ئیعجازی قورئان لە بەكارهێنانی پۆزەتیڤ كۆنترۆل و نێگەتیڤ كۆنترۆل
كۆنترۆل یەكێك لە چەمكە زانستیەكانی بە مانای دڵنیایی دێت وەك چۆن دەڵێین كوالیتی كۆنترول واتە (دڵنیایی جۆری).
لە كاتی توێژینەوە دا بۆ سەلماندنی ئەو ئەنجامانەی بەدەست دەهێنرێن پێویستە دو كۆنترۆل دابنرێت یەكێكیان پێی دەوترێت پۆزەتیڤ كۆنترۆل ئەوەی تر پێی دەوترێت نێگەتیڤ كۆنترۆل. بۆ نمونە ئەگەر لەتوێژینەوەیەكدا بتەوێت بیسەلمێنیت كە كەسێك توشی نەخۆشی ڤایرۆسی بوە پێویستە بێجگە لەو كەسەی پشكنینەكەی بۆ دەكرێت دو نمونەی تریش پشكنینی بو بكرێت یەكێكیان كە بەدڵنیایەوە ڤایرۆسەكەی تێدا نی یە (نێگەتیڤ كۆنترۆل) وە پێویستە ئەنجامی پشكنینەكە نێگەتیڤ بێت. وە ئەوەی تریشیان بەدڵنیایەوە ڤایرۆسەكەی تێدا هەیە (پۆزەتیڤ كۆنترۆل) وە دەبێت ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بێت, گرنگی ئەم دو كۆنترۆلە لەوەدایە ئەگەر پشكنینی نەخۆشەكە ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بو بە بەرامبەرەكەت دەسەلمێنیت كە ئەو ئەنجامە بە هۆی بێ كەڵكی جۆری پشكنینەكەوە یان نەشارەزایی خۆتەوە نی یە بە بەڵگەی ئەوەی كە یەكێك لە كۆنترۆلەكان پۆزەتیڤ بوە. بە پێچەوانەشەوە ئەگەر پشكنینی نەخۆشەكە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوو ئەوا بە بەرامبەرەكەت دەسەلمێنیت كە ئەو ئەنجامە بە هۆی تێكەل بونی موادی تاقیگەكەتەوە نیە لەگەڵ خوێنی كەسێكدا كە پێشتر پشكنینت بۆ كردوە وە بەڵگەش بۆ ئەوە نێگەتیڤ كۆنترۆڵە كە هەر بە نێگەتیڤی ماوەتەوە.
كەواتە گرنگی سەرەكی پۆزەتیڤ كۆنترۆل و نێگەتییڤ كۆنترۆل لەوەدایە تا وەك بەڵگەیەك بەكار بهێنرێت بۆ بڕوا هێنانی كەسی بەرامبەر بەو دەرئەنجامە. هەر بۆیە لە هەمو پشكنینە تاقیگەییە پیشكەوتوەكانی سەردەم و لە هەمو توێژینەوە كان و هەمو ئەو بابەتە زانستیانەی كە لە نامەی ماستەر و دكتۆرادا پێشكەش دەكرێت لە زانكۆكانی جیهاندا پێویستە ئەم كۆنترۆلانە بەكاربهێنرێت. بە پێچەوانەوە و لیژنەی هەڵسەنگاندن و كەسانی بەرامبەر هیچ نرخێك بۆ دەرئەنجامەكان دانانێن و تانەی لێدەدەن.
