You Are Here: Home » بابەتەكانمان »   دڵ

  دڵ

  دڵ

ئەحمەد مووحەممەد نەقاش

 

تێڕامان و وردبوونەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورەدا،دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەورەیی خوا بزانین، هەموو ئەو بوونەوەرە عەجایەبانەی کە دروستی کردوون شایەتی دەدەن بەوەی کە دروستبوونیان لەخۆوە نەبووە، وە شایەتی گەورەیی خوا دەدەن، ئەوەی کە ئێستا دەیخوێننەوە دەربارەی یەکێک لە ئەندامە هەرە گرنگەکانی لەشی ئادەمیزادە کەخوای گەورە  زۆر بە عەجایەبی دروستی کردووە، لە لەشی ئادەمیزاد دا (٨٠)ئەندام هەنە ، بەڵام پێش ئەوەی کە باسی دڵ بکەین با سەرنجێکی کەم بدەینە(دی.ئێن.ئەی)، زانایانی سەردەم درێژی هەر شریتێکی دی ئێن ئەی ناو یەک خانە بە(٢،٠٤م)دادەنێن، بەمەش درێژی زنجیرەی دی ئێن ئەی لە هەموو خانەکانی جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتوو(کە ژمارەی خانەکان بەنزیکەیی ١٠٠هەزار بلیۆن خانەیە)،دەکاتە (٢،٠٤*١٠١٤= ٢٠٤بلیۆن کیلۆمەتر)، ئەم زنجیرەیە نزیکەی ١٣٦٥ جار دووریی نێوان زەوی و خۆرەکتێبی(بوونەوەر چۆن بەدیهات؟)، ئەمە تەنها شتێکی زۆر بچووک بوو دەربارەی دی ئێن ئەی، با ئێستا بچینە ناو قوڵایی چەند  دڵ، کە بەڕاستی لە هەر وشەیەکی دا ئەم ئایەتە پیرۆزە دێتە بیرمان، خوای گەورە دەفەرمووێت(وَفِي أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ)(الذاريات:٢١) ،واتە: (بەڵگەو نیشانەی زۆریش لەدەروونەکانی خۆتاندا هەن، جا ئایا نایان بینن؟).

دڵ بە ژمارە شایەتی بە گەورەیی بەدیهێنەر دەدات:

ئادەمیزاد لە هەموو تەمەنیدا بە گشتی(٢.٥)ملیار جاردڵی لێدەدات،وە لە ڕۆژێکدا(١٠٠هەزار)جار دڵ لێدەدات،واتە لە ساڵێکدا(٣.٦)ملیۆن جار، دەرئەنجام لە گشت تەمەندا(٢.٥)ملیار جار لێدەدات،ئەم ڕێژەیەش بە لێکدانەوەی ئەوەی کە کەسێک٧١ ساڵ تەمەنی بێت.

دڵ کاردانەوەی هەیە بەرامبەر بە دەنگەکان

لەو کاتانەی کە ئێمە گوێبیستی مۆسیقایێکی هێواش دەبین  ئەوا دڵمان لێدانی بە شیوەیەکی هێواش دەبێت، بەڵام کاتێ گوێبیستی مۆسیقایێکی جۆری ڕۆک دەبین ئەوە دڵمان بە خێرایی لێدەدات،بەڵام ئێمە دەڵێین کە باشترین شت بۆ گوێگرتن لێی دەنگی(قورئانی پیرۆزە)، چونکە دڵ هێمن دەبێتەوە بە دەنگی وتەی بەدیهێنەرەکەی هەر وەک خوای گەورە ئەفەرمووێ(أَلاَ بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)(الرعد:٢٨)،واتە:(ئێوە بزانن بەیادکردنەوەی خوا دڵەکان ئارام دەگرن و دڵنیا دەبنەوە).

دڵی ئادەمیزاد بەراورد بە دڵی گەورەترین گیانەوەر

دڵی ئادەمیزاد کێشەکەی لە نێوان(٢٥٠-٣٠٠گم)ە، وەبەڕێژەی (٤.٥) لیتر خوێن بە ناو جەستەدا دەپاڵێوێت،بەراورد بە دڵی زەبەلاحترین ئاژەڵ (نەهەنگی شین)،کە کێشی دڵی نەهەنگی شین نیو تەنە، وە نزیکەی (٨٥٠٠لتر)خوێن بە ناو جەستەی ئەم ئاژەڵە زەبەلاحە دەپاڵێوێت، وەئەم وێنەیە وێنەی دڵی نەهەنگە بە قەبارە ڕاستییەکەی.

 

  جووڵەی لەخۆیەتی و دەزگای بەرهەمهێنانی وزەش هەر لەخۆیەتی

دڵ هەر لەناو خۆیەوە هێزێکی هەیە کە دەتوانێ ترپە بکات، بۆ بەرهەمهێنانی ئەم وزەیە تەنها پێویستی بە چەند ئۆکسجینێکی گەرەک هەیە.

