ئیعجازی زانستی لە ئایەتی:                                                                                                                       كل في فلك يسبحون

333 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

 

زۆربەمان ئەوە فێربووین كە زەوی بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و مانگ بە دەوری زەویدا و لە سەر خولگەی بازنەیی دەسوڕێنەوە و، بە پێی یاساكانی (كیپلەر) هەسارەكان بە دەوری خۆردا و لەسەر خولگەی هێلكەیی دەسوڕێنەوە، بەڵام كاتێك گوێبیستی ئەم ئایەتە قورئانیانە بووم وەك نوسەر دەڵێت:وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (47)الذاريات: نەمتوانی ئەو وەسفە قورئانیە ببەستمەوە بەو وەسفە زانستیەی كە باس لە جوڵەی خۆر و مانگ دەكات و شێوەی سوڕانەوە بۆ جوڵەكەیان بەكاردێنێت.

ئایەتی وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (47) الذاريات، ئاماژە بەوە دەدات گەردوون لە فراوان بووندایە بەڵام بەبێ‌ ئەوەی بەشە ناوەكیەكانی پەرش و بڵاو ببنەوە، كە ئەوەش لە ڕووی پڕانسیپەوە پێچەوانەی بیرۆكەی سوڕانەوەیە كە پێشتر وەسفی جوڵەی زەوی و مانگ و هەسارەكانمان پێ كرد، لە كاتێكدا پڕانسیپی سوڕانەوە پشت بەوە دەبەستێت كە ئەگەر تەنێك لە سوڕانەوەی بەردەوام بوو بە هەمان ئاڕاستەی و بە دەوری خاڵێكی جێگیری دیاریكراودا ئەوا هەر دەگەڕێتەوە هەمان خاڵی دەستپێكی جوڵەكەی، بەڵام لە باری فراوانبوونی گەردووندا هیچ خاڵێك نیە كە لە جوڵەیەكی بازنەیی یان هێلكەییدا كە دەستپێكی جوڵەكەی بێت و بۆی بگەڕێینەوە، چونكە لەگەڵ فراوانبوونی گەردووندا هەموو خاڵێك ئەو فراوانبوونە دەیگرێتەوە و، بەردەوام دەبێت لە جوڵەكەی بە ئاڕاستەی فراوانبوون و دوور دەكەوێتەوە لەو خاڵی دەستپێكی جوڵەكەیەوە، بەوەش ڕێگری دەكرێت لە پڕانسیپی سوڕانەوە، لەگەڵ فراوانبوونی گەردوون هەموو خاڵێك یان پنتێك ئەو فراوانبوونە دەیگرێتەوە و، بەردەوام دەبن لەو جوڵە فراوانبوونە بە ئاڕاستەی دووركەوتنەوەی لەو خاڵەی دەستپێكی جوڵەكەی، ئەوەیە كە ڕێگری دەكات لە پڕانسیپی سوڕانەوەی تەنە ئاسمانیەكان، ئیتر ئا لێرەوە سەرسوڕماوی دێت، بۆیە وەك نووسەری بابەتەكە دەڵێت دەستم كرد بە لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو ئایەتە قورئانیە پیرۆزانەی كە باس لە جوڵە و سوڕانەوە لە گەردووندا دەكەن، بەڵام بەداخەوە وشەی (دار یان یدور وە یان سیدور)م لە قورئاندا نەدی، وە قورئانی پیرۆز وەسفی سوڕانەوەی بۆ هیچ جوڵەیەكی گەردوونی دانەناوە، وە هەتا ئەو وشەیەی بۆ ڕەفتاری مرۆیی یان گیانداریش بەكار نەهێناوە، وە لە ڕاستیدا:ﭽ … كُلٌّ يَجْرِي إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (29).لقمان.

ئینجا گەڕامەوە و سەرلەنوێ گەڕام بە دوای مانای وشەی (یسبح) كە بە مانای سەرئاو دەكەوێت و ئاوەكە زاڵ دەبێت بە سەر بارستایی تەنەكە و نابێتە هۆی نقومبوونی تەنەكە، بەڵام وشەی سەرئاو كەوتن (طفي) مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ئەو تەنە دەجوڵێت لە شوێنی خۆیەوە بۆ شوێنێكی تر لەسەر ڕووی ئاوەكە، بەڵام كە جارێكی تر گەڕامەوە بۆ ئایەتەكان بینیم وشەی (يجري) و (یسبح) هەن كە باس لە جوڵە دەكەن وەك دەڵێن (جری الماء) ئیتر بابەتەكەم لا ڕوون بوەوە.

