ئا/جوان موحه‌مه‌د
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
((أولم ير الذين كفروا أن السموات والأرض كانت رتقا ففتقنهما وجعلنا من الما‌ء كل شي‌ء حي أفلا يؤمنون)) واته: (ئایا بێباِوه‌ڕه‌كان ئه‌وه نابینن، كه زه‌وی‌و ئاسمانه‌كان تۆپه‌ڵه دوكه‌ڵ‌و گازێك بوون، لێكمانجیاكردنه‌وه‌و هه‌موو شتێكی زیندوومان له ئاو دروستكرد؟)… ئێمه بڕوای ته‌واومان به ده‌سه‌ڵات‌و گه‌وره‌یی خوا هه‌یه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده زانست نهێنی‌و گه‌وره‌یی به‌دیهێنراوه‌كانمان بۆ ده‌ربخات ئه‌وا بڕوامان پته‌وتر ده‌بێت.
بوَ نموونه ئه‌وه هه‌وره كه له كۆتاییدا ئه‌و ئاوه جوانه‌مان پێشكه‌ش ده‌كات، كه له نیعمه‌ته هه‌ره گه‌وره‌كانی ژیانه‌و ژیان به‌بێ ئاو هیچ مانایه‌كی نامێنێت، بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه هه‌وره‌كان هه‌ڵیده‌گرن ئێجگار زۆره كه به بیرماندا ناچێت!! ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی له واتای زانستیی ئایه‌تی (السحاب الثقال) بگه‌ین كه به واتای هه‌وری زۆر قورس دێت، ده‌ڵێین:
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وا دانێین بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر باران به بڕی 50 ملم به سه‌ر شاره‌كه‌ماندا ببارێت‌و وادانێین ڕووبه‌ری شاره‌كه‌مان 20 كم 2، واته 20 ملیۆن مه‌تر دووجایه . به‌رزیی ئاوی داباریو 50 ملم واته 50 / 1000 م كه ده‌كاته 05 ,0 م . قه‌باره‌ی ئاوی داباریو ═ ڕووبه‌ر × به‌رزی ═ 20000000 × 05 ,0═1000000م 3 واته بارستایی، یان قورسی ئاوی داباریو ده‌كاته 1 ملیۆن ته‌ن له ئاو، چونكه چڕی ئاوی پوخت 1000 كگم / م3. ئه‌مه بۆ په‌ڵه هه‌ورێكی بچووك له سه‌ر شارێكی بچووك 1 ملیۆن ته‌ن ئاو هه‌ڵده‌گرێت، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان له گه‌وره‌یی ئه‌و قورساییه تێبگه‌ن وا داده‌نێین كه بینایه‌كی 10 نهۆمی هه‌یه‌و بارستایی هه‌ر نهۆمێك 100 ته‌نه، ئه‌وا بارستایی هه‌موو بیناكه 1000 ته‌ن ده‌بێت، واته بڕی ئه‌و بارانه داباریوه‌ی سه‌ر شاره‌كه‌مان به ئه‌ندازه‌ی بارستایی 1000 بینای ده نهۆمی ده‌بێت !!!! . خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بڕی بارانی داباریو له ساڵێكدا له هه‌رێمێكی بچووكی وه‌ك كوردستان دیاریبكه‌ین ئه‌وا : به نزیكیی ڕووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ═ 90000 كم 2 ═90000000000 م 2 ، واته 90 ملیار مه‌تر سێجایه . تێكڕای بارانی ساڵانه ═ 750 ملم ═ 75 ,0 م ، قه‌باره‌ی ئاوی داباریو له ساڵێكدا ═ 90000000000 × 75 ,0 ═ 67500000000 م 3 . واته 67,5 ملیار م 3 . واته بارستایی ئاوی داباریو له هه‌رمێكی بچووكی وه‌ك كوردستانی خۆماندا ═ 67500000000 × 1000 ═ 67500000000000 كگم ═ 5 ر67 ملیار ته‌نه !!! . سبحان الله … واته ئه‌و ئاوه‌ی ساڵانه به‌هۆی بارانه‌وه داده‌بارێته سه‌ر زه‌وی هه‌مووی ده‌بێت چه‌ند بێت ؟ بێگومان بلیۆنان ته‌ن ده‌بێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، كه ئه‌و ئاوه پاكژترین‌و پوختترین ئاوی سه‌ر زه‌وییه، ئاخۆ له توانای كێدایه ئه‌و هه‌موو ئاوه به سه‌ر ڕووی زه‌ویدا دابه‌شبكات؟ بێگومان به هه‌موو توانای ئابووریی جیهان ناتوانن ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.! سوپاسی زۆر بۆ خودای گه‌وره كه ئه‌و بڕه ئاوه زۆره به‌شێوه‌ی بارسته‌ی گه‌وره نانێرێته خواره‌وه بۆمان، تا زیان نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به شێوه‌ی پرژه‌ی ورد‌و به پێی یاسای فیزیایی زۆر ورد بۆمانی ده‌نێرێت، تا ببێته ڕه‌حمه‌ت بۆمان نه‌ك زیان.
“ألم تر أن الله أنزل من السما‌ء ما‌ء فتصبح الأرض مخضرة إن الله لطيف خبير” ((ئایا نابینی خوای گه‌وره چۆن له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت‌و زه‌وی پێ سه‌وز ده‌بێت؟ ده بزانن كه خوای گه‌وره زۆر شاره‌زاو به به‌زه‌یی‌و نه‌رمو نیانه)).