گەردوون وەک قوماشێکی چنراو

766 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌


و: ئەندازیار هەندرێن صالح محمد امین

وێنەیەكی گەردون كە ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆتەوە، پاش 5 ساڵ لە كاركردن و بەكارهێنانی زیاتر لە 8000 كۆمپیوتەر… دەركەوتوە گەردون لەسەرەتای پێكهاتنیدا بەشێوەیەكی لەپڕ فراوانبوە لە خاڵی سفرەوە و تاڵی گەردونی پێكهێناوە و ملیۆنان كۆ ئەستێرە لەسەری هەڵدەقوڵێت، وە تاڵە پێكهێنەرەكان لێك دوردەكەونەوە لە كردارێكی ناوازەدا هاوشێوەی پەرتبونی قوماشێكی باش چنراو..

سەرنجڕاكێشیەكە لەوەدایە قورئان وێنەی ئەم تابلۆیەی زۆر بەوردی بۆ كێشاوین لەم فەرمودەیەی خودای گەورەدا: أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا واتە: ئایا ئەوانەی بێباوەڕبون نەیانبینیوە و بۆیان ڕون نەبۆتەوە كە بەڕاستی ئاسمانەكان و زەوی یەكپارچەبون لەوەودوا لێكمان جیاكردنەوە  لە ڕاستیدا زانایانی ناموسوڵمان توانیان ئەو چنراویە ببینن وە چۆن ئەو تاڵانە هەڵدەوەشێنەوە و لێكدوردەكەونەوە و كۆئەستێرەكان لەسەری هەڵدەقوڵێن لە دیمەنێكی داهێنەرانەدا كە هێمایە بۆ هێزی دروستكەر و ئیعجازی كتێبە گەورەكەی..

Share Button

766 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top