توێژینەوەیەک لە ئێران لەسەر سیولک

285 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

 

توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان (٥١) منداڵی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نیوان (١١ بۆ ١٢) ساڵی ده‌بوو، ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌ بۆ سێ شت بوو:
یه‌كه‌م : بۆچی منداڵه‌كان به‌ ناڕێكی ده‌م و ددانیان ده‌شۆن؟
دووه‌م : ئاستی تێگەیشتن‌ و په‌سه‌ندكردنی سیواك و فڵچه‌ی ددان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ منداڵه‌وه‌.
سێیه‌م : كاریگه‌ریی ڕێك به‌كارهێنانی سیواك و فڵچه‌ی ددان له‌سه‌ر لابردنی پڵه‌گی ددان (پڵه‌گ: هۆكاری كلۆری ددانه‌).
زۆریی مناڵه‌كان له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی به‌ ڕێكوپێكی ده‌م وددانیان خاوێن ناكه‌نه‌وه‌ و (٢٤) لە منداله‌كان سیواكیان به‌كار ده‌هێنا چونكه‌ ئاسانه‌ بۆ به‌كارهێنان و (٢٢)یان فڵچه‌ی ددانیان به‌كار ده‌هێنا چونكه‌ سیواك تام و بۆنی هه‌یه‌ و،‌ له‌ لابردنی پڵه‌گیشدا هه‌مان كاریگه‌رییان هه‌یه،‌ بۆیه‌ زۆریك له‌ منداڵه‌كان له‌ دوو هه‌فته‌ی كۆتایی توێژینه‌وه‌كەدا‌ سیواكه‌كانیان گۆڕی به‌ فڵچه‌ی ددان.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ سیواك باشترین جێگره‌وه‌ی فلچه‌ی ددانه‌.

Share Button

285 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top