You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سیفەتەکانی قورئان

سیفەتەکانی قورئان

نوسینی: دکتۆر کەریم ئەحمەد

كورتەی ئەو وەسفانەش ئەوەیە كە قورئان كتێبێكی بەڕێزە، دانایە، پیرۆزە، پایەبەرزە، ڕەوایە و بێ هه‌ڵه ‌و چه‌وتی یه‌، ڕوناكییە، ڕوونە و یادكردنەوەی ئاسانە، لەلایەن كەسێكی زانا و دانا و باڵادەستەوە دابەزێنراوە.. هتد.
لە كۆتایی ئەم زنجیرە بابەتەدا كە لە گۆڤاری (هەیڤ) بڵاومكردەوە سەبارەت بە ڕەواندنەوەی هەندێك لەو گومانانەی كە بۆ قورئانی درووست دەكەن، دەمەوێت ئەوە بڵێم كە قورئان مەترسی لەسەر نییە، گه‌ر دە ئەوەندەی تر هێرشی بكرێتە سەر جێ پێی لەق ناكرێت بەڵكو بە پێچەوانەوە تا بێت قایمتر و جێگیرتر دەبێت، مێژووی هەزار و چوار سەد ساڵی قورئانیش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەم ڕاستییە و ئەم هێرشانە هیممەتی شارەزایان و پسپۆڕان لە خەمخۆرانی قورئان دەجوڵێنن، بۆ ئەوەی نهێنی زیاتر لە قورئان دەربهێنن و زۆر لایەنی تری گەورەییەكەی دەربخەن و، ئەوانەشی كە هێرشی دەكەنە سەر ڕووڕەشی و پەشیمانییان بۆ بمێنێتەوە لە دونیا و دواڕۆژدا و، ئه‌وانه‌ی بێ تواناترن له‌وه‌ی كه‌ باوەڕ و متمانەی موسڵمانان و ئەهلی قورئان بەم كتێبە پیرۆزە لەق بكەن، بەڵكو ئەوەندە هەیە ئەوانەی پێ لە خشتە دەچن كە دڵەكانیان نەخۆشە و شیاوی چوونە بەهەشت نین:

خاڵێكی تر ئەوەیە كە زۆربەی ئەوانەی ڕەخنە لە قورئان دەگرن یا كەسانێكی دەمارگیر و چەواشەكارن یا كەسانێكی سادەی فریوخوراون و هەردوولاش شارەزایی ئەوتۆیان لە قورئان نییە و، زۆر بە زوویی هەڵە و چەواشەكارییەكانیان دەردەكەون، لەبەر ئەوە نابێ‌ لەو جۆرە بەرنامانە بترسین بەڵكو دەبێ‌ تەحەددیی ئەو جۆرە كەسانە بكەین كە هێرش دەكەنە سەر قورئان و دیراسەی گومان و ڕەخنەكانیان بكەین و زانستییانە و بێ‌ هەڵچوون وەڵامیان بدەینەوە. هەروەها هەوڵبدەین بیروباوەڕیان لەگەڵ ئیسلامدا بەراورد بكەین بۆ ئەوەی خەڵكی گەورەیی ئیسلام و بچووكی ئەو ڕێباز و ئاینانەیان بۆ دەركەوێت كە ئەو كەسانە لێوەی ئینتڵاق دەكەن..

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤی ٣٧ بڵاو کراوەتەوە

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top