ئاوی سازگاری كێوەكان
ئاوی سازگاری كێوەكان
زانایان دەڵێن، كە شاخەكان هاوكاریی دەكەن لە پاڵاوتنی ئەو ئاوە سازگارەی كە دەیخۆینەوە، هەروەها هاوكاریی دەكەن لە بارینی باران و پێكهێنانی هەورەكاندا، بە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ ئاو دادەنرێن، ئەم ڕاستییە زانستییە قورئان پێش (14) سەدە ئاماژەی پێداوە، كاتێك باس لە ئاوی سازگار و پەیوەندیی بە كێوە لوتكە بڵندەكانەوە دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت:
(ۆجَعَلْنَا فِیهَا رَۆاسِێ شَامِخَاتٍ ۆأَسْقَیْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27].
مەبەست لە (رواسی شامخات) كێوی لوتكە بڵندە، (فرات) ئاوی سازگارە، كە تامی خۆشە، ئایا ئەمە موعجیزەیەك نییە، كە شایەنی بیرلێكردنەوە بێت؟