You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەدیهێنانێکی ورد لە زیندەوەرێکی بچوکدا مێرووی تەختە شیکەرەوە

بەدیهێنانێکی ورد لە زیندەوەرێکی بچوکدا مێرووی تەختە شیکەرەوە

و: تارا موحەممەد

بەتەنها سەیرکردن و تێ ڕامان لە بەدیهێنراوەکانی ناو ئەم جیهانە، داخوازی ئیمان هێنانه بە بەدیهێنەرێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها و دانایی بێ سنوور. ئەو بەدیهێنەرەی کە جێ دەستی خۆی بە بەڵگەی ئاشکرا لەناو بەدیهێنراوەکانیدا جێ هێشتووە. پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیا ڕێگەی خۆش کردووە بۆ وردبونەوەی زیاتری مرۆڤ لە پێکهاتەکانی ناو ئەم گەردوونە و لەناویشیاندا زیندەوەرانی تر، ئەمەش منەتێکی گەورەیە کە خوای گەورە بەخشیویەتى یە ئادەمیزاد و دەسەڵاتی بەسەر هەموو زیندەوەرانی تردا هەیە.

لەگەڵ بیرکردنەوە لەو ئایەتەدا کە دەفەرموێت:صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ ۚ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (88) النمل، واتە: ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌و خوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه‌.

 لە سوڕی ژیانی زیندەوەرێکی بچوک کە بە «مێرووی تەختە شیکەرەوە» ناودەبرێت، ورد دەبینەوە.

ئەم مێرووە لە پێناو ژیان و مانەوەیدا، داری زیندوو یاخود کەلوپەلی لە تەختە دروستکراو دەکاتە ناوەندێکی گونجاو بۆ دانانی هێلکەکانی، ئەم مێرووە خاوەنی ئەندامۆچکەیەکی بەهێزە کە وەك ئامێرى (درێل) کاردەکات و ئەرکی کونکردنی تەختەکە و دروستکردنی دەرچەیەکە بۆ کردنە ناوەوەی هێلکەکان لەو ڕێگەیەوە بۆ ناو کرۆکی تەختەکە، کە ئەم هێلکانە بۆماوەی (١ بۆ ٤ هەفتە) لەناو تەختەکەدا دەمێننەوە و لەپاشان دەبنە کرمۆکە (یرقة)، گومانی تێدا نى یە ئیلهامێکی ئیلاهی ئەم مێرووەی فێرکردووە کە ئەو کرمۆکانەی لەپاش تروکانی هێلکەکان دێنە دەرەوە، بۆ ژیان و گەشەکردنیان پێویستیان بەو تەختەیە هەیە.

ئەم کرمۆکانە بە سود وەرگرتن لە ماددە پێکهێنەرەکانی تەختەکە لەڕێی شیکردنەوەیەوە و پلەی گەرمی و شێداری ناوەندەکە دەژین.. کرمۆکەکان ماوەی (١) مانگ تا چەند ساڵێک لەناو تەختەکەدا دەتوانن بمێننەوە و لە پێکهاتەی تەختەکە بخۆن. تا ئەو قۆناغەی سوڕی ژیانیان تەواودەکەن.

 

 وێنەى مێرووی ڕاوچی

ئەوەی جێی سەرسامییە بونی جۆرە مێروویەکی ترە کە بە ڕاوچی(Voracious Insect) ناودەبرێت. ئەم مێرووە مشەخۆرە چاودێری تروکانی هێلکەکانی مێرووی ته‌خته‌ شیكه‌ره‌وه‌ دەکات تاکو کرمۆکەکان بخوات بەر لە گەشەکردنیان.

بە سەرنجدان لە سوڕی ژیانی ئەم زیندەوەرە بچوکانە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە خوداوەندی ڕۆزیدەر هێندەی کە بۆ ژیانیان پێویست بێت ژیری و ئاوەزی بەو مێرووە بچوکانە بەخشیوە و هەروەها کردونی بە بەڵگەی ئاشکرا لەبەرچاوی مرۆڤی سەرداری زیندەوەراندا تاکو لێی ڕابمێنن و بەدیهێنەرەکەی بناسن.

سه‌رچاوه‌:

http://lancaster.unl.edu/pest/resources/wooddestroying103.shtml

http://www.usda.gov/wps/portal/usda/usdahome

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top