نەخۆشی دڵڕەقی

نەخۆشی دڵڕەقی نەخۆشیێکە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوبۆتەوە لە ناومان و تەنانەت هەستیشی پێ ناکەین، وە لەوانەشە هۆکاری ئەم نەخۆشیە چەند گرفتێک بن کە ناتوانین چارەیان بکەین، وە ئایەتێکی زۆر گەورە و پیرۆزی خوای گەورە هەیە لەقورئانی پیرۆزدا کە چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەکات و کەسیشمان قسەی لەبارەیەوە ناکەین…

دڵڕەقی تەنها بەس نەخۆشی نییە بەڵکو سزایە خوای گەورە بەسەر بەندەدا دەهێنێت، وە هەروەها تاوانە و خوای گەورە سزاکەی بە(وَیْل)دەداتەوە لە ناو ئاگری جەهەننەمدا(خواپەنامان دا)،کە بۆماوەی(٧٠)ساڵ  وە زیاتریش سزا دەدرێت، خوای گەورە فەرموویەتی(فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)(الزمر:٢٢)،واتە:(جا سزا و ئازار بۆئەوانەی کە دڵڕەقن لە بەرانبەر یادی خوادا، ئەوانە لەگومڕاییەکی دیار و ئاشکرادان).

کەواتە ئازیزەکانم، بەڕاستی کاتێک کە قورئان دەخوێنیتەوە یان دەخوێنرێتەوە و گوێبیستی ببیت و  هیچ شتێکیشت بەسەردا نەیێت و هەست بە هیچ شتێک نەکەیت ئەوا بزانە کە دڵڕەقیت، چونکە ئەو کەسانەی کە قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە یان گوێبیستی دەبن فرمێسک لە چاویان دێتە خوارێ یان دڵیان خۆش دەبێت و دەزوولایی بە جەستەیاندا دێت.

وە خوای گەورە زۆر بەباشی باسی ئەمڕۆشی کردووە فەرموویەتی(إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآَخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) (الزمر:٤٥)،واتە:(کاتێکیش ناوی خوا بە تەنها هێنرا(بەبێ ناوهێنانی بتەکان)ئەوانەی کە بێباوەڕن بە هاتنی ڕۆژی دوایی دڵگران دەبن و(دەدەچلەکێن)، ئەگەر هات و لەگەڵ ناوی خواشدا ناوی بتەکانیان هێنران، ئەوا خۆشحاڵ دەبن و (دەگەشێنەوە).

وە لە کۆتایدا ئەوانەی کە دڵخۆش و دڵکراوە دەبێت بە خوێندنەوە و گوێگرتنی قورئانی پیرۆز ئەوا بڕوادارە، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی(أَلاَ بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)(الرعد:٢٨)،واتە:(ئێوە بزانن بەیادکردنەوەی خوا دڵەکان ئارام دەگرن و دڵنیا دەبنەوە).

تەنها بڕێکی کەم لە ئاڕەق بۆ دڵ خەراپە

لە سایتی زانکۆی(هاڕڤاڕد)کە دیارە لەساڵی (٢٠١٥)تاقیکردنەوەیەکیان کردووە لەسەر خواردنەوەی ئاڕەق وە ئایا ئەو قسەیە ڕاستە کە سەردەمانێک دەگوترا(“ئاڕەق دڵ بەهێز دەکات“)، وەلەم باسەشدا دوو ئیعجاز هەنە لە دوو فەرموودەی نازدار()، دوای تاقیکردنەوەکە ئەنجامەکە بە پێچەوانەی ئەم قسەیە دەرچوو وە گوتیان کە تەنها بڕێکی زۆر کەمیش لە ئاڕەق زیانی هەیە بۆ دڵ، کەواتە دەرکەوت کە پێچەوانەکەی ڕاستە، پێش ئەم تاقیکردنەوەیەش چەند زانکۆیەک هەستان بە تاقیکردنەوەیەک و بۆ ئەوەی بسەلمێنن کە ئەگەر بێتوو پیاوان ڕۆژانە دوو پەرداخ ئاڕەق بخۆنەوە وە ئافرەتان یەک پەرداخ ئاڕەق بخۆنەوە ئەوا دەرئەنجام دڵیان بەهێز دەبێت، بۆیە هەستان ئەم تاقیکردنەوەیەیان کرد لەسەر کۆمەڵە پیاو و ئافرەتێک، دەرئەنجام هیچیان بەسەر دانەهات،بەڵام کە گەیشتنە تەمەنی سەروو(٦٠)ساڵی، هەموویان تووشی نەخۆشی زۆر پیس هاتن کە هۆکارەکانیان ئەلکهول بوو، ئەمەش لەگۆڤاری (سێرکیولەیشن)بوو لەژمارەی(٦)ەم،ساڵی(٢٠١٥).

ئەم تاقیکردنەوەیەی زانکۆی هاڕڤارد لەسەر ٤٤٠٠ کەسی ئاڕەق خۆر کرا، ئینجا لە ئەنجامدا ووتیان:

١)تەنانەت خواردنەوەی بەشێکی گونجاو و دیاریکراو و کەمیش هەر زیانی دەبێت بۆ دڵ.

٢)بەهیچ شێوەیەک ناکرێ ئاڕەق چارەسەری دەردێک بێت.

