You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هه‌واڵی زانستی دۆزینه‌وه‌ی قه‌ڵغانێكی نوێی زه‌وی

هه‌واڵی زانستی دۆزینه‌وه‌ی قه‌ڵغانێكی نوێی زه‌وی

زاناكان توانییان قەڵغانێكی نەبینراو بدۆزنەوە كە 11584 كم لە زەویەوە دوورە، وە گۆی زەوی دەپارێزێت لەو ئەلكترۆنە زۆر خێراو مەترسیدارانەی كە لە فەزادا دەڕۆن بە خێراییەك نزیك بە خێرایی ڕووناكی، ئەو قەڵغانەی ئێستا مەبەستە و تازە دۆزراوەتەوە خەیاڵی زانستی نیە، وە لێكۆڵینەوەی لەسەر بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤاری nature ی زانستیدا، وە گرنگی ئەو دۆزینەوەیە لەوەدایە كە یارمەتی پسپۆڕان بدات بۆ تێگەیشتنی زیاتری داینامیكیە ئاڵۆزەكانی پشتێنەی (ڤان ئەلن)ی تیشكاوەر. ئەو پشتێنە تیشكاوەرە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1958 دا دیاریكرا، لە لایەن پڕۆفیسۆر (جیمس ڤان ئەلن) و تیمەكەی لە زانكۆی ولایەتی( ئایوا )، وە زاناكان ئەوەیان دیاریكرد كە پشتێنەی تیشكاوەری بە دەوری زەویدا هەیە كە دابەش دەبێت بۆ ناوەكی و دەرەكی وە بە بەرزی نزیكەی 40 هەزار كم لەسەر ڕووی زەویەوەیە، پشتێنە ناوەكیەكەیان نزیكترە لە زەویەوە و دەكەوێتە بەرزایی 1000 تا 7000 كم لەسەر ڕووی زەویەوە، وە بەشی زۆری لە پڕۆتۆن پێكدێت كە تێكڕای وزەكانیان دەگاتە 30 ملیۆن ev، بەڵام پشتێنە دەرەكیەكە دەكەوێتە بەرزی 10 هەزار  تا 40 هەزار كم لە سەرو ڕووی زەویەوە، وە بەشی زۆری پێكدێت لە ئەلكترۆن كە تێكڕای وزەكانیان دەگاتە 1ملیۆن ev، وە لەساڵی 2013 زانا (بیكەر) وە تیمێك لە زاناكان، لە لێكۆڵینەوەكانیان ئەو داتایانەیان بەكارهێنا كە ئاژانسی ناسا بەدەستیهێنابوون، كه‌ ساڵی 2012 دابووی بەو تیمە و داتاكانیش دەربارەی پشتێنەی سێیەم بوو كە دەكەوێتە نێوان هەردوو پشتێنەی ناوەكی و دەرەكی بۆ پشتێنەی ڤان ئەلن، زاناكان لە میانەی تۆژینەوەكانیان چینێكیان دۆزیوەتەوە كە بڕواناكرێت، ئەو چینە دەكەوێتە لێواری ناوەوەی پشتێنە دەرەكیەكە و لە دووری 11584 كم لەسەر ڕووی زەویەوە، ئەو چینە هەروەك دیوارێكی شوشەیی یان قەڵغانێكی پارێزەر كە ڕێگری دەكات لەو ئەلكترۆنە زۆر خێرایانەی دەیانەوێت بگەنە نێو بەرگە هه‌وای زەوی، تۆژینەوەكانی دەربارەی ئەو بابەتە لە ژمارەی ڕۆژی 27/11/2014 ی گۆڤاری زانستی nature دا بڵاوكراوەتەوە، ئەو تۆژینەوانە بیرۆكەیەكی باشتر دەدەن بە زاناكان دەربارەی كاری فیزیایی پلازما، هەروەها زانیاری وردیش دەدات بەو ئەندازیارانەی بەرپرسن لە دانانی مانگە دەستكردەكان لە شوێنی یان خولگەی سەلامەتی خۆیاندا بەدەوری گۆی زەوی.

بەڵێ‌ بۆ پاراستن و بەردەوام بوونی ژیان لەسەر زەوی خوای پەروەردگار چەندین بەرگ و قەڵغانی پارێزەری بە دەورماندا دروستكردوە وەك بەرگە هەوای زەوی، بواری موگناتیسی زەوی، چینی ئۆزۆن و وا ئەم قەڵغانە تازە دۆزراوەشی چووەسەر!! 

خوای گەورەش لە ئاماژەیەكی زانستیدا ئەو ڕاستیەمان وە بیردێنێتەوە كە دەفەرموێت:وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (32) الأنبياء.

سه‌رچاوه:‌

http://goo.gl/4xvn1L

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top