396 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌، كه‌ له‌لایه‌ن (ناسا)وە ده‌رچووه‌، ژماره‌یه‌ك‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌رده‌خات، ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ دوكه‌ڵه‌ گه‌ردونیه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه. ده‌ڵێن: ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ وه‌ك چرای ڕێنمایی ڕێگه‌مان بۆ ڕوون ده‌كەنه‌وه‌ و واده‌کەن هه‌وری دوكه‌ڵه‌ چڕه‌كان له‌ گه‌ردووندا ببینین، ئه‌گه‌ر ئه‌و چرایانه‌ نه‌بونایه‌ نه‌مانده‌توانی زۆر له‌ نهێنییه‌كانی گه‌ردوون بزانین.
سه‌یر له‌وه‌دایه کە‌ قورئان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زانستی تێدایە له‌ ئاماژه‌ دان به‌و ناوه‌ (چراكان – مصابیح)، وه‌ك خوای گەورە ده‌فه‌رموێت:[وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗا ۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ) {فصلت:12)
واتە:[ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه‌‌‌]
زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چاكترین ناوێك بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌ دوورانه (مصابیح)ه‌. ‌
کە لە قورئاندا بەو شێوە هاتووه‌، ئه‌وه‌ش گه‌واهیده‌ره‌ بۆ ئیعجازی ئه‌و قورئانه‌ مه‌زنه.

Share Button

396 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top