You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هەندێک لەو ڕەخنانەی لە قورئان دەگیرێت وەڵامی گومانی ئەوانەی دەڵێن قورئان بە مانا دابەزیوە نەک بە لەفز

هەندێک لەو ڕەخنانەی لە قورئان دەگیرێت وەڵامی گومانی ئەوانەی دەڵێن قورئان بە مانا دابەزیوە نەک بە لەفز

 

 

ڕەنگە جاران زۆرێك لە موسوڵمانان نەیانزانیبێت حیكمەت و دانایی چییە لەو هەموو ئاماژە قورئانییە بە دابەزینی قورئان بەزمانی عەرەبی، ئایا كەسێك هەبووە گومانی هەبێت لەوەی كە قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزیوە؟ بەڵام ئێستا دوای پەیدابوونی هەندێك كەس لەناو موسوڵماناندا و بە ناوی ئیسلام و بیرمەندی ئیسلامییەوە كە دەڵێن قورئان بە لەفز بەسەر پێغەمبەردا دانەبەزیوە بەڵكو بەمانا دابەزیوە و پێغەمبەریش بە دەربڕینی خۆی بە زمانی عەرەبی دایڕشتۆتەوە، یەكێك لە نهێنییەكانی ئەو هەموو ئاماژەپێكردنەی قورئان بە مەسەلەی زمانی عەرەبی تێدەگەین و دەزانین بۆچی خوا ئەوەندە جەختی كردۆتەوە لەسەر ئەوەی كە قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزیوە و قورئان كتێبێكی عەرەبییە، بۆیەش دەڵێم یەكێك لە نهێنییەكان چونكە لەوانەیە دەیان نهێنی تر لەژێر ئەم ئاماژەنەدا هەبێت كە لەوانەیە یەكێكی تریان ئەوەبێت كە دەبێ‌ قورئان هەر بە عەرەبی بمێنێتەوە و ئەوەی بەسەر كتێبەكانی پێشوودا هات كە بەو زمانەی پێی دابەزیون نەماون بەسەر ئەمیشدا نەیەت و نایەت، واتە هەم فەرمانە و هەم بەڵێن و پەیمانە، فەرمانە بە موسڵمانان قورئان بە زمانە عەرەبییەكەی بهێڵنەوە و پەیمانیشە لە خواوە بەوەی كە قورئان بەو زمانەی پێی دابەزیوە دەمێنێتەوە كە زمانی عەرەبییە.

جا ئایا قورئان بە لەفز و مانا دابەزیوەتە سەر پێغەمبەر یا تەنها بەمانا و پێغەمبەر خۆی لە ژێر كاریگەری كلتوری كۆمەڵگە و سەردەمەكەیدا بەدەربڕینی خۆی دایڕشتۆتەوە؟ وەڵامەكەمان لەم چەند خاڵەدا كورت دەكەینەوە:

1-باشترین كەس وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە خودی قورئانە، جا بۆیە ئێمە سەرەتا بەڵگەكانی قورئان دێنینەوە پاشان بەڵگە مێژوویی و عەقڵی و لۆژیكییەكان.

خوا لە چەندین شوێنی قورئاندا بە ڕاشكاوی دەفەرموێت:

وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (192) نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (193) عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ (194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ (195) الشعراء.

إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٢﴾ يوسف.

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ (37) الرعد.

وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ قُرْآَنًا عَرَبِيًّا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا (113) طه.

وَلَقَدْ ضَرَبْنا لِلنَّاسِ فِي هذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (27) قُرْآنًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِي عِوَجٍ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (28)  الزمر.

حم (1) تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ (2) كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (3)  فصلت.

وَكَذلِكَ أَوْحَيْنا إِلَيْكَ قرآنا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقرى وَمَنْ حَوْلَها وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (7)  الشوری.

حم { 1 } وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ { 2 } إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْءَانًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ { 3 }  الزخرف.

 وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَىٰ إِمَامًا وَرَحْمَةً ۚ وَهَٰذَا كِتَابٌ مُّصَدِّقٌ لِّسَانًا عَرَبِيًّا لِّيُنذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ (12)  الأحقاف.

وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآَناً أَعْجَمِيّاً لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آَيَاتُهُ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آَمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آَذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ (44)  فصلت.

ئەم ئایەتانە بەڵگەی یەكلاكەرەوەن لە سەر ئەوەی كە قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزیوە نەك بە مانا دابەزیبێتە سەر دڵی پێغەمبەر و ئەو بە زمانی خۆی دایڕشتبێتەوە، چونكە دابەزین بە مانا پێویست بە ئاماژەكردن بە زمان ناكات چونكە ماناكان زمانیان نییە، بەڵكو ئەو كەسەی مانایەك دێتە دڵیەوە خۆی دوایی دەتوانێ‌ بە هەر زمانێك بێت دەری ببڕێت.

