You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گەشبینی ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەکات

گەشبینی ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەکات

گەشبینی ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەکات.

بۆ بەدیهێنان و دەستەبەركردنی دۆخێكی ئایندە، پێویستە لە نائاگایی و نەستی خۆتدا ئەو نموونە و شێوازانە بڕوێنیت كە دەخوازیت پێیان بگەیت (هەمیشە لە خەیاڵتدا وەك براوە و بەدەستهێنەر و گەیشتوو بە خواستەكەت وێنای خۆت بكە ، بۆیە كاتێك پلانی داهاتووت بە پرۆگرام دەكەیت، خەیاڵی دیمەنێك بۆ داهاتووت بكە، ئەو دیمەنەی حەزت پێیەتی و ئارەزووتە پێیبگەیت. هەر كە بازنەیەكی جوان و ڕازاوەت بینیەوە كە تێیدا قەبوڵكراویت، خۆت بخەرە نێو دیمەنەكەوە، بەڵام ئەگەر خۆت نەخستە ناو دیمەنەكەوە كە كارە خواستراوەكەت ئەنجام داوە یان پێیگەیشتوویت، ئەو كاتە پەیامەكەی دەگاتە نائاگایت ناتەواو و بێهێز دەبێت. لێرەدا بایەخی بەپێی توانا كامڵكردنی پلان و پرۆگرامەكەت دەردەكەوێت.

هەر ئەمەش فەرموودەی پێغەمبەری مەزنە و ڕۆڵی هاندەر دەبینین بەرەو كردارو  دەفەرموێت: (اقرؤا القريَ‌ن وابكوا فإن لم تبكوا فتباكوا) واتە: قورئان بخوێنن و بگرین، ئەگەر نەگریان خۆتان بگریەنن دەربارەی خۆڕاهێنان و بەهێزكردنی ئیرادە بۆ كردنی كارێك بۆنموونە گریان لەكاتی قورئان خوێندندا پێغەمبەر  جەخت لە موسڵمانان دەكاتەوە بۆ گریان، ئەگەر مرۆڤ نەیتوانی بگری، زۆر لە خۆی بكات بۆ گریان لەمەوە دەردەكەوێت كە خوای گەورە ئەو گریانە (كە دەگونجێت لە سەرەتادا ناخی لەگەڵ نەبێت) دەگۆڕێت بۆ گریانێكی ڕاستگۆیانەی لەبەر خوا. ئەمەش ڕاهێنانێكی ئیلاهیە و خوای گەورە بەندەكانی پێ‌ ڕادەهێنێت، كە هەر خۆی بە حیكمەتی ئەو گریانە زانایە.
هەنووكەش لە زانستی دەروونناسیدا جەخت دەكرێتەوە لەوەی كە ئەقڵ و جەستە كار لەیەكتر دەكەن، ئەو كارەی بە جەستە ئەنجام دەدرێت ئەگەر ناخ و ئەقڵیش لەسەرەتادا لەگەڵیدا بەتەواوی كارلێك نەكەن، بەڵام بە دووپاتكردنەوەی چەندین جارە، دەبێتە مەسەلەیەك كە ناخ و ئەقڵ و ڕۆح لەگەڵ جوڵەی جەستەدا هەمئاهەنگ دەبن.
یەكێك لەو دیاردانەش گریانە، كە ئەگەر لە سەرەتاشدا ناخی كەسەكە نەگری، بەڵام بە دووپاتكردنەوەی چەند بارە، دەبێتە مەسەلەیەك كە هەموو پێكهاتەكانی مرۆڤ تەریب دەڕۆن و گریانەكە (بە ویستی خوا) دەبێتە گریانێك كە خوا پێیخۆشە و پاداشتی لەسەر دەدات و مرۆڤیشی پێ‌ ئاسوودە دەبێت
ئەگەر لاپەڕەكانی كتێبی تایبەت بە دەروونناسی و كۆمەڵناسی هەڵبدەینەوە،
بەتەواوی بۆمان دەردەكەوێت كە چۆن گەشبینی ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەكات. “عبدالمنعم الزبادی” لە كتێبی (ژیانی سەركەوتوو)دا دەڵێت: ” هەموو مرۆڤێك ئیرادەی هەیە، بەڵام هەر كات توانای خۆی خستە كار و ئیرادەی بەهێزی خۆی خستە گەڕ، جۆرێك لە موعجیزە بەرپا دەبێت
بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر مرۆڤ مەسەلەیەكی لە هزری خۆیدا خواست و هاوكات ئیرادەی دەستەبەركردنی ئەو خواستەی بەهێزكرد، بێگومان ئاكامەكە بەوجۆرە دەبێت كە وێنای كردووە.
وتراویشە كە ئەقڵی پەنهانی مرۆڤ گەمە و گاڵتە نازانێت و هەموو شت و بیركردنەوەكان بە ڕاستەقینە وەردەگرێت، بۆیە گرنگە گەشبینی بكەینە تەریبی نەست (ئەقڵی پەنهان) كە هەر ئەوەش دەبێتەهۆی كێشكردنی ڕووداو و كەس و هەڵوێستە باش و چاكەكان، وەك لە فەرموودەكەدا دەردەكەوێت. . .

بحوث مقارنة بين العلم الحديث والكتاب والسنة، د.دلاور محمد صابر، 143

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top