ئەم بەڵگە هێنانەوەیەی كە لە زانستی پێشكەوتودا پەیڕەو دەكرێت وەك یەكێكی تر لە ئیعجازەكانی قورئان وایە كە پێش زیاتر لە هەزارەیەك پێش ئێستا خوای گەورە لە باسی چیرۆكی پێغەمبەرێكدا بۆمان دەگێرێتەوە كە دەفەرموێت: (أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَـٰذِهِ اللَّـهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّـهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِّلنَّاسِ ۖ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) البقرة 259
واتە (یاخود وهک ئهو کهسهی تێپهڕی بهلای شارۆچکهیهکدا که ههمو خانوهکانی بهسهر سهقفهکانیدا تهپی بون، لهبهر خۆیهوه وتی: ئاخۆ خوای گهوره چۆن خهڵکی ئهم شارۆچکهیه دوای مردنیان زیندو دهکاتهوه؟! (ئهو کهسه عوزهیر پێغهمبهر بو (صلی الله علیه وسلم) یهکسهر خوای گهوره سهد ساڵ مراندی و پاشان زیندوی کردهوه و پێی فهرمو: چهند مایتهوه؟ (عوزهیر) وتی: ڕۆژێک یان کهمتر له ڕۆژێک ماومهتهوه، (خوا) فهرموی: نهخێر ئهوه سهد ساڵت پێچوه، جا تهماشای خواردن و خواردنهوهکهت بکه (لهو ماوه درێژهدا) نهگۆڕاوه و تێک نهچوه، تهماشای گوێدرێژهکهشت بکه، (بۆیه ئهمهمانکرد) تا بهم بهسهرهاته بتکهینه موعجیزه بۆ خهڵکی، جا سهیری ئێسکهکانی (گوێدرێژهکهت بکه) چۆن بهرزیان دهکهینهوه و بهیهکهوهیان دهبهستین و پاشان بهگۆشت دایاندهپۆشین، کاتێک بینی و بۆی دهرکهوت وتی: چاک دهزانم و دڵنیام بهڕاستی خوا دهسهڵاتی بهسهر ههمو شتێکدا ههیه(. (تەفسیری ئاسان)
بەم شێوەیە خوای گەورە بۆ ئەوەی بۆ پێغەمبەرەكەی بسەلمێنێت كە سەد ساڵ مراندویەتی دو بەڵگەی بۆ دادەنێت وەك كۆنترۆل. یەكەمیان ئەوەی كە خواردن و خواردنەوەكەی هێشتا نەگۆڕاوە و تازەیە ئەوەش وەك و نێگەتیڤ كۆنترۆل وایە كە بۆ ئەوەی پێی پیشان بدات كە خۆی و خواردنەكە پێكەوە زیندو كراونەتەوە یان تێپەڕبونی كات بەسەریاندا كاریگەری نەبوە, وە بەڵگەی ڕزینی لاشەی گوێدرێژەكە و مانەوەی ئێسك و پروسكەكەی وەك پۆزەتیڤ كۆنترۆل وایە تا بۆ پێغەمبەركەی بسەلمێنێت كە سەد ساڵ تێپەڕیوە بەسەر ڕوداوەكەدا. بەم جۆرە بۆ سەلماندن و باوەڕ هێنان بەو دەرئەنجامە كە بەسەریدا هاتوە ئەوا عوزیر پێغەمبەر خۆی لە نێوان دو كۆنترۆل یان دو بەڵگە بەراورد دەكات تاكو راستی روداوەكەی بۆ دەر بكەوێت و دڵنیا بێتەوە. دەنا خوای گەورە تەنها بەڵگەی زیندوكردنەوەی گوێدرێژەكە بەس بو تا پیشانی پێغەمبەر عوزێر بدات.
ئیعجازی قورئان لەم بابەتدا لەودا دەردەكەوێت قورئانی پیرۆز پێش زیاتر لە 1435 ساڵ كەباس لەو روداوە دەكات كە چەندین سەدە پێش هاتنی پەیامی پێغەمبەر محمد (صلی الله علیە وسلم ) ڕویداوە هەر هەمان ئەو كەرەسەو بەڵگانە بەكاردەهێنێت كە ئێستا لە تازەترین توێژینەوەكانی سەردەم بەكاردێت بۆ سەلماندنی ئەنجام و بەڵگەكان. گرنگی ئەم بابەتەش لەلای توێژەوەرانی بابەتە زانستیەكان و زاناكان بە رونی هەستی پێدەكرێت چونكە ئەوان زیاتر هەست بە گرنگی دانانی كۆترول دەكەن بۆ سەلماندن و بڕواپێهێنانی ئەنجامەكان.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.