تراویلكه

1032 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

   تراویلكه

وه‌رگێڕانی: ڕێدار ئه‌حمه‌د‌

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّى إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِنْدَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ] (النور: 39)، واته: (ئه‌وانه‌ی كه‌بێباوه‌ڕن كرده‌وه‌ چاكه‌كانییان وه‌ك تراویلكه‌ی بیابان وایه‌ كه‌سی تینوو به‌ئاوی ده‌زانێ له‌دووره‌وه‌، به‌په‌له‌ بۆلای ده‌ڕوات، كه‌ده‌گاته‌ لای هیچ به‌دی ناكات، له‌رۆژی قیامه‌تیشدا بێباوه‌ڕ ده‌بینێ خوا ئاماده‌یه‌ له‌لایدا، ئه‌مجا خوا یه‌ته‌واوی پاداشتی كرده‌وه‌كانی ده‌داتێ، خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌ له‌لێپرسینه‌وه‌دا).

مانابه‌خشینی ده‌قه‌كه‌

ئه‌م فه‌رمایشته‌ی په‌روه‌ردگار وێنه‌یه‌كی ڕوونكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێكی سپڵه‌ كه‌ئومێدی ڕزگاربوونی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌به‌بێ بوونی باوه‌ڕ ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به‌تراویلكه‌ (سه‌راب) چوێنراوه‌و، سه‌رئه‌نجامی كاره‌كه‌ی به‌تیاچوون له‌وشكایی بیابانی وشكدا كۆتایی دێت، قورتبی ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ بێباوه‌ڕانی هێناوه‌ته‌وه‌، پشتیان به‌پاداشتی كاره‌كانیان به‌ستووه، به‌ڵام‌ ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه‌وه‌ به‌خوای گه‌وره‌ ده‌بینن پاداشتی كرده‌وه‌كانیان به‌هۆی بێباوه‌ڕییه‌وه‌ پووچ بۆته‌وه‌، واته‌ هیچی ده‌ست ناكه‌وێت، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌و ترایلكه‌یه‌ك ده‌چێت كه‌ده‌گاته‌ جێ، ده‌بینێ ته‌نها زه‌وییه‌كی وشكه‌و هیچ ئاوی لێ نییه‌”، له‌چواندنه‌كه‌دا تراویلكه‌و بریسكه‌دانه‌وه‌ (قیعة) بۆیه‌ك پێویستن، مانای گشتیش به‌وجۆره‌یه‌ كه‌مه‌رجه‌ بۆ ڕوودانی تراویلكه‌كه‌ و به‌دیهاتنی.

حه‌قیقه‌تی زانستی

ته‌ختایی(القیعه‌) بریتییه‌ له‌و ڕووه‌ ته‌خته‌ی كه‌كاری ئاوینه‌ ده‌كات، به‌كرده‌وه‌ش له‌فیزیای نوێدا جه‌خت له‌مه‌ كراوه‌ته‌وه‌و مه‌رجه‌ ڕووه‌كه‌ ته‌خت بێت ئه‌مجا تراویلكه‌ دروست ده‌بێت. له‌ده‌ریاكاندا كه‌شتییه‌ دووره‌كان له‌ئاستیكی به‌رزتردا ده‌بینرێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی هه‌وایه‌كی چڕتر له‌سه‌ر ڕووی ده‌ریا كه‌تیشك ده‌شكێنێته‌وه‌، له‌بیابانی گه‌رمیشدا وێنه‌ی خواره‌وه‌ی ته‌نه‌ دووره‌كان به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌رشوبڵاوبوونی هه‌وا له‌سه‌ر زه‌وی، به‌مه‌ش ئه‌و هه‌وایه‌ی چڕی زیاتره‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و تیشكه‌كان ده‌شكێنێت، تراویلكه‌ (سراب Mirage) ته‌نها له‌ئه‌نجامی په‌رشوبڵاوبوونی هه‌وا له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌كه‌شێكی گه‌رمدا ڕووده‌دات، پێویستیه‌ ڕووی زه‌ویه‌كه‌ش ته‌خت و ڕێك هه‌بێت تا تیشكه‌كان وه‌ك ئاوێنه‌ بداته‌وه‌، له‌و زه‌ویه‌ی ته‌خته‌ وه‌ك ئاوێنه‌ وێنه‌ی هه‌وره‌كان له‌شێوه‌ی ئاودا ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ تراویلكه‌ له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا كه‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزه‌ نابینرێت، ته‌نها له چۆله‌وانی و گه‌رمیدا ڕووده‌دات و تینوو به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات.

وشه‌ی (قاع) كه‌له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و زه‌وییه‌یه‌ كه‌ته‌خت و فراوانه‌و هیچی تیا نه‌ڕواوه‌، له‌وێدا تراویلكه‌ دروست ده‌بێت، بنچینه‌ی (قاع) ئه‌و شوێنه‌ نزمه‌یه‌ كه‌ئاوی تێدا ده‌مێنێته‌وه‌و كۆی وشه‌كه‌ش (قیعان)ه‌.

ڕووكاری ئیعجاز

ڕاسته‌ تراویلكه‌ دیارده‌یه‌كی سروشتییه‌، خه‌ڵكی له‌كۆنه‌وه‌ بینیوویانه‌، به‌ڵام ئاشنای حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی نه‌بوون، نه‌یانده‌زانی كه‌بۆ دروستبوونی مه‌رجه‌ ڕووی زه‌وییه‌كه‌ ته‌خت و فراوان بێت، كاته‌كه‌ش گه‌رم، كه‌تێیدا هه‌وا په‌شوبڵاو ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ به‌بێژه‌ی (قیعة) و (یحسبه الظمان) ئاماژه‌ی پێداوه‌، (قیعة) زه‌وییه‌كی فراوانی ته‌خته‌، (الظمأ) تینویه‌تی له‌كاتی گه‌رمیدایه‌، زانستی فیزیای هاوچه‌رخ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ئه‌م دیارده‌یه‌ كاتێ ڕووده‌دات ڕووی زه‌وییه‌كه‌ فران و ته‌خت بێت، پله‌ی گه‌رماش به‌رز بێت، به‌جۆرێك چینه‌كانی هه‌وا په‌روبڵاو بكات، به‌وه‌ش شكانه‌وه‌ ڕووده‌دات و به‌تیشكدانه‌وه‌ ئاوینه‌یی و پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی وێنه‌ ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌تی تراویلكه‌یه‌، كه‌ له‌و ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزدا به‌ر له‌ چوارده‌ سه‌ده‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

سەرچاوە:

 

ئەم بابەتە وەرگیراوە لە ماڵپەڕی الهيئة العالمية للاعجاز العلمي في القران والسنة ، لینکی بابەتەکە:

https://www.eajaz.org/index.php/Scientific-Miracles/Earth-and-Marine-Sciences/11373-alsarab

سەرچاوەکانی بابەتەکە:

  1. M. Minnaert; The Nature of Light and Colour in the Open Air; 1948.

  2. An Introduction to Mirages by Andy Young.

  3. SDSU.edu, “Atmospheric Optics Glossary” by Andy Young

  4. Durst and Bull (1956). Met. Mag. 85. pp. 237–242.

  5. Andrew, Young. Annotated bibliography of mirages, green flashes, atmospheric refraction, etc.http://mintaka.sdsu.edu/GF/bibliog/bibliog.html.

Share Button

1032 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top