You Are Here: Home » بابەتەكانمان » (شه‌راب و نان) لە میسڕی کۆن

(شه‌راب و نان) لە میسڕی کۆن

(شه‌راب و نان) لە میسڕی کۆن

و: ڕەیان لوقمان

زانایان توێژینەوەیەکی شوێنەواریی میسری کۆنمان بۆ دەخەنە ڕوو، کە لەگەڵ ئاماژەیەکی وردی قورئانی پیرۆزدا یەکدەگرنەوە.


لە سورەتی (یوسف)دا ئایەتێک هەیە باسی ئەو دوو پیاوە دەکات کە خەو دەبینن و داوا لە پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەکەن تا واتای خەوەکانیان لێکبداتەوە کە چیيان بینیوە، یەکەمیان (شه‌راب) و دووەمیان (نان)ی لە خەوەکەیدا بینی، خوای گەورە دەفەرموێت: {وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ} [يوسف: 36]،

واتە: “{ئەوسا دوو لاوی تریش (بە تاوانی جیاجیا)، لەگەڵ یوسفدا خرانە بەندیخانە، (هەریەکەیان خەوێکی بینی بوو)، یەکێکیان وتی: بێگومان من خۆمم دەبینی لە خەونمدا ترێم دەگوشی و شەرابم لێ درووست دەکرد، ئەوەی تریشیان وتی: بە ڕاستی من خۆمم دەبینی لە خەونمدا کە نانم بەسەر سەرمەوە هەڵگرتبوو باڵندە لێی دەخوارد، ئاگادارمان بکە بە لێکدانەوەی ئەم خەوە، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین تۆ لە چاکە خوازانیت و (شارەزای لە لێکدانەوەی خەودا).”

ئەگەر سەرنجی ئەم ئایەتە بدەین دەبینین خەوی یەکەم باسی (شه‌راب) و خەوی دووەمیش باسی (نان) دەکات، ڕەنگە کەسمان پێشووتر بیرمان لەوە نەکردبێتەوە کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو خەوە چییە؟ نهێنی ئەمە چییە؟

ئەم نهێنییە میسری کۆن دۆزییەوە!

لە کاتێکدا توێژەرەکان بەم دواییانە کۆمەڵگایەکی پیشەسازییان لە باشوری قاهیرە لە (ئەدفو – ئەسوان) دۆزییەوە، كه فیرعەونەکان کارگەیەکی شه‌راب و نانیان پێكه‌وه‌ دروستکردووه! ئەمە شتێکی نامۆیە کە توێژینەوەیەکی زۆر نوێ لە کۆتایی ساڵی (٢٠١٧)دا ئەمە بدۆزرێتەوە.
با ئاماژەی ئەو پەرتووکە پیرۆزە ببینین کە پێش (١٤) سەدەیە دابەزیوە.
فیرعەونەکان تەنها بە درووستکردنی کارگەی شه‌راب بە ناوبانگ بوون، بەڵام کارگەکە لە شوێنێک بۆ بەرهەمهێنانی (شه‌راب) و لە جێگایەکی تر بۆ بەرهەمهێنانی (نان) بەکارهاتووە، ئەمەش جێگای تێبینییە، لە کاتێکدا وشەی (شه‌راب و نان) لە قورئانی پیرۆزدا لە یەک ئایەتدا باسکراوە.
ڕەنگە ئەو دوو پیاوە لە کارگەی (شه‌راب و نان) کاریان کردبێت، هەریەک لەوانە خەوێکیان بینیووە کە لەگەڵ کاری خۆیان بگونجێت، بەڵام بۆ هەر یەکەیان لێکدانەوەی جیاوازی هەبووە.



http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-25-21/2065-2018-02-11-13-56-21

الخمر والخبز في مصر القديمة

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top