You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئاسمانەكەمان سەقفی بەرزكراوە و پارێزەری زەوییە

ئاسمانەكەمان سەقفی بەرزكراوە و پارێزەری زەوییە

ئاسمانەكەمان سەقفی بەرزكراوە و پارێزەری زەوییە

زەوی جیاواز لە ئەستێرەكانی تر بە بەرگە هەوایەك دەورە دراوە و ئەم بەرگە هەوایەش چەند سەد كیلۆمەترێك بەرز كراوەتەوە، ئەستورییەكەی بە نسبەت تیرەی زەوییەوە زۆر تەنكە چونكە تیرەی زەوی زیاترە لە دوانزە هەزار كیلۆمەتر، ئەم بەرگە شینەی زەوی كە وەك سەقفێك بە ئەندازەیەك بەرزكراوەتەوە زانایان باسی گرنگی ئەو بەرگە هەوایە وەك سەقفێكی پارێزەر دەكەن و دەڵێن:
1/ گازی ئۆكسجینی بە بڕی پێویست تێدایە بۆ بەردەوامی ژیانی سەر زەوی.
2/ ئەو گەرمایەی لە خۆرەوە پێی دەگات خەزنی دەكات و دەیپارێزێ‌ و ئەگەر ئەم سیفەتەی بەرگە هەوا نەبووایە وەك مانگ دەبوو كە ئەو ڕووەی لە خۆرە لە پلەی زیاتر لە سەدی سەدییە و ڕووەكەی تری لە پلەی سەد لە ژێر سفرەوەیە.
3/ ڕۆژانە بە ملیۆنان نەیزەك بەرەو ڕووی زەوی دێت و هەمووی بەهۆی بەرگە زەویەوە دەسووتێ‌ پێش ئەوەی بگاتە زەوی.
4/ بەرگە هەوا وەك سەقفێكی پارێزەر لەڕووی هەموو ئەو تیشكە زیان بەخشانەدا دەوەستێ‌ كە ئەگەر  بگاتە زەوی هەموو زەوی دەسوتێنێ‌ لەوانە تیشكی سەرو وەنەوشەیی كە تەنها كەمێكی زۆركەمی پێویستە بۆ بەردەوامی ژیان پێمان دەگات.
ئەمانە و چەندەها سوودی تری ئەم سەقفە بەرزكراوەی زەوی لە هەموو مەترسییەكانی دەرەوەی زەوی دەپارێزێ‌.
 ئەم مرۆڤە كێ‌ لەم شوێنە گونجاوەدا داینا؟ ئەی كێ‌ ئەم زانیاریانەی نارد بۆ میللەتێك كە پێش ئەم قورئانە نەزان بوون؟ ئایا تەنها خوای خاوەنی بوون نییە كە ئەم ئوممەتەی موحەمەدی بەم (قورئان)ە بەهرەدار كردووە؟ خوا لە پەیامەكەیدا فەرموویەتی: ۆالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ (5) واتە: “سوێند بە سەقفە بەرزكراوەكە.” و هەروەها لە سورەتی (الانبیا‌‌ء)یشدا دەفەرموێ‌: (وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِ‌ضُونَ ﴿٣٢﴾)واتە: “ئاسمانیشمان كردە میچێكی پارێزراو كەچی ئەوان لەو گشت نیشانانە خۆ دەبوێرن.”
خوا بەو گەورەیی و تواناو زانیاری و ئەندازەدارییەوە چەند بە سۆز و میهرەوە پشتگیری لە پێغەمبەرەكەی دەكات و نیشانەی ڕاستی و ئەمینی ئەو تا قیامەت لە قورئانە پارێزراوەكەیدا بە پارێزراوی دەهێڵێتەوە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top