2-كاتێك بێباوەڕەكان داوا لە پێغەمبەر دەكەن قورئانێكی تریان بۆ بێنێت یا ئەم قورئانە بگۆڕێت قورئان لەوەڵامدا دەڵێت:

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ۙ قَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَٰذَا أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِن تِلْقَاءِ نَفْسِي ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ  إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (15) یونس.

واتە من بۆم نییە لە خۆمەوە ئەم قورئانە بگۆڕم من تەنها شوێنی ئەوە دەكەوم كە بۆم نیگا دەكرێت، من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بكەم لە ڕۆژێكی گەورەدا سزای سەخت بدرێم.

3-تەحەدداكردنی بێباوەڕەكان بەوەی كە بتوانن كتێبێك لە شێوەی قورئان، یا لە شێوەی سورەتێكی قورئان بێنن لە ڕووی ڕەوانبیژی و شێوازی داڕشتنەكەیەوە بوو، ئەمەش بەڵگەیەكی ڕوونە لە سەر ئەوەی كە قورئان بە لەفز دابەزیوە بەسەر پێغەمبەردا، چونكە پێغەمبەر ئاخاوتنی تریشی هەبوو بەڵام تەحەددای پێنەكراوە، تەحەدداكەش بۆ عەرەب نابێ‌ لە ڕووی ناوەڕۆكی قورئانەوە بێت چونكە جیاوازییەك بەدینەدەكرا لە نێوان ناوەڕۆكی قورئان و قسەكانی پێغەمبەردا بەڵكو پێغەمبەر زیاتر ناوەڕۆك و مەبەستەكانی قورئانی ڕوون دەكردەوە، كەواتە هەردەبێت ئەو تەحەددایە بە پلەی یەكەم بۆ ڕەوانبێژی و شێوازی قورئان بێت. ئەگەر مانای قورئان لای خواوە بوایە و داڕشتنەكەی لای پێغەمبەرەوە ئەو كاتە مانایەك نەدەما بۆ تایبەتكردنی قورئان بە تەحەددا بەڵكو تەحەددا بە هەموو ئەو قسانە دەكرا كە پێغەمبەر دەیكرد.

4-هەڵوێستی بێباوەڕان لە قورئان دەریدەخات كە قورئان بەزمانی عەرەبی و بە لەفز و مەعنا بەسەر پێغەمبەردا دابەزیوە.

ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە كە بێباوەڕەكان دەیانزانی قورئان لە دانانی خودی پێغەمبەر نییە چونكە ئەویان پێشتر دەناسی و ئاوها شتگەلێكیان یا ئاوها شێوازێكی ئاخاوتنیان لێنەبیستبوو، وە دەشیانزانی كە شێوازی قورئان لە ناو عەرەبدا نەك هەر باو نەبوو بەڵكو بوونی نەبوو، بۆیە هەرجارە و دەیاندایە پاڵ كەسێك و هەر جارە و شتێكیان دەربارەی دەوت، قورئان هەموو ئەو شتانەی تۆماركردووە.

5-سووربوونی پێغەمبەر لە سەر نووسینەوەی قورئان ڕاستەوخۆ دوای دابەزینی و ڕاگرتنی دەیان نووسەری قورئان كە بە نووسەرانی وەحی ناسراوبوون و جیاكردنەوەی لە جۆرەكانی تری ئاخاوتنەكانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، چ لەلایەن پێغەمبەر خۆیەوە وەیا لەلایەن هاوەڵانیەوە، هەموو بەڵگەی یەكلاكەرەوەن كە قورئان بەلەفز و مانا دابەزیوەتە سەر پێغەمبەر.

6-هەروەها فەرزكردنی خوێندنی قورئان لە نوێژدا و فەرماندان بە لەبەركردنی و هاتنی فەرموودەیەكی زۆر لە سەر گەورەیی پاداشتی ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە و لەبەریدەكات و دانانی خوێندنەوەی قورئان بە عیبادەتێكی گەورە و لەسەرووی هەموو زیكرەكانەوە بەڵگەی یەكلاكەرەوەن لەسەر ئەوەی كە ئەم قورئانە لەلایەن خواوەیە و لەلایەن پێغەمبەرەوە نییە.

پێغەمبەر دەفەرموێت:

(اقرءوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعاً لأصحابه). رواه مسلم/ صحيح مسلم حديث 11910ج 2 ص 197197.

(خيركم من تعلم القرآن وعلمه). رواه البخاري/ صحيح البخاري حديث رقم5027.

(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواماً ويضع به آخرين). رواه مسلم 1934 ج2 ص 201

(من قرأ حرفاً من كتاب الله فله حسنة، والحسنة بعشر أمثالها، لا أقول ألم حرف، ولكن: ألف حرف، ولام حرف، وميم حرف). رواه الترمذي حديث 2910 ج 5 ص 175.

ئەمانە و دەیان فەرمودەی تر كە لە فەزڵ و گەورەیی قورئان بە گشتی و یەكەیەكەی سورەت و ئایەتەكانی هاتوون هەموو بەڵگەن لە سەر ئەوەی كە قورئان تایبەتمەندی خۆی هەیە و بە لەفز و مانا دابەزیوە بەسەر پێغەمبەردا.

