خێراترین زیندەوەر لەسەر ڕووی زەوی

1300 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

خێراترین زیندەوەر لەسەر ڕووی زەوی

(شاهین) یاخود (بازی گەڕۆک) بە خێراترین زیندەوەر دادەنرێت لەسەر ڕووی زەوی، بەشێوەیەک کە دەکرێت خێراییەکەی لەکاتی ڕاوکردن و هێرشکردنە سەر نێچیرەکەی بگاتە ٣٨٩ کم لە کاتژمێرێکدا، بەم پێیە لە (هەڵۆ) خێراترە کە خێراییەکەی لەوکاتەدا دەگاتە ٣٢١ کم لە کاتژمێرێکدا.
بازی گەڕۆک بەنزیکیی لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا بەربڵاوە، خۆراکە سەرەکیەکەی باڵندە بچوکەکانە وەکو (کۆتری کێوی) و دەکرێت هەندێک لە شیردەرەکان وخشۆکەکانیش ڕاوبکات، و دەکرێت ڕاهێنانی پێ بکرێت لەسەر ڕاوکردن لەگەڵ مرۆڤ و هێنانی نێچیر بۆی.

Share Button

1300 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top