شەپۆلەكانی ئاوەوە وەرگرتوە، وە شەپۆلی ئاو لە ڕووی فیزیاویەوە بریتیە لە لەرینەوەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیە بەشێوەیەكی ستوونی نابێت، بەڵكو بە شێوەیەكی هێلكەیی دەبێت چونكە كاتێك تەنێك دەكەوێتە سەر شەپۆلێك هەروەك شەپۆلەكە لەگەڵ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بۆ پێشەوە و دواوە دەڕوات و ڕێڕەوێكی هێلكەیی دروست دەكات. ئەو ڕێڕەوە هێلكەییانە بوو كە وای لە زانا (كیپلەر) كرد ڕێڕەوی هێلكەیی بەكار بێنێت بۆ جوڵەی هەسارەكان، كە ئەو لەسەر زەویەوە چاودێری ئەو جوڵانەی دەكرد، خۆ ئەگەر بچینە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر و لەوێوە چاودێری خولگەی مانگ و هەسارەكان بكەین ئەوا بە شێوەی شەپۆلی مەلەیی دەبینرێن، بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر: وا دانێ‌ بەڕێزتان لە ئوتومبیلێكدان و لە ناوەندێكی سوڕاوە دای، ئوتومبێلیكی تر لە پشتتەوە دێت و بە لای ڕاست و ئینجا پێشەوەت و ئینجا بەلای چەپتدا و پاشان دەچێتەوە پشتەوەت، بێگومان بەڕێزتان دەڵێن كە ئەو ئوتومبیلە بە دەوری تۆدا سوڕاوەتەوە.

بەڵام ئێستا وادانێ‌ بەڕێزتان ناسوڕێنەوە بەڵكو دەتەوێت بۆ پێشەوە بڕۆیت و ئەو ئوتومبیلەی پێشوو هەمان جوڵەی جاری یەكەمی بكاتەوە واتە لای ڕاستتەوە بۆ بەردەمت و ئینجا لای چەپت و ئینجا بۆ پشتەوەت بڕوات، ئاخۆ ئەو ئوتومبیلە وەك جاری پێشوو ڕێڕەوێكی بازنەیی دروستدەكات؟ لە وێنەكەدا وا دانێین كە ئێمە جێگیر و وەستاوین لە خاڵێكی سەر ڕووی زەویەكی وەستاو لە گەردوونێكی وەستاودا وە ئوتومبیلیك دێت و بە دەورماندا دەسوڕێتەوە، ئەوا بە گوێرەی ئێمەی ناو ئوتومبیلەكە و بە گوێرەی ئەوانەی لە سەر زەویەكە یان لە گەردووندان، هەموویان ئەو ئوتومبیلە وا دەبینن كە بە دەوری ئێمەدا دەسوڕێتەوە و ڕێڕەوێكی بازنەیی دروستدەكات. تا لەو جوڵەیە تێبگەین، ئاسانترین شێواز ئەوەیە وادابنێین ڕێگایەك هەیە بە 3 ڕێڕەو وە بە یەك ئاڕاستە، كاتێك ئێمە بەرەو پێش دەڕۆین لە ڕێڕەوە ناوەندەكەدا ئەو كەسە لە پشتمانەوە دێت و بەلای ڕاستماندا دەڕوات و ئینجا بە خێراییەكی زیاتر لە خێرایی ئێمە بەردەوام دەبێت لە جوڵەكەیدا و پێچدەكاتەوە تا دەگاتە بەردەممان و، لەسەر هەمان ڕێڕەوی بازنەیی خۆی دەڕوات تا دەگاتە لای چەپمان، ئینجا دەچێتەوە پشتمان و، جارێكی تر دەگاتەوە لای ڕاستمان لە كاتێكدا ئێمەش بەردەوامین لە جوڵەمان بۆ پێشەوە بەڵام هەركات یەكێك لە ئێمەی جوڵاو بەرەو پێشەوە و لە ڕێڕەوە ناوەندەكەدا سەیری ئەو ئوتومبیلەمان كرد ئەوا وا دەبینین كە لەسەر ڕێڕەوێكی بازنەییدا دەجوڵێت بە دەورماندا، بەڵام ئەگەر كەسێك هەبێت لە سەرو هەموومانەوە و چاودێری ئەو جوڵە ڕێژەییە بكات كە لە نێوان ئێمە و ئەو كەسەدا ڕوودەدات، دەڵێت ئەو كەسە بەو جۆرە بە دەوری ئێمەدا نەسوڕاوەتەوە وەك باسمان كرد، بەڵكو ئەو ڕێڕەوێكی تری جیاواز لەوەی چاوەڕوانكراو بوو وێنا دەكات، ئەو ڕێڕەوەی ئەو وێنای دەكات شێوەیەكی شەپۆلی مەلەیی هەیـە وەك لــــــــــــە( وێنە4) دا دیارە. 