7. هەروەها جێگیربوونی ئەو ڕاستییە لە سیرەی پێغەمبەردا درودی خوای لەسەربێت كە كاتێك قورئان دادەبەزی بەسەریدا حاڵەت و بارودۆخێكی تایبەتی لێ پەیدا دەبوو، وەكو ئەوەی كە ڕەنگی دەموچاوی دەگۆڕا تا وەكو خۆڵەمێشی لێ دەهات1 و لە ڕۆژی زۆر سارددا ئارەقەیەكی زۆری دەكرد2 و لەشی قورس دەبووەوە3، بەڵگەی ترن لەسەر ئەوەی كە قورئان بە لەفز دابەزیوەتە سەر پێغەمبەر نەك بە مانا.

8.هەروەها بێتاقەتبوونی پێغەمبەر لە كاتی دواكەوتنی دابەزینی قورئاندا بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە قورئان كەلامی خوایە بە لەفز و مانا.

9-لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە ئەو هەموو ئایەتانەی باسی گەورەیی قورئان دەكەن بەڵگەی یەكلاكەرەوەن كە دابەزینی قورئان ڕووداوێكی گەورە بووە نەك هەر لە ژیانی پێغەمبەردا بەڵكو لە ژیانی مرۆڤایەتیدا بە گشتی: خوا دەفەرموێت:

لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (21)   الحشر.

 قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ (67) أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ (68 ص.

وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ۗ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (31) الرعد.

اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (23)  الزمر.

ئەگەر بهاتبایە قورئان بەلەفز لەلایەن خواوە نەبوایە ئەو كاتە پاساوێك نەدەبوو بۆ ئەم هەموو ئایەتەی باسی گەورەیی قورئان دەكەن.

10-هەروەها ئاماژەدانی قورئان بەوەی كاتێك جنۆكە گوێیان لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لەسەر بێت قورئانی دەخوێند بەهەڵەداوان گەڕانەوە ناو قەومەكەی خۆیان و پێیان وتن ئێمە قورئانێكی سەیرمان گوێ لێبوو كە ڕێنمایی خەڵكی دەكات بۆ ڕێی ڕاست و لە شوێنێكی تردا داننانیان بەوەی كە كتێبێكی ترە دوای ئەوەی بەسەر موسادا دابەزیوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە قورئان بە لەفز و مانا دابەزیوە.

قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ﴿١﴾  الجن.

وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِّنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنصِتُوا ۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَىٰ قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ (29) قَالُوا يَا قَوْمَنَا إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنزِلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ (30) الأحقاف.

11. ناوبردنی قورئان بە (كتاب) و (كتاب الله) و (كلام الله) و وەسف كردنی بەو سیفەتانەی لە باسكردنی سیفەتەكانی قورئاندا ئاماژەمان پێدان، وەكو سیفەتی الحكیم و الكریم و المجید و مبارك و مبین و حق..هتد،

هەموو بەڵگەی ئەوەن كە ئەم قورئانە بە لەفز و مانا بە سەر پێغەمبەردا دابەزیوە.

1 . عن عبادة بن الصامت قال :”كان رسول الله صلى الله عليه وسلم اذا نزل عليه الوحي كرب لذلك ، تربد لذلك وجهه وخدّه، وأمسك عنه أصحابه، فلم يتكلّم أحد منهم” رواه ابن عبد الرزاق في مصنفه: 7/329، رقم الحديث: 13359

2 . عن عائشة قالت: “ولقد رأيته ينزل عليه الوحي في اليوم الشديد البرد، فيفصم عنه وان جبينه ليتفصد عرقاً”. رواه البخاري في صحيحه 1/4 باب كيف كان ينزل الوحي على رسول الله صلى الله عليه وسلم، رقم الحديث: 3

3 . عن ابن عباس قال: “كان النبي صلى الله عليه و سلم يعالج من التنزيل شدة وكان يحرك شفتيه” رواه البخاري في صحيحه 1/6، باب كيف كان بدء الوحي الى رسول الله صلى الله عليه وسلم، رقم الحديث: 5 ومسلم في صحيحه  باب الاستماع للقراءة 2/35

عن زيد بن ثابت قال: “كُنْتُ أَكْتُبُ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ اكْتُبْ لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنْ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَجَاءَ عَبْدُ اللَّهِ ابْنُ أُمِّ مَكْتُومٍ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي أُحِبُّ الْجِهَادَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَكِنْ بِي مِنْ الزَّمَانَةِ وَقَدْ تَرَى وَذَهَبَ بَصَرِي قَالَ زَيْدٌ فَثَقُلَتْ فَخِذُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى فَخِذِي حَتَّى خَشِيتُ أَنْ تَرُضَّهَا فَقَالَ اكْتُبْ {لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنْ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ} رواه احمد في مسنده عن زيد بن ثابت 5/184 الحديث: 21641

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top