بەراورد کردنێک لە نێوان بەهای سوورەتێکی قورئان لەگەڵ نرخی یەک ماددەی خشتەی کیمیایی:

251 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

بەراورد کردنێک لە نێوان بەهای سوورەتێکی قورئان لەگەڵ نرخی یەک ماددەی خشتەی کیمیایی:

دەریا عبداللطيف Darea Abdullatif Alkurdi

زۆرێکمان ئەو فەرموودەەیەی پێغەمبەری خودامان – صلی اللە علیە وسلم – بەر گوێ کەوتووە کە دەفەرموێت: خوێندنی سوورەتی (قل هو اللە احد) بەرامبەرە بە خوێندنی سێیەکی قورئان: 

 عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:  (أَيَعْجِزُ أَحَدُكُمْ أَنْ يَقْرَأَ فِي لَيْلَةٍ ثُلُثَ الْقُرْآنِ؟ قَالُوا: وَكَيْفَ يَقْرَأْ ثُلُثَ الْقُرْآنِ. قَالَ: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ تَعْدِلُ ثُلُثَ الْقُرْآنِ). [مسلم: ٨١١].

واتە: ”هەر یەکێکتان ئەوەندە بێدەسەڵاتن لە خوێندنی سێیەکی قورئان لە شەوێکدا؟

وتیان: چۆن سێیەکی قورئان بخوێنین؟

فەرمووی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) هاوتای سێیەکی قورئانە”.

لە وانەیە زۆر کەسیش ئەو پرسیارەی لا دروست بێت, چۆن دەکرێت سوورەتێکی بچووک لە بەهای چاکەدا یەکسان بێت بە سێیەکی قورئان؟

لێرەدا بۆ ڕوونکردنەوە ئەو پرسیارە، با بەراوردی بکەین بە خشتەی کیمیایی، کە  زۆرێکمان خشتەکەمان خوێندووە..

لەم خشتەیەدا:

(١١٨) ماددە هەیە.

(٩٨) ماددەی سروشتن.

(٢٠) ماددەیان دروستکراون..

لەم خشتەیەدا: ”زێڕ” گرانترین ماددە نیە، بەڵکو پلەی شازدەهەمە!

گرانترین ماددەی، ئەنتیماتەرە (Antimatter)

دووەم گرانترین ماددەش: ”کالیفۆڕنیەم”ه (Californium)

ئەگەر باسێکی کورتی کالیفۆڕنیەم Cf بکەین:

ڕیزبەندی (٩٨)ە لە خشتەکەدا..

لە ساڵی (١٩٥٠) لە کالیفۆڕنیا دۆزرایەوە..

نرخی یەک گرام یەکسانە بە (٢٧) ملیۆن دۆلار!!

دەڵێت ساڵانە (٠,٢) گرام بەرهەم دەهێنرێت لەم ماددەیە..

سێیەم گرانترین ماددە: ”ئەڵماس”ە، کە یەک گرامی بە (٥٥) هەزار دۆلارە!.

واتە تۆ ئەتوانیت بە یەک گرام هەموو ماددەکانی تری خشتەکە بکڕیت.

 بێجگە لە ئەنتیماتەر (Antimatter)

کە یەک گرامی بە (٣٢) ملیار دۆلارە!!

هەردوو ماددەکە لە چەکی نەوەوی سوودی لێ وەرگیراوە.

کەواتە نرخی ماددەکان بە هۆی گرنگیی بەکارهێنان و دەگمەنیی پێکهاتەکەی، دەگۆڕێت.

ئەوەش مانای ئەوە نییە کە پێکهاتەکانی تر بێ سوودن, بەڵکو بە هەموو ئەو پێکهاتانە، ئەو زەوییە ڕازاوەیەی لێ دروست بووە.

بۆ قورئانیش هەمان شت ڕاستە, چەند سوورەتێک, چەند ئایەتێک بەهایان لە سوورەتەکانی تر زیاترە لە ڕووی پاداشتەوە لای خودای گەورە, چونکە چەند وشەیەکی یان چەند سیفەتێکی ناوازە هەیە لەم سوورەت و ئایەتانە کە لە سوورەت و ئایەتەکانی تردا نییە.

هەمووشمان دەزانین کە خوێندنی هەموو پیتێکی قورئان یەکسانە بە (١٠) چاکە.

بەڵام جیاکردنەوەی چەند سوورەتێکى قورئان لە ڕووی بوونی پاداشتی زیاتر تیاياندا, بۆ ئەوەیە هەر هیچ نەبێت با دەستبەرداری ئەو سوورەت و ئایەتانە نەبین لە ژیانی ڕۆژانەمان, بیخوێنین وەک سوورەی (قل هو اللە) کە یەکتاپەرستی و کامڵیی خودای گەورەی تێدا بەدی دەکرێت, دەبێت هەموو ڕۆژێک بیرمان بێتەوە ئەو خودایەی کە ئێمە دەیپەرستین, سیفەتەکانی لەم سوورەتەدا کۆبووەتەوە, خودایەکەمان تاکە, بێ نیازە, لە کەس نەبووە, کەسی لێ نەبووە, هاوتای نییە, بە تەنها هەر ئەومان بەسە.  چەند وشەیەکی کەم کە باسی سیفەتی خالقمان بکات، بێگومان شایەتی ئەو بەهایەیە.

هەموو قورئانیش بەیەکەوە ئەو جوانی و تەواوکارییەی لە حوکم و تەشریع لەسەر بنیاد نراوە, بە هەموو سوورەتەکانی ئومێدێکی گەش بە مرۆڤایەتی دەدەن.

                             

 سەر چاوە :

                            

http://www.businessinsider.com/most-valuable-substances-by-weight-2014-9/#californium-252-18

http://mtnsh.com/26635

Share Button

251 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top