بە هەمان ڕێگا مانگ بە گوێرەی زەوی لە جوڵەدایە، وە بۆ ئەوەی لەو جوڵەیەش بگەین دەبێت بزانین كە مانگ و زەوی پێویستە پێكەوە لە جوڵەدا بن، زەوی لە ڕێڕەوە ناوەندەكەی نمونەكەی پێشوە و مانگیش لە جێی ئەو كەسەیە كە لە پشتەوە دێت و بە خێرایی بۆ لای ڕاست، بەردەممان، لای چەپ، و ئینجا جارێكی تر دەچێتەوە پشتمانەوە و سوڕەكەی خۆی تەواو دەكات وەك لە نمونەكەی پێشوودا ئاماژەمان پێدا، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە مانگ لە جوڵەكەیدا بە دەوری زەوی خێرایی جیاجیای دەبێت و لەو شوێنانەی نزیك زەوی دەبێتەوە خێرایی زیاد دەكات و لەو شوێنانەی لێی دوور دەكەوێتەوە خێرایی كەم دەبێتەوە، جوڵەی هەردووكیان بە گوێرەی كەسێكی چاودێر لە نێو سیستمەكەیاندا جوڵەیەكی بازنەیی بە ئاڕاستەی پێچەوانەی جوڵەی میللی كاتژمێر دەبێت، بەڵام بە گوێرەی چاودێرێك لە دەرەوەی سیستمەكەیان جوڵەیەكی شەپۆلی مەلەیی دەبێت وەك لە(وێنە 4) دا دەردەكەوێت. مانگ ئەو جوڵە شەپۆلیە مەلەییەی لە ماوەی یەك مانگدا بە دەوری زەویدا تەواو دەكات.

كەواتە مانگ مەلە دەكات و ناسوڕێتەوە، وە قورئانی پیرۆز هەر ئەوەندە نافەرموێت لە وەسفی جوڵەی مانگ بەوەی مەلە دەكات، بەڵكو وەسفی ئەو جوڵەیەش دەكات بەوەی مانگ دەڕوات (یجری)، ئەو وەسفەش دەگۆڕێت بە پێی مانا و ئەو تەنە جوڵاوەی وەسفكراوە و جیاوازەی لەوەی ئێمە ناوماناوە دەسوڕێتەوە، لە زمانی عەرەبیدا دەوترێت ئاوەكە دەڕوات (ان الماء یجری)، وە ئێمە دەزانین كە جوڵەی ئاو بە شێوەی شەپۆلی دەبێت، هەروەها ڕۆیشتن (جریان) بە مانای ئەوەش دێت كە جوڵەكە بە یەك ئاڕاستە بێت، وە ئەوەش سروشتی جوڵەی هەموو پارچەكانی گەردوونە كە ئاڕاستەی فراوانبوونە، وە تێبینی ئەوەش كراوە كە خێرایی مانگ لە جوڵەكەیدا جێگیر نیە بەڵكو كەم و زیاد دەكات هەروەك خێرایی مەلەوانێك لە ناو ئاودا، هەروەك شەپۆلەكانی ئاو كە بەرز و نزم دەبنەوە و لەو میانەدا خێراییان زیاد و كەم دەكات، بۆیە لە كاتێكدا چاودێرێكی سەر زەوی وا دەبینێت كە مانگ بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە ئەوا چاودێرێكی تر لە سەرەوەی كۆمەڵەی خۆرەوە واتە لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر بێت وا دەبینێت كە مانگ لە مەلەكردنێكدایە بە شێوەی جوڵەیەكی بە شەپۆلی بە دەوری زەویدا.

