سیواک یان هەویری ددان؟!

86 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

له‌ ساڵی (٢٠١٤) توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا له‌سه‌ر به‌راوردكاری له‌ نێوان سیواك و هه‌ویری ددان لە سەر چەند منداڵێك.
Evaluation the effects of using Miswak tooth stick and dental tooth past on teeth of Handicaps children
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا باشترین جۆری سیواك به‌كار هێنرا و منداڵه‌كان فێر كران كه‌ چۆن به‌كاری بێن.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر (٣٢) منداڵی كه‌مئه‌ندام ئه‌نجام درا و بۆ ماوه‌ی (١٦) مانگ توێژینه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، كه‌ هه‌موو مانگێ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ده‌م و ددان و پووكی منداڵه‌كان ده‌هات تۆمار ده‌كرا..
ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شداریی توێژینه‌وه‌كه‌یان پێ كرا، كران به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان بۆ شتنی ده‌م و ددانیان ته‌نها هه‌ویری ددانیان به‌كار ده‌هێنا، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش ته‌نها سیواكیان به‌كار ده‌هێنا.
له‌ ئه‌نجامدا توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ سیواك باشترین پاككه‌ره‌وه‌ و باشترین ڕێگریكه‌ره‌ له‌ خراپبوونی ده‌م و ددان، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌‌ی سیواكیان به‌كار هێنا oral hygieneده‌م و ددانیان پاكوخاوێنتر بوو له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ هه‌ویری ددانیان به‌كارده‌هێنا.

Share Button

86 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top