You Are Here: Home » بابەتەكانمان »  تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام
موعجیزاتی پێغەمبەرانى پێشوو – دروودیان لەسەر بێت– پەیوەندیی بەناوەرۆكی پەیامەكە یاخود ڕاڤەی ئەركەكانی پێغەمبەرەكەوە نەبووە، بەڵكو زیاتر بەڵگەی پێغەمبەرایەتیی ئەو بووە, لەگەڵ ماڵئاوایی كردنیشی لەم دنیایە كاریگەریی ئەو موعجیزەیەش تەواو بووە و بەڵگە دڵنیایی بەخشەكانیش كۆتاییان پێهاتووە، مەگەر سەبارەت بەكەسێك كە ئەو بەڵگە و موعجیزانەی بەچاوی خۆی بینیبێت و لەگەڵیاندا ژیابێت.
تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلامیش (قورئان) لەوەدایە كە تەواوكەر و كۆتایی پێهێنەری پەیامی ئەو پێغەمبەرانەی پێشووە، كە ئەمەش بەردەوامیی موعجیزەكەی لەدوای كۆچی دوایی پێغەمبەر – دروودی لەسەر بێت–دەكات بە كارێكی پێویست, هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانى كردۆته‌ كتێبی هەموو جیهانەكان… هەموو دنیا… هەموو بەرە و نەوەكان… سەرجەم مرۆڤەكان.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top