سیواک یان فڵچەی ددان ؟!

102 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

 له‌ وڵاتی سعوودیه‌ چه‌ند پزیشكێک هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌راوردكاریی نێوان سیواك و فڵچه‌ی ددان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پاك وخاوێنیی ده‌م و ددان و باری تیشوه‌كانی ده‌وروبه‌ری ددان.
Oral hygiene and periodontal status associated with the use of Miswak or toothbrush among Saudi adult, population
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك وه‌رگیران كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (٢٠ – ٤٠) ساڵ ده‌بوو، كه‌ هه‌موویان كران به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌وه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌نها سیواكیان به‌كار ده‌هێنا.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ته‌نها فڵچه‌ی ددانیان به‌كار ده‌هێنا.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م فڵچه‌ی ددان و سیواكیان به‌كارده‌هێنا له‌ پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانیان، كه‌ پاكوخاوینیی ده‌م، پووك، قوڵی پووك و دا‌خورانی پووك، هه‌ڵسه‌نگێندران .
له‌ باری پاك و خاوێنیدا هیچ جیاوازییه‌ك به‌دی نه‌كرا له ‌نێوان كۆمه‌ڵه‌كاندا (چونكه‌ فڵچه‌ی ددان و سیواك له‌ ڕووی ته‌كنیكه‌وه‌ هه‌مان میكانیزمی ئیشكردنیان هه‌یه‌).
به‌ڵام له‌ ڕووی ته‌ندروستیی پووك و قوڵی پووكه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌ندروستیی پووكیان باشتربوو به‌ به‌راورد بە گرووپی دووه‌م و، له‌ ڕووی داخورانی پووكیشه‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه‌ فڵچه‌ی ددانیان به‌كار دەهێنا، داخورانی پووكیان زیاتر بوو به‌ به‌راورد به‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌م.

Share Button

102 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top