سیواک یان هەویری ددان؟!

78 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

سێ توێژه‌ر لە كوردستان هه‌ستان به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ریی به‌رهه‌مه‌کانی سیواك و هه‌ویری ددان له‌سه‌ر ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی كلۆری ددان.
Efficacy of Miswak toothpaste and mouthwash on cariogenic bacteria
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر (٤٠) قوتابی ئاماده‌یی ئه‌نجام درا كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگی خایاند، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌سه‌كان كران به‌ چوار كۆمه‌ڵه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌ویری سیواك، غه‌رغه‌ره‌ی سیواك، هه‌ویری ددانی ئاسایی و نۆرماڵ سه‌لاین (ئاو)ی به‌كارهێنا، كه‌ تێیدا نموونه‌ له‌ لیكی كه‌سه‌كان وه‌رگیرا پێش به‌كارهێنان و ڕاسته‌وخۆ دوای به‌كارهێنان و دوای دوو هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنان..
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی سیواك كاریگه‌ریی‌ زیاتره‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كلۆریی ددان به بە‌راورد به‌ هه‌ویری ددانی ئاسایی.

Share Button

78 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top