واتە جوڵەی مانگ بە شێوەی مەلەكردن و ڕۆیشتنە …وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۚ … ﴿١٣﴾فاطر، واتە وەسفی قورئانی پیرۆز بۆ جوڵەی مانگ تەنها ئەوە نیە كە مانگ لە جوڵەكەیدا مەلە دەكات، بەڵكو سیفەتی ڕۆیشتنیش بۆ جوڵەكەی زیاددەكات، كە ئەو وەسفەش جیاواز دەبێت لە وەسفی مرۆڤ كە دەڵێت مانگ دەسوڕێتەوە، وە لە زمانیشدا دەوترێت ئاوەكە دەڕوات، كە بێگومان جوڵەی ئاو بە شێوەی شەپۆلە وەك شەپۆلەكانی دەریا و بەیەك ئاڕاستەش دەبێت، ئەوە جوڵەی سروشتی هەموو پارچەكانی گەردوونە كە هەموو بە یەك ئاڕاستە دەجوڵێن ئەویش ئاڕاستەی فراوانبوونی گەردوونە، هەموو ئەو ئایەتانەی وەسفی گەردوون دەكەن بەوەی خۆی لە نوشتانەوەكەی دەرباز دەكات هەروەك چۆن گەڵای نوشتاوە خۆی لە نوشتانەوەی دەرباز دەكات و، ئەو ئایەتانەی وەسفی كشانی گەردوون دەكەن و، ئەوانەی وەسفی گەردوون دەكەن بەوەی تێیدایە لە مەلەكردندان، هەروەها هەموو ئەو ئایەتانەی باس لە ڕۆیشتنی پێكنەرەكانی گەردوون دەكەن، هەموو ئەو ئایەتە پیرۆزانە وابەستەی یەكترن لە مانا و لە وەسفەكانیان و لە ئەنجامەكانی ئەو وەسفە و لەو زانستە ڕاستەقینەی كە دەرئەنجام بە دەستدێت.

لە (وێنەی 6) دا جوڵە مەلەیی مانگ كە بە شێوەی شەپۆلە و بە دەوری زەویدا مەلە دەكات، بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باشتر بە دەستبێنین بۆ ئەو جوڵە فراوانبوونەی گەردوون كە هەموویان دەگرێتەوە، وەك لە ئایەتی پیرۆزی …وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (40)  يس، ئاماژەی پێدراوە.

پاش هەموو ئەوانەی دەربارەی مەلەكردنی مانگ باسكران، تەنها سەرەتایەك بوون، ئینجا لەو سەرەتاوەوە پرسیار ئەوەیە، ئاخۆ زەوی لە جوڵەكەیدا جوڵەیەكی مەلەیی هەیە بە گوێرەی خۆر و، یان بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە لە سەر خولگەیەكی هێلكەیی وەك ئەوەی (كیپلەر) باسیكردوە؟

وەڵامی ڕاست و دروست جوڵە مەلەییەكەی گۆی زەویە، وەك پێشتر ئاماژەی پێدرا، لەم گەردوونەدا هەموو جوڵەكان مەلەكردنن نەك سوڕانەوە و، لە قورئانی پیرۆزدا وشەیەك نەوتراوە بەڵگە بێت لەسەر سوڕانەوە، بەڵكو هەرچی لە گەردووندایە لە مەلەكردندان، با هەنگاو هەنگاو بۆ بابەتەكە بڕۆین، با لە مانگەوە دەسپێبكەین كە بوونی هۆكارێكی گەورە بوو بۆ ئەوەی مرۆڤ هەڵنێت بەرەو فەزا بۆ دۆزینەوەی ئاسۆكانی گەردوون، هەنگاوی دوەمیش لە زەویەوە، زەویەكەمان بە گوێرەی خۆر بە خێرایی 30 كم / چ  دەجوڵێت تا یەك سوڕی تەواو بە دەوری خۆردا تەواو بكات لە ماوەی 365.25 ڕۆژدا واتە یەك ساڵی تەواو، بێگومان بە شێوەی جوڵەی مەلەیی تەواو بە دەوری خۆردا،خۆ ئەگەر هۆكاری مەلەكردنی مانگ لەسەر ئەو پرانسیپە بێت كە دەبێت مانگ و زەویش لە جوڵەدا بن، ئەوا هەمان پڕانسیپ بۆ مەلەی زەوی بەدەوری خۆردا ڕاست دەبێت، واتە دەبێت زەوی و خۆریش لە جوڵەدا بن تا ئەو شێوە جوڵەیە دروست ببێت، لێرەدا ئەم پرسیارە دروست دەبێت ئاخۆ خۆر جوڵەكەی لە شوێنی خۆیەوە دەبێت بێ‌ ئەوەی بگەڕێتەوە هەمان شوێنی خۆی؟

