You Are Here: Home » هەمەجۆر » بابەتی ئیمانی » كۆنترین كۆپی قورئانی پیرۆز

كۆنترین كۆپی قورئانی پیرۆز

زانا ئەڵمانیەكان كۆپیەكی قورئانی پیرۆزیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زاینی و، لە ساڵی 1864 دا گەیشتۆتە زانكۆی «توبینگن»ی ئەڵمانی و بڕوا وایە كە ئەو قورئانە پاش وەفاتی پەیامبەر موحەمەد (صلى الله عليه وسلمبە 20 تا 40 ساڵ نوسرابێتەوە، بە پێی زانكۆی ناوبراوی ئەڵمانی لە ڕۆژی دووشەمەی 10/11/2014 ئەو كۆپیەی قورئانی پیرۆز كە ئێستا وا لە كتێبخانەی ئەو زانكۆیە كۆنترە لەوەی كە یەكەم جار مەزەندەكرابوو، چونكە پێشتر بڕوا وابوو كە ئەو كۆپیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەم یان نۆیەمی زاینی، بەڵام لە ئێستادا بۆیان دەركەوتوە كە ئەو كۆپیەی قورئانی پیرۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وە بە پێی تۆژەرەوانی ئەو زانكۆیە ئەو كۆپیە پاش وەفاتی پەیامبەر (ساڵی 632 ز) بە 20 تا 40 ساڵ نوسراوەتەوە، پشكنینی ورد كراوە بۆ نمونەی ئەو نوسراوە لە میانەی پڕۆژەیەكی تۆژینەوەیی جیهانی كە تیایدا مەبەستیانە زۆر بە وردی مێژووی نووسینەوەی قورئانی پیرۆز دیاریبكەن، وتەبێژی زانكۆكە ڕوونیكردەوە كە كۆپیەكە بە خەتی كوفی نوسراوە، ئەوەش یەكێكە لە كۆنترینی خەتە عەرەبیەكان كە دەتوانرێت بە وردی مێژووی ئەو دەقە قورئانیە پیرۆزانە دیاریبكرێت لە میانەی تایبەتمەندیەكانی ئەو جۆرە خەتەوە، هەروەها دەشتوانرێت لە ڕێگای فیزیاویەوە ڕاستاندن بۆ ئەو ئەنجامانە بكرێت، وە بە پێی ئەو ژنە وتەبێژە ئەو نوسراوە كۆنترینە كە لای ئەوان هەبێت. ئەو كۆپیە لە ساڵی 1864 دا دەگاتە كتێبخانەی زانكۆی «توبینگن» لە میانەی كڕینی هەندێك كتێب تایبەت بە قونسوڵی ڕوسی ( یۆهان گۆتفرید فیتس شتاین ).

سەرچاوە:

http://arabic.rt.com/news/764434

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top