You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئاسمان بینایە

ئاسمان بینایە

ئاسمان بینایە

 

asman

له قورئاندا هاتوه: [أفلم ینظروا إلی السما‌ء فوقهم كیف بنیناها وزیّنّاها] (ق: 6)… واتە: (ئایا ئەوان بۆ ئاسمانیان نەڕوانیوە بەسەریانەوە كە چۆن بنیاتمان ناوە و ڕازاندومانەتەوە)؟
ئەوەش ڕاستیەكی زانستیە، چونكە وزە و ماددە هەمو شوێنەكانى گەردون پڕ دەكەنەوە، كەچی زانست زاراوەی بۆشایی (Space)ى بەكارهێناوە، لە كاتێكدا بۆشایی هەر لە ئارادا نیە و، هەمو خاڵێكی گەردون پڕ كراوەتەوە.
ئا لێرەدا جارێكی تر بڵندیی قورئان بەسەر زانستی مرۆڤدا دەردەكەوێتـەوە، زانست لە “بۆشایی” دەدوێت و قورئانیش لە “بینا”!
زانایانی گەردونناسیی ئەمڕۆش زاراوەی (تانوپۆی گەردونی) بۆ مادەی گەردون بەكاردەهێنن، كە لەشێوەی چنراوێكی تاڵە دەزوی توندوتۆڵ دەردەكەوێت! قورئانی پیرۆزیش بە یەك دانە وشە: (الحُبُك) واتە: (چنینی توند و قایم) لەمە دەدوێت و دەفەرموێت‌: [والسما‌ءِ ذاتِ الحُبُكِ] (الذاریات:7)!

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top