (2894) له (باب لا تقوم الساعة حتى يحسر الفرات عن جبل من ذهب ) بۆمان ده‌گێڕنه‌وه: في رواية: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (يوشك الفرات أن يُحسر عن كنز من ذهب فمن حضره فلا يأخذ منه شيئاً). نفس المراجع السابقة- ورواه أيضاً أبو داود ( برقم 4313 )والترمذي ( 2572 ) له‌ڕیوایه‌تێكدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: نزیكه ده‌ركه‌وتنی گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ئاڵتون لهفوراتدا، هه‌ركه‌س له‌وێ ئاماده بوو باهیچی لێ هه‌ڵنه‌گرێت)
عن عبد الله بن الحارث بن نوفل رضي الله عنه قال: كنت واقفاً مع أبي بن كعب، فقال: (لا يزال الناس مختلفة أعناقهم في طلب الدنيا ؟ قلت: أجل، قال: فإني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: يوشك الفرات أن ينحسر عن جبل من ذهب، فإذا سمع به الناس ساروا إليه، فيقول من عنده: لئن تركنا الناس يأخذون منه ليذهبن به كله، قال: فيقتتلون عليه، فيقتل من كل مائة تسعة و تسعون ) مسلم برقم (2895).
عه‌بدوڵای كوڕی حارسی كوڕی نه‌وفل ڕه‌زای خوای لێبێت وتی: له‌گه‌ڵ ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب وه‌ستابووم، وتی “هێشتا خه‌ڵكی لهسهرداواكردنی دونیا جیاوازن؟ وتم به‌ڵێ، وتی گوێم لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووی: نزیكه لهفوراتدا كێوێكی ئاڵتون ده‌ربكه‌وێت، كاتێك مرۆڤه‌كان بیستیان بۆی ده‌چن، هه‌ركه‌س له‌وانه له‌لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وازبهێنین خه‌ڵك لێی ببه‌ن، ئه‌وا هه‌مووی ده‌به‌ن، فه‌رمووی: كوشتاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌هه‌موو سهدكهسێك نه‌وه‌دونۆی ده‌كوژرێت )
“ده‌ریاچه‌ی یه‌كێك له‌به‌نداوه‌كانی سه‌رچاوه شاخاویيهكانی فورات (له‌وێنه‌كانی گۆگل)
وه‌كو زانراوه سه‌رچاوه‌ی ڕووباره‌كان له‌ناوچه شاخاوییه‌كان وشوێنه به‌رزه‌كاندایه. توركیا ساڵانه 2ملیار دۆلار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی گاپ دابینده‌كات، كه له‌سه‌ره‌وه‌ی فورات و له‌ناوچه شاخاوییهكاندایه. سلێمان دیمیریل سه‌رۆكی پێشوی توركیا: ئاوی دیجله وفورات توركین، چونكه سه‌رچاوه‌كه‌یان توركییه و به‌رهه‌می توركیایه، وه‌ك چۆن خاوه‌ندارێتی بیره‌نه‌وته‌كانی عێراق وسوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ته‌كانیان، هیچ كات ئێمه داوایان لێناكه‌ین له‌سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانیان به‌شدارمان بكه‌ن، ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه، كه‌خۆیان بكه‌نه هاوبه‌ش له‌سه‌رچاوه ئاویهكانماندا، چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی خاوه‌ندارێتییه و زه‌وییه‌كه‌ش موڵكی خۆمانه ومافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین. هرتزل دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی صههیۆنی: “دامه‌زرێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وی نوێ ئه‌ندازیارانی ئاون، كه‌هه‌موو شتیك له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌وه‌ستێت.” ده‌بێت ڕاشكاوانه