وەڵام بەڵێ‌، خۆر دەجوڵێت یان دەڕوات (تجری) بە دەوری ناوەندی مەجەڕەكەماندا هەموو 250 ملیۆن ساڵ جارێك وە بە تێكڕای خێرایی 220كم/چ لە جوڵەدایە، واتە زەوی بە دەوری خۆردا مەلە دەكات لە سەر خولگەی خۆی و بە هەمان شێوەش مانگ بەدەوری زەوی مەلە دەكات لەسەر خولگەی خۆی، وە جوڵەكانیشیان پێچەوانەی جوڵەی میلی كاتژمێرە و بە ئاڕاستەی فراوانبوونی گەردوونە.

لە (وێنەی 7 )دا جوڵە شەپۆلی مەلەیی زەوی بە دەوری خۆردا بە ڕوونی دەردەكەوێت هەروەك چۆن پێشتر جوڵە شەپۆلی مەلەیی مانگ بەدەوری زەویدا ڕوونكرایەوە، ئیتر ئەو جوڵەیە نە بازنەییە و نە سوڕانەوەیە وەك (كیپلەر) باسی كردوە. كاتی خایەنراو بۆ جوڵە مەلەییەكەی زەوی بە دەوری خۆردا یەك ساڵی تەواوە و، بۆ جوڵە مەلەییەكەی مانگیش بەدەوری زەویدا یەك مانگی دەوێت.

(وێنەی 8) وێنەیەكی دیكەی ڕوونكردنەوەییە بۆ جوڵە شەپۆلیە مەلەییەكەی زەوی بەدەوری خۆردا.

لەوانەی پێشوو دەردەكەوێت كە مانگ لە سەر خولگەی خۆی و بە جوڵە شەپۆلیە مەلەییەكەی خۆی بەدەوری زەویدا لە جوڵەدایە و، لە هەمان كاتدا زەوی لەگەڵ مانگەكەیدا و بە جوڵە شەپۆلیە مەلەییەكەی بەدەوری خۆردا لە جوڵەدایە و، لەبەرئەوەی مانگ جارێك بەدەوری زەوی و جارێكیش لەگەڵ زەوی بەدەوری خۆردا لە جوڵەیەكی شەپۆلی مەلەییدایە، واتە مانگ دوو جۆر جوڵەی دەبێت لە هەمان كاتدا، بۆیە ئەو خولگەیەی مانگ لەسەری مەلە دەكات لە ساڵێكدا 12 جار شەپۆلەكەی دووبارە دەبێتەوە، بەڵام جوڵە شەپۆلیەكەی زەوی بەدەوری خۆردا لە ساڵێكدا تەنها 1 جار دووبارە دەبێتەوە، دەتوانین هەردوو جۆری جوڵە شەپۆلیە مەلەییەكانی مانگ و زەوی بەدەوری خۆردا، ( وێنەی 9 ) ئەوە ڕووندەكاتەوە.

سەرچاوە:

http://www.quran-m.com/firas/arabicold/?page=show_det&id=1980&select_page=12

گرنگترین سەرچاوەكانی نووسەر:

http://www.su.wikipedia.org/wiki/gambar:wave_motion-i18n.png

http://en.wikipedia.org/wiki/

http://www.nasa.gov/

Share Button

333 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top