ئا ئەمە ئەو دەرئەنجامەیە کە زانکۆی هاڕڤارد پێی گەیشتووە لەساڵی (٢٠١٥)، بەڵام پەیغەمبەری نازدار() پێش(١٤٠٠)ساڵ لەمەوبەر بە ئێمەی ڕاگەیاندووە، فەرموویەتی(ما أسكر كثيره فقليله حرام)(رواه الترمذي) ،ئەم فەرموودەیە دڵنیامان دەکاتەوە کە تەنانەت بڕێکی کەمیشی هەر حەڕامە، وە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا ئەو شتانەی کە حەڕامکراون کەم یان زۆر زیانیان هەیە بۆ ئێمەی ئادەمیزاد.

وە بەهەمان شێوە لە فەرموودەیەکی تردا فەرموویەتی(إنه ليس بدواء ولكنه داء)(رواه مسلم)، وە لەم فەرموودەیەدا بەهەمان شێوە دڵنیامان دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێ ئاڕەق ببێتە چارەسەر بۆ هیچ یەک لە دەردەکان.

تووڕەیی دڵ کاوڵ دەکات

توێژینەوەیەکی تازە لە بەرواری(٢٤-٢-٢٠١٥) کە لە زانکۆی(سیدنی)دا ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ووتیان کە تووڕەبوون دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ بۆ هەشت جار زیاتر بکات.

توێژەرەکان دەڵێن کە: لە ساتی تووڕەبوندا دڵ بە ڕێژەیەکی زۆر خوێن دەپاڵێوێت و لەئەنجامدا پەستانی خوێن زیاد دەکات، دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

وە هەروەها پڕۆفیسۆر گیۆفری تۆفلەر دەڵێت(“ئامۆژگاری و پەیامی ئێمە بۆ خەڵکان ئەوەیە کە خۆیان بە دوور بگرن لە تووڕەبوون و ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ بە هەر شێوەیەک کە دەکرێ“).

وە نازدار()ئامۆژگاریمانی کردووە بە ئەوەی کە تووڕە نەبین، هەروەک چۆن فەرموویەتی(لا تغضب، فردد مرارًا، قال: لا تغضب)(رواه البخاري)، لەم فەرموودەیەدا نازدار ئامۆژگاریمان دەکات بەوەی کە تووڕە نەبین، وە لە فەرموودەیەکی تردا فەرموویەتی(ليس الشّديد بالصُّرعة، إنّما الشّديد الذي يملك نفسه عند الغضب)(متفق علیه)،کەواتە ئەو کەسە ئازا نییە کە لەساتی تووڕەبووندا یەکسەر دەست بکاتەوە و لە کەسەکەی بەرامبەر خۆی بدات، بەڵکو ئەو کەسە ئازایە کە لە کاتی تووڕەبوندا خۆی بگرێتەوە.

پاک کردنەوەی ددانەکان دڵ بەهێز دەکات

خۆشەویستانم توێژینەوەیەکی بەڕیتانی هەیە کە دەڵێ وازهێنان لە شووشتنی ددان بۆ ماوەی ٢ جار لە ڕۆژێکدا نەک تەنها زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت بەڵکو زیان بە دڵیش دەگەیەنێت.

توێژینەوەکە دەڵێت کە ئەوانەی شووشتنی ددان و پاک کردنەوەی دەمیان وازلێهێناوە، بەڕێژەی(٪٧٠)ئەگەریان زیاترە بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشیەکانی دڵ ببن لەوانەی کە دەیشۆن.

وە هەروەها پسپۆڕەکان و پزیشکەکانی ددان دەڵێن کە شووشتن و پاک کردنەوەی ددان یادگە بەهێز دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکان دەماغ و جەڵتەی دەماغ کەمتر دەکات.

پزیشکی ئەمریکی(بێل دۆرفمان) دەڵێت:ئەوەی کە لەناو دەمدا دەگوزەرێت زۆر کاریگەری هەیە لەسەر گشت جەستەماندا.

دەربارەی ئەمەش پەیغەمبەری نازدار()فەرموویەتی(لولا أن أشقّ على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة)،کەواتە نازدار بە گرنگی پاک و خاوێنی دەم و ددانی زانیوە، هەر بۆیە وای فەرمووە.

وە دەربارەی ئەوەی کە بۆچی خوای گەورە داری(الأراك)ی هەڵبژاردووە،بە ئینگلیزیش (سالڤەدۆرە پێرسیکە)ی پێ دەڵێن، بۆ ئەوەی سیواکی لێ دروست بکەین، ئەوا زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی سیواك زۆر باشترە لە بەکارهێنانی فڵچەی ددان، چونکە ئەم دارە پێکهاتەی زۆر عەجایەبی دژە بەکتریای تێدایە.

 

سەرچاوەکان:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2012-12-04-18-32-28/156-2010-06-02-23-39-48 , http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-17-58/1893-2016-01-19-20-07-16 , http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-17-58/1828-2015-09-01-06-32-32 ,

کتێبی(بێستانی ئیعجازەکان)

http://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/2048872615568969?journalCode=acca 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top