ئه‌وه بڵێین، وته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” ده‌بێت وه‌ك خۆی بێنه‌دی، چونكه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌خوای گه‌وره‌وه پێ ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌ویش ئومه‌ته‌كه‌ی له‌و ڕووداوه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا ئه‌م نیشانه‌یه، كه یه‌كێكه له‌نیشانه‌كان نه‌یه‌ته‌دی ئه‌وا ئه‌سته‌مه سیسته‌می گه‌ردونی تووشی تێكچوون وله‌ناوچوون ببێت. ئێستا توركیا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه به‌ناوی (پرۆژه‌ی گاپ)ه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕوباری دیجله و فورات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕوباری دیجله وفورات له‌توركیا به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئاو داده‌نرێـن، پاشان هه‌ردوكیان به‌ناوچه‌ی پڕۆژه‌ی گاپدا تێپه‌ڕده‌بن له‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، كه به‌لای توركیاوه به‌شاده‌ماری ژیان داده‌نرێت. ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ به‌ته‌واوی له‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا جیاوازه(ناوچه‌ی پڕۆژه‌ی گاپ) ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌میی باران وسه‌رچاوه‌ی ئاو له‌وناوچه‌یه‌دا، له‌مه‌وه گرنگی پرۆژه‌ی گاپ ده‌رده‌كه‌وێـت بهوپێوانهیهی، كه به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی توركیا داده‌نرێت. پڕۆژه‌ی گاپ له بیست ودوو به‌نداو ونۆزده وێستگه‌ی كاره‌با پێكدێت، ئه‌مه جگه له بوونی چه‌ند پڕۆژه‌ی تری تایبه‌ت به‌كه‌رته‌كانی گه‌یاندن وئاودێری و په‌یوه‌ندییه‌كان. گاپ له‌لایه‌نی ڕووبه‌ره‌وه به‌گه‌وره‌ترین پڕۆژه داده‌نرێت له‌جیهاندا، كه‌هه‌شت پارێزگا له‌خۆده‌گرێت، له‌كاتی ته‌واوبونیدا ئاوی ئاودێری ڕوبه‌ری 8.5 ملیۆن هێكتار زه‌وی دابینده‌كات، واته نزیكه‌ی له 19% زه‌وییه بهراوهكانی توركیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابینكردنی 106 ملیۆن ده‌رفه‌تی كار له‌و ناوچانه‌دا، كه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردنشینن. له‌گرنگترینی به‌نداوه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه “به‌نداوی ئه‌تاتورك”ه كه له‌ته‌موزی 1992 ده‌ستی پێكرا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 29 وڵات و 100دیبلۆماسی. ئه‌م به‌نداوه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری فورات له‌دوری 24كم له‌شاری بوزرفا، كه پێوانه‌ی قه‌باره‌ی بنكهكهی (84.5م3 )یه‌و له‌جیهاندا به به‌پله‌ی سێهه‌م داده‌نرێت، له‌ڕووی به‌رزییه‌وه (190م )هو به‌پله‌ی هه‌شته‌م دێت. هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌قه‌باره‌ی ئاوی ناو ده‌ریاچه‌كه‌وه هه‌یه، به‌پله‌ی پانزه‌هه‌م دێت‌و له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا هه‌ژده‌هه‌مه. له‌كاتی پڕبونی به‌نداوه‌كه ئه‌ندازه‌ی ئاوی هه‌ڵگیراو تیایدا ده‌گاته 48.7 م3 ، به‌رزی تێپه‌ڕبونی ئاو 162م به‌پانی 15 مه‌تر، واته كۆی 882 هه‌زار هكتاره.
به‌نداوی ئه‌تاتورك كهلهوێنهكهدا دیاره ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه‌وه هه‌موولاكانی به‌شاخ ده‌وردراوه، كه‌یه‌كێكه لهودهیان به‌نداوه‌ی كه‌له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی فورات داده‌مه‌زرێن و به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چن (له‌وێنه‌كانی گۆگڵ) توركیا له‌پاڵ به‌نداوی ئه‌تاتوركدا، كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه به‌نداوێكی تر ده‌كات، ئه‌وانیش پشت به‌ئاوی دیجله وفورات ده‌به‌ستن، له‌وانه: بریجیك، قره قایا، غازی عنتاب، كیبان، ودجله…..هتد به‌م هۆیه‌وه توركیا هه‌ست به‌بوونی سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ده‌كات، له‌كاتێكدا وڵاتانی تری ناوچه‌كه نه‌وت وسامانی سروشتییان هه‌یه، وه‌ك چۆن له وته‌كانی سلێمان دیمیرل دا دیاره، كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. كاركردن له‌پڕۆژه‌ی گاپدا تاساڵی 2014 ده‌خایه‌نێت. توركیا ساڵانه بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه زه‌به‌لاحه 2ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خاته كاره‌وه ودابینی ده‌كات، كهچاوهڕهوان ده‌كرێت ببێته هۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابوری داته‌پیوی توركیا وگه‌شه‌پێدانی، شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی گاپ به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پێكرا، ئه‌وا ئاستی ئابوری توركیا بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ ده‌باته پێشه‌وه، به‌ڵام ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان به‌جۆرێكی تر بوون، ئه‌مه‌ش دوای دروستبوونی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه لهئهنادۆل كه بووه هۆی دواخستنی ئاستی كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه‌دا. له‌ڕووی كشتوكاڵییه‌وه ئه‌و به‌روبومانه‌ی به‌پرۆژه‌ی گاپ ده‌كرێت به‌باشترین به‌رهه‌می توركی داده‌نرێـت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌پیتی خاكه‌كه‌ی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاووهه‌واكه‌ی مامناوه‌نده، له‌گه‌ڵ بوونی ڕووبه‌رێكی فراوانی زه‌وی وزار، كه ده‌گاته 75هه‌زار كیلۆمه‌تر، به‌رهه‌مه‌كانی لۆكه شوێنێكی فراوان ده‌گرێت له‌پڕۆژه‌ی گاپدا، كه 3.1 ملیۆن هكتار له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت. هه‌ندێك له‌وڵاتان هاوكارییان پێشكه‌ش به‌م پڕۆژه‌یه كردووه، وه‌ك ئه‌مریكا وكه‌نه‌دا وئیسرائیل وفه‌ره‌نسا، له‌كاتێكدا ئیسرائیل به‌وپه‌ڕی ده‌ست گوشادیهوه قه‌رزی پێشكه‌ش بهتوركیا كردووه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئیسرائیل داوای له‌توركیا كردووه هه‌ندێ زه‌وی له‌ناوچه‌ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا پێبفرۆشێت. پێده‌چێت هۆكاری سه‌ره‌كیی له‌دوای ئه‌م داواكارییه‌وه ده‌ستكه‌وتنی ئاو بێت، هه‌تا له‌داهاتودا به‌و هۆیه‌وه بتوانێت فشار بخاته سه‌رسوریا وعێراق. جێگه‌ی ئاماژه پێدانه، كه دیزاینی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه وه‌ك (ئهلری شارون لوزوروف، وئه‌ندازیار یوشع كالی) .
“نه‌خشه‌یه‌كی پرۆژه‌ی گاپ كه نزیكه‌ی 20 به‌نداو له‌خۆی ده‌گرێت”
هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئۆرفه، كه ئیسرائیل بۆ جێبه‌جێكردنی هاوكاری دارایی توركیا ده‌كات، دوای ته‌واوبوونی توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی دیجله وفوراتی بۆ ماوه‌ی 600 ڕۆژ هه‌یه، ئه‌مه‌ش واتای وشككردنی ئاوی هه‌ردوو ڕووباره‌كه به‌ته‌واوی، ئهریل شارون سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل بۆماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیسرائیل له‌پڕۆژه‌ی ئاوداركردنی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا(گاب)، به‌مجۆره ئیسرائیل ده‌بێـه هاوبه‌شێكی كارا له‌م پڕۆژه زیندووه‌دا، كه به‌شاده‌ماری ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه داده‌نرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی شارۆن له‌دیدارێكی كه‌ناڵی تایبه‌تی «ئێن.تی.ڤی» توركی ڕایگه‌یاند، كه‌ئیسرائیل “پێی خۆشه سامان له‌پڕۆژه‌ی گاپدا وه‌به‌ربهێنێت.” (ئهیانان گرسین)، ڕاوێژكاری سه‌رۆك شاروون بۆ كاروباری ئابوری به‌ڕۆژنامه‌ی «السیاسه الحره-كه (به‌زمانی توركی له‌به‌رلین ده‌رده‌چێت)، ڕایگه‌یاند:”ئیسرائیل له‌رێگای كۆمپانیا‌و ده‌زگا ئیسرائیلیبهكانهوه، كه له‌توركیا كارده‌كه‌ن ملیارێك دۆلار له‌پرۆژه‌ی گابدا خه‌رجده‌كات.” جێی ئاماژه پێكردنه، كه67كۆمپانیا وده‌زگای ئیسرائیلی له پرۆژه‌ی گابدا كارده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سالی 1995ه‌وه ئیسرائیل زه‌وی كه‌ناری ڕوباری مناوغات ده‌كڕێت، هه‌روه‌ها ئیسرائیل له‌به‌رنامه‌یدایه بۆ دابین كردنی پێداویستیی كۆمه‌ڵگا جوله‌كه‌نشینه‌كان ئاو له‌توركیا بكرێت. ده‌زگای میشاوی ئیسرائیلی بۆ په‌روه‌رده وفێركردن هه‌ڵده‌ستێت به‌گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای كشتوكاڵ وبه‌رێوه‌بردنی كێڵگه‌ی جووتیاره جوله‌كه‌كان له‌م ناوچه فراوانه‌دا، كهچوار پارێزگا له‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌خۆده‌گرێت. ڕۆژنامه‌كانی سه‌ر به‌ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان هۆشیاریان له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و پرۆژانه دا، چونكه لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی پڕۆژه‌ی گاپ بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌گاته عێراق وپاشان وێرانكردنی زه‌وییه كشتوكاڵیيه‌كان، سه‌ره‌ئه‌نجام دروستبوونی دیارده‌ی به‌بیابان بوون، سه‌رباری كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، هه‌روه‌ها له‌كاتی ته‌واوبوونیدا ده‌بێته هۆی داخستنی چوار وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له 40% وزه‌ی وڵات به‌رهه‌مده‌هێنن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاوی دجله وفورات وهاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئاوی سوێری كه‌نداوی عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵا گول به‌ڵێنی زیادكرنی به‌شه ئاوی دیجله وفوراتی داوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی عێراق وبه‌تایبه‌ت له سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكاران له‌ناو هه‌رێمدا دژی ئامانجه توركییه‌كان. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له ئایاری 2008 داوای له‌توركیا كرد، كه بڕی ئه‌و ئاوه‌ی دێته عێراقه‌وه زیادی بكات به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی، كه‌توشی عێراق بووه. ئێستا له‌نزیك سنوری توركیا – سوریا له‌سه‌ر فورات دوو به‌نداوی تر دروستده‌كرێن، ئه‌وانیش به‌نداوی [بیره جك]و[قرقامیش]ه، دوای ته‌واوبوونیان توركیا ده‌توانێـت به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ته‌واو ده‌ست به‌سه‌ر ئاوی ڕوبارهكهدا بگرێت.
له‌كۆتاییدا:
به‌هۆی ئه‌و پشبڕكێیهی، كهدراوسێكانی سه‌رچاوه‌ی ئاوی فورات په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی ئاو، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی كه جیهان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، ئاو نرخی له نه‌وت زۆرتر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ته‌نگژه‌ی دارایی جیهانی و ده‌ركه‌وتنی هه‌ژاری و ئاواره‌بوون له‌عێراقدا، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌عێراق كه‌سانێك هه‌بوون مناڵه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره ده‌فرۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته خه‌رجی بۆ مناڵه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زۆرێك له‌نیشانه‌كانی هاتنی قیامه‌ت، له‌وه ده‌گه‌ین كه‌چه‌ند هه‌نگاوێكمان ماوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێوێكی ئاڵتون له فوراتدا، واگومان ده‌برێت به‌هۆی ئه‌و ده‌یان به‌نداوه‌ی، كه له‌ساڵانی داهاتوودا له‌سه‌ری دروست ده‌كرێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا، ئه‌وه بێته‌دی!!! به‌ڵام چۆن و كه‌ی ؟ له‌وكاته‌دا ولهم باره نه‌گونجاوه‌دا له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌گه‌ز ونه‌ته‌وه‌ی جیاواز وئاین ومه‌زهه‌ب و بیروڕای جیاواز له‌م ناوچه‌یه‌دا (سوننه، شیعه، كورد، تورك، عه‌ره‌ب …هتد) ئه‌مه هۆكارده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وانه هیچ دوودڵ نه‌بن، كه بچن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ئاڵتونه وشه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی ڕزگاربوون وگه‌ڕانه‌وه زۆر لاوازه و له سه‌دا یه‌ك تێپه‌ڕ ناكات. به‌ڵام ده‌پرسین ئایا بهوشكبوونی فورات ئه‌و كێوه ئاڵـتونه ده‌رده‌كه‌وێت؟ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، ئه‌وه بسه‌لمێنێت، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كێوه له‌چ كاتێكدا ده‌بێـت، پاشان به‌چ هۆكارێك ئه‌و ئاڵتونه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك وشكبوونی ئاوه‌كه یان ڕوودانی بومه‌له‌رزه یان به‌هۆی كاری هه‌ڵكه‌ندنه‌وه یان له‌ئه‌نجامی ڕوودانی ته‌قینه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا….هتد، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش نه‌كراوه، كه شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵتونه له‌نێوان كام وڵات وكام گه‌ل وكام نه‌ته‌وه‌دا ده‌بێـت، هه‌روه‌ها كاتێك باسی فوراتی كردووه نازانین له‌چ به‌شێكی فوراتدا و له‌نزیك چ شارێك و له‌سنوری چ وڵاتێكدا ئه‌وه ده‌قه‌ومێت. وه‌ك موسڵمان سوود له‌و نیشانه‌یه وه‌رده‌گرین بۆ زانینی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌ت وخۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه ڕۆژه، هه‌رچه‌نده موسڵمان به‌رده‌وام ده‌بێـت له‌بیری ئه‌وه‌دا بێت وه‌ك ڕه‌سولی ئه‌كره‌م ده‌فه‌رموێت : “الكیس من دان نفسه وعمل لما بعد الموت”
پاشان مژدهیهكیشه بۆ بڕواداران، كه پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنده‌واران له‌خۆیه‌وه قسه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له‌وانه نزیكبوونه‌وه‌یه له‌نیشانه گه‌وره‌كان، له‌وه‌ش زۆرتر ئامۆژگارییه‌كی گرنگی تێدایه بۆ ئیمانداران كه نزیكی نه‌كه‌ون، چونكه فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بهرپادهبێـت، هه‌ر له سه‌دكه‌س نه‌وه‌دونۆی ده‌كوژرێت… حیكمه‌تێكی تری ئه‌وه‌یه، كه زانینی هاتنی قیامه‌ت ته‌نها له‌زانستی خوای گه‌وره‌دایه و هیچ كام له‌به‌نده‌كانی ئه‌و زانیارییه‌یان نییه و هیچ كام له‌پێغه‌مبه‌ران نه‌یانزانیوه كۆتایی دونیا كه‌یه، ئه‌مه‌ش به درۆخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌یه، كه باس له‌كۆتایی هاتنی دونیا ده‌كه‌ن، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی زه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا.
له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ڕاستی فه‌رمووه كه ئه‌بوهره‌یره بۆمان ریوایه‌ت ده‌كات ودهگێڕێتهوه:كه پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” فه‌رمویه‌تی: (لا تقوم الساعة حتى يحسر الفرات عن جبل من ذهب يقتتل الناس عليه فيقتل من كل مائة تسعة وتسعون، فيقول كل رجل منهم لعلى أكون أنا الذى أنجو ) (قیامه‌ت هه‌ڵناستێت هه‌تا لهفوراتدا شاخێكی ئاڵـتون ده‌رنه‌كه‌وێت، خه‌ڵكی شه‌ڕی له‌سه‌رده‌كه‌ن، له‌هه‌موو سهدكهسێك نهوهدونۆیان ده‌كوژرێت، هه‌رپیاوێك ده‌ڵێت به‌ڵكو ئه‌وكه‌سه‌ی ڕزگاری ده‌بێت من بم).