You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گڕكانی مەلسا

گڕكانی مەلسا

 گڕكانی مەلسا

لەساڵی 654ك – 12566ز گڕكانێكی گەورە كە بە(گڕكانی مەلسا) ناسراوە لە(حەڕەی ڕەهت) لەباشوری ڕۆژهەڵاتی مەدینەی پیرۆز تەقییەوە و بەنزیكەیی 25 كم ڕووباری ئاگرینی لەدۆڵەكاندا دروستكرد، 52 ڕۆژ بەردەوامبوو هەتا لەكەناری شاری مەدینە وەستایەوە.
ئەم گڕكانە چەندین زانای وەك (نەوەوی, ئیبن كەسیر, قورتوبی و ئیبن حەجەر.. تاد) باسیانكردوە و دەڵێن: پێش ڕودانی گڕكانەكە چەندین زەمینلەرزەی بەهێز ڕویداوە و لە شاری (مەككە و بوسرا)ش ڕوناكیی ئاگرەكەی بینراوە.
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (لا تقوم الساعة حتى تخرج نار من أرض الحجاز تضيء أعناق الإبل ببصرى) رواه البخاري في صحيحه, واتە: (قیامەت هەڵناسێت هەتا ئاگرێك لە زەوی حیجازەوە نەیەتە دەرەوە و ملی حوشتر لە بوسڕا ڕوناك نەكاتەوە.)
فتح الباري شرح صحيح البخاري، كتاب الفتن، أحمد بن علي بن حجر العسقلاني، دارالريان للتراث، سنة النشر: 1407هـ